خهبات: دكتۆر كەیفی ئەحمەد
لە درێژەی هەوڵ خەبات و داهێنانەكانیان لەرووی ئەدەب و هونەر و رۆشنبیرییەوە سازدانی فستیڤاڵ و كۆنفرانس و دیدارە ئەدەبیی و هونەریی و زانستییەكانیانە، سازدانی دیداری هونەریی گەرمیانە ، كە لە 22- 24/11/2018 ئەنجامدرا. ئەو دیدارە وەكو هەنگاوێكی تازە بۆ كۆكردنەوەی تواناكان و تێكەڵكردنی كلتوور و راوبۆچوونە جیاجیاكان لەمەڕ مەسەلە ئەدەبی هونەرییەكان ئامادەكراوە. بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر خزمەت بە هونەرەكانی شانۆ و سینەما لە وڵات و دەڤارەكە بكەن، دیدارەكە بە چاودێری ئیدارەی گەرمیان و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیریی و هونەری گەرمیان سازدرابوو . دوای ئەوەی لەلایەن چەندین هونەرمەند و كەسایەتیی نێوچەكە ئامادەكاری بۆ ئەو دیدارە دەكرێت، پاشان لیژنەیێكی هونەریی تایبەت بۆ سەرپەرشتی دیدارەكە پێكدێنن، دوای ئامادەكارییەكان چالاكییەكان لەماوەی سێ رۆژدا بەمشێوەیە بەڕێوە چوون.
رۆژی یەكەم 22/11/2018: سەعات 2ی پاشنیوەرۆ كردنەوەو دەسپێكردنی دیدارەكە بەچەندین وتاری وەزارەت و دام و دەزگا ئیداریی و هونەریی كوردستان و نێوچەكە، پاشان رێزلێنان لە خانەوادەی هونەرمەندی ناوداری كۆچكردووی گەرمیان سەلاح داودە، هەروەها لەلایەن كوڕی كۆچكرد چەند بەرهەمێكی باوكی پێشكەش بە ئامادەبووان كرا، پاشان لەلایەن تیپی شانۆی مرۆڤە ئاڵتونییەكانی ژێر لم- كەلار شانۆیی مرۆڤە ئاڵتونییەكان پێشكەش كرا، نواندنی پشكۆ محەمەد و رۆشنا احمد. دوای ئەوە تیپی میوزیكی ئایین، كە لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە هاتبوون بەرهەمەكانی خۆیان پێشكەشكرد. بڕگەیەكی دیكە بریتیبوو لە نمایشكردنی دوو كورتە فیلم، فیلمی دادە سەڵتەنە، دەرهێنانی هادی احمدی بەرهەمی ئێران. فیلمی كۆشكی مێروولەكان، دەرهێنانی تۆفیق ئامانی بەرهەمی گەرمیان. هەر لە هەمان رۆژدا لە كاتژمێر 8 شەو، بەشی دیبەیت بابەتەكانی خۆی پێشكەشكردن، كە پێكهاتبوون لە دەرهێنان و نواندنی سینۆگرافی لەلایەن د.هەیسەم عەبدلرەزاق، سینەما و جینۆساید لەلایەن د.دلشاد مستەفا درامای عێراقی لەلایەن د.سوها سالم پێشكەشكران.
رۆژی دووەم 23/11/2018: لە كاتژمێر 9ی بەیانی چالاكییەكانی بەشی سینەما خرانەروو، كە بریتیبوون لە: فیلمیمایكرۆفۆن دەرهێنانی كەریمۆك- سلێمانی. فیلمیهەنگاوە نادیارەكان دەرهێنانی حەمە تاریق- سلێمانی. فیلمیباشترین خەڵات دەرهێنانی واحیدی كفری -گەرمیان. فیلمیمن سامیم دەرهێنانی كەی بەهار- بەریتانیا. فیلمیهاوژین دەرهێنانی سۆران سۆرانی - سوید. فیلمیبازنەی رەش و سپی دەرهێنانی فەرزین كەریم -هەولێر. فیلمیپەلك دەرهێنانی هند جەواد- بغداد. فیلمیپەرتبوون دەرهێنانی هەڵگورد ساڵح - سلێمانی. فیلمیدێڕە نەخوێندراوەكان دەرهێنانی سروشت عەبەڕەش- سلێمانی.
كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ: چالاكییەكانی شانۆی شەقام بەو شێوەیە پێشكەشكران: كۆمەڵەی هونەرەجوانەكانی كەلار، شانۆیی پڵنگێكی كارتۆنی پێشكەشكرد، نووسینی زەكەریا پامر، دەرهێنانی محەمەد حەسەن، نواندنی محەمەد حەسەن، عەبدوسەلام فەیسەڵ، بەختیار كاكە. گروپی شانۆ بۆ شانۆی شەقام- كۆیە، شانۆیی رۆژنامەنووسی لە بیرۆكە و دەرهێنانی هونەر تاهیر، نواندنی فەرەیدون حەمەدەمین، د.كەیفی ئەحمەد پێشكەشكرد. تیپی شانۆ چەمچەماڵ، شانۆیی توڕدانی چرا تاریكەكان لە نووسینی لەتیف فاتح فەرەج دەرهێنانی هەڵوێست نەریمان، نواندنی فاخر عێزەدین، ئاوات جەلال، سیامەند حەسەن، دیكۆر مەریوان تاهیر، بابان محەمەد. پاشان پەیمانگای هونەرەجوانەكانی كفری شانۆیی كچە ئازاكەیان پێشكەشكرد، نووسین و دەرهێنانی محەمەد تەنیا، نواندنی مژدە جەوهەر، سەركەوت ئەكرەم. تیپی شانۆی دەربەندیخان ، شانۆیی قاژێ كتێبی پێشكەشكرد، دەرهێنانی شەماڵ سەید ئەحمەد، نواندنی ساڵح ژاڵەناوی، عومەر حەسەن، فەرەیدون عەلی، شەماڵ ئەحمەد، یاریدەدەری دەرهێنەر ئارام ساڵح. لە درێژەی چالاكییەكانی رۆژی دووەمدا، كاتژمێر 8 شەو ، لەهۆڵی وەرزش و لاوانی كەلار گفتوگۆی كراوە لەسەر بابەتی شانۆیی و سینەما بەڕێوەچوو، نواندن و كلینیكی شانۆیی لەلایەن د.جەبار خەمات و فیلمی كوردیی دەسپێكێك بەرەو كوێ لەلایەن ناسر حەسەن و نواندن لە شانۆی شەقام لەلایەن حەمەسوار عزیز پێشكەشكرا. رۆژی سێیەم 24/11/2018: كاتژمێر 9 ی بەیانی، لەهۆڵی هونەر گفتوگۆی كراوە سازدرا، كە ئەم بابەتانە خرانە روو. وزەی هزری بۆ جەستەی ئەكتەر لە نمایشەكانی شانۆی شەقامدا لەلایەن د.سافرە ناجی و هونەری دراما تێڕامانێك لە درامای كوردی لەلایەن یاسین قادر بەرزنجی پێشكەشكرا. هەروەها لە كاتژمێر 11 ی بەیانی نمایشی فیلم بەڕێوەچوو، كە ئەم فیلمانە نمایشكران. فیلمی شارت دەرهێنانی فەرزاد حەسەن بەرهەمی ئێران، فیلمی هاوینی قوڵینگان دەرهێنانی مریەم سەمەدی بەرهەمی ئێران. فیلمی جێژوان دەرهێنانی حەیدەر ئەحمەد بەرهەمی كەركوك. فیلمی قەدەر. تاوان. درۆ دەرهێنانی بەڵێن زەنگەنە بەرهەمی كەركوك. فیلمی بۆینباخە خەتخەتەكە دەرهێنانی ئالیا گەینۆ بەرهەمی روسیا.
چالاكییەكانی دوای نیوەڕۆ گوازرانەوە بۆ شاری كفری، هەر لەمیانەی چالاكییەكانی دیداری هونەریی گەرمیان هەندێ نمایشی شانۆیی لە شاری كفری پێشكەشكران، كە بریتیبوون لە: گروپی شانۆ بۆ شانۆی شەقام ژ كۆیە، شانۆیی عەریزەنووس بیرۆكە و دەرهێنانی هونەر تاهیر نواندنی فەرەیدون حەمەدەمین، د.كەیفی ئەحمەد. هەروەها شانۆیی توڕدانی چرا تاریكەكان بەەرهەمی شاری چەمچەماڵ لە نووسینی لەتیف فاتح فەرج دەرهێنانی هەڵوێست نەریمان نواندنی فاخر عێزەدین، ئاوات جەلال، سیامەند حەسەن لە نێو بازار و گۆرەپان سەرای كفری پێشكەشكران. هەروەها لە كاتژمێر 7ی شەو رێوڕەسمی كۆتایی دیدارە هونەرییەكە بەڕێوەچوو، كە سەرەتا وتاری لیژنەی ئامادەكار و پاشان ئاهەنگی موزیك و گۆرانی پێشكەشكرا، دوای ئەوە خەڵاتی رێزلێنان بەسەر گشت تیپ و كەسە بەشدارەكان و چەند كەسایەتییەك دابەشكرا و كۆتاییی بە دیداری یەكەمی هونەریی گەرمیان هات. هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ ئەم دیدارە و گشت هونەرمەندانی گەرمیان دەخوازین و دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆمانیان بەبۆنەی سەركەوتن و كۆتایی هاتنی دیدارە هونەرییەكەیان لێ دەكەین.









