كچە یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئۆگین بۆشاری كەنەدی توانی بەشداری پاڵەوانێتی تۆپی پێی دەریای بكات، كە لەلایەن رۆژنامەی (سپۆرت ئۆستارتێد) ئەمریكی رێكخرابوو، لەسەر لێوارەكانی دەریای میامی لە هەرێمی فلۆریدا. تیپەكەی بۆشاری تەمەن 24 ساڵ توانیان پلەی دووەمی ئەم خولە بەدەست بێنن، كە تیایدا چەندین ناوداری جیهانی بەشداریان كردبوو، هەروەها خەڵاتێكی بەنرخی ئەم خولەی پێدرا كە بەناوی MVPبوو.









