ئەپڵیكەیشنێكی نوێ گرفتەكانی دایكان و باوكانی توشبوو بەگرفتی بیستن ناهێڵێت كاتێ نازانن منداڵەكەیان بۆچی دەگری، ئەمەش بە Chatter Baby ناسراوە و بەخۆرایی بەردەستە بۆ مۆبایلەكانی ئەندرۆید و iOS و تایبەتە بەدایكان تا بزانن لەچینی دەنگی گریانی منداڵەكەوە بزانن بۆچی دەگری. ئەمەش تیمێكی پەیمانگەی UCLA Semel Institute پەرەی پێداوە و ماوەی 5 ساڵ بەردەوام كاری لەسەر كراوە و داتابەیسێكی هەیە دەنگی گریانی دووهەزار منداڵی لەخۆگرتووە، 90٪ سەركەوتنی بەدەستهێناوە.









