خەبات: حەمە ئەحمەدجاف
لە چوار چێوەی كار و چالاكییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییە بەردەوامەكانی لقی هەولێری یەكێتیی نووسەرانی كورد ، كاتژمێر( 4) ی سەرلە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 29/11/2018 لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە هەولێری پایتەخت، (خاتوو ناهید حوسەینی) شاعیر، لە ئێوارە كۆڕێكدا بە ناونیشانی (باڵندەكانی گیرفانی تاڤگە) باس لە ئەزموونی شیعریی خۆی دەكات كە تیایدا، جوانی ئیستاتیكای شیعریی لە (ئەزموونی شیعرەكانیدا) شرۆڤە دەكا و هونەری جوانی فریشتەی شیعر لە (باڵندەكانی گیرفانی تاڤگە) دا بە هەوادارانی شیعر ئاشنا دەكا و باڵندە شیعرییەكانی خۆی لەباخی گوڵزاری شیعری كوردیدا ئازاد دەكات.









