گاتۆزۆ بەڕێوەبەری هونەری یانەی میلان سالێكی لەسەرووی دەستەی هونەری رۆسۆنێری تەواو كرد، دوای ئەوەی ساڵێك لەمەوبەر لەرۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا ئەركی مەشقی یانەی میلانی وەرگرت. تۆڕی (ئۆپتا)ی ئامار بڵاویكردەوە كە گاتۆزۆ لەماوەی ئەركیدا لەگەڵ یانەی ئیتاڵی 66خاڵی لەخولی ئیتاڵیا كۆكردۆتەوە، لەهەمان كاتدا یانەی یۆڤنتۆس 98 خاڵ و ناپۆلیش 82 خاڵ، كە تەنها ئەم دوو یانەیە لەپێش یانەی میلان بوونە لەماوەی ئەركی گاتۆزۆدا، كە بەمشێوەیە لەپلەی سێیەمی خولی كالیچیۆ دێت لەسەر ئاستی كۆكردنەوەی خاڵ. جێگای وەبیرهێنانەوەیە ئێستا میلان لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیا دایە، بەكۆكردنەوەی 22خاڵ و بەجیاوازی یەك خاڵ لەچوارگۆشەی زێڕین.









