یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەدوای تەواوكردنی ئامادەكارییان بۆ یاری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر مۆناكۆی فەرەنسی لەقۆناغی گرووپەكان. هەریەك لە دیێگۆ گۆدین و خۆسێ خیمینێز و خوانفرن لەگەڵ دیێگۆ كۆستا بەشداریان نەكرد، لەمبارەیوە رۆژنامەی ماركا دەڵێت: یانەی مەدریدی لەماوەی داهاتوو لەخزمەتەكانی یاریزانی نێودەوڵەتی ئیسپانی بێبەش دەبێت، بەهۆی ئەوەی پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەو ئازاری پەنجەی پێی. رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكرد كە كۆستای تەمەن 30 ساڵ بەم هۆیەوە تا كۆتایی ساڵ دادەبڕێت، ئەگەر بێت و نەشتەرگەری بۆ بكرێت، كۆستا توانی تاكە گۆڵی تیپەكەی بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە لەلوتكەی گەڕی 13ی خولی ئیسپانیا تۆمار بكات، كە بەگۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.









