خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین
لەم ماوەیەدا هۆڵێكی یەكجار زۆر لەشارەكانی كوردستان بەشێوەیەكی فراوان كراوەتەوە، هۆڵەوەرزشییەكان هەر یەكەو جۆرە شێوازێك وجۆرە زانیارییەك لە مەشق وراهێنانیاندا لەكاتی مەشقدانەوەیان لەنێو هۆڵەكە پەیرەو دەكەن، بێگومان لەهەردوو شاری هەولێر و سلێمانی چەندین هۆڵی ئافرەتان هەیە بەناوی هۆڵی لەش رێكی و لەشجوانی ، جار هەر كەسێك و بەشێوازێكی تایبەتی خۆی مەشق وڕاهێنان بەبەشداربووانی نێو هۆڵەكە دەدەنەوە، بۆ ئەم مەبەستە لەهەر دوو شاری هەولێر وسلێمانی بەمەبەستی وەڕگرتنی زانیاری راست و دروستی چۆنیەتی مەشقدانەوەیان لەنێوهۆڵەكاندا چەند هۆلێكێ وەرزشییمان بەسەر كردەوە و سەرەتا لەشاری هەولێر لەهۆڵی لەشجوانی دانا جومعە دەستمان بەراپۆرتە وەرزشییەكە كرد .
سەرەتا خاتوو نادیە لوقمان دەرچووی كۆڵێژی پەروەردەی وەرزشی و ڕاهێنەری لەش رێكی ئافرەتان لەبارەی چۆنیەتی مەشقدانەوەیان بەئافرەتانی وەرزشوانان وئارەزوومەندان ئەو بۆ خەبات بەمشێوەیە گوتی: بێكومان كاری ئێمە تەنها مەشق وڕاهێنان و دانانی سیستەمی چۆنیتی وەرزش كردنە بەهەردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی بۆ ئەو كەسانەی كەسەردانمان دەكەن بەمەبەستی مەشق وڕاهێنان و وەرزش كردن، جا هەر كەسێك بەپێی ئەو بەرنامەی بۆی دیاری دەكرێت مەشق وڕاهێنانی بۆ دیاری دەكەین، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك لەوانەی كەسەردانی هۆڵەكان دەكەن مەرج نییە هەمووی بۆ وەرزش كردن بێن،بەڵكو هەن تەنها بۆ خۆ لاوازكردن و تەندروست كردنی جەستەكانیان ڕوو لەهۆڵەكان دەكەن، هەندێكیشیان تەنها بۆ پاراستنی لەش رێكی خۆیان ڕوومان تێدەدەكەن.
هەر لەبارەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی مەشق وڕاهێنانی هۆڵەوەرزشییەكان خاتوو نادیە بۆ ئەم مەبەستە زیاتر گوتی: بەڵێ، بەشداریم لەخولی مەشق وراهێنان كردووە و خاوەنی بڕوانامەی رێگەپێدراوم لەبواری مەشق وڕاهێناندا ،هەروەها لەداهاتوودا بەنیازم بەشداری چەند خولێكی جۆراو جۆری وەرزشی لەبارەی مەشقدانەوە بكەم و لەهەمان كاتدا بەپێویستی دەزانم زۆرترین زانیاری تازە لەمبارەیەوە كۆبكەمەوە كەسوود بە بەشداربووانان بەوشێوەیەكی زانستی ڕابگەیەنم.
خاتوو زەهرا لوقمان عەزیز وەك ڕاهێنەری دووەمی هۆڵی لەش رێكی دانا جومعە بەشی ئافرەتان ،ئەمەیش وەك كەسێكی لێهاتوو و كارا لەنێو هۆڵەكەدا كار دەكات و ناوبراو لەبارەی بەڕنامەو سیستەمی مەشق وراهێنانی نێو هۆڵەكان بۆ ڕۆژنامەی خەبات گوتی: بێگومان هەر هۆڵێكی وەرزشی جۆرە مامەلەیەك و وجۆرە شێوازێكی تایبەت بەخۆیان لەبارەی مەشق وڕاهێناندا هەیە، سەبارەت بەهۆڵەكەی ئێمە بەسوود وەڕگرتن لەراهێنەر و پاڵەوانی عێراق بەرێز دانا جومعە توانیمان سەرجەم بوارەكانی مەشق وڕاهێنان بەسەركەوتوویی و بەزانستی فێر بین ، هەر كەسێك كەسەردانمان دەكات بێگومان ئەوكات بەگوێرەی ویست و داوای خۆی لەگەڵیدا بەڕنامە و پڵانی مەشقكردنی بۆ دائەنێین، ئەگەرچی ئەوانەی سەردانمان دەكەن بۆ لەش رێكی و تەندروست بوونی جەستەكانیان دێنە لامان.
خاتوو ماجیدە ئیكرەم وەك بەشداربووەكی نێو هۆڵەكە ئەمەیش لەبارەی هاتنی بۆ نێو هۆڵی وەرزشی دانا جومعە قسەی خۆی هەبوو ناوبراو ڕاو بۆچوونی خۆی بەم شێوەیە بۆ ڕۆژنامەكە دەڕبری : هاتنم بۆ نێو هۆڵەكە تەنها و تەنها بۆ تەندروست كردنی جەستەو دوور كەوتنەوەیە لەسەرجەم نەخۆشییەكان، بێگومان هەر كەسێك لەوەرزش كردن بەدوور بێت ئەوا كەسێكی نائاسایی و هەمیشە سست ولاواز و بێ تاقەت دەردەكەوێت، بۆیە داواكارم هەموو ئەو ئافرەتانەی كەلەمالەوە دانیشتوون و وەرزش ناكەن ، تەنها بیر لەچێشت لێنان دانیشتن دەكەنەوە،با كەمێك بۆ بەرژەوەندی تەندروست كردنی جەستەكانیان بیر لەئەنجامدانی وەرزش بكەنەوە تاببنە خاوەن لەشێكی ساغ و سەڵامەت.
هەر لەدرێژەی راپۆرتەكەماندا بۆ وەڕگرتنی زانیاری تر لەمبارەیەوە ئەمجارەیان لەنێو هۆڵە وەرزشییەكانی شاری سلێمانی درێژەمان بەگفتۆگۆیەكەدا و سەرەتا لەلای خاتوو كالی رەووف دەرچووی كۆڵیژی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی و ڕاهێنەری لەش رێكی ئافرەتان دەستمان پێكرد و ناوبراو بەمشێوەیە هاتەئاخافتن: نكۆڵی لەوە ناكرێ بەحەزوو ئارەزووی خۆم بواری راهێنەرایەتیم هەڵبژارد، ئەگەر چی كاری مامۆستایی دەكەم ، بەڵام ئەوەندەی ئارەزووم لەمەشق وڕاهێنان هەیە ئەوەندە ئارەزووم لەكاری مامۆستایەتی نییە ، بۆیە لەم كاتەدا بەپێی تەجروبە و ئەزموونی وەرزشییم بەشێوەیەكی سەركەوتوو كاری ڕاهێنەرایەتی لەنێو هۆڵی لەشجوانی FITNSSسەركەوتووانە ئەنجام دەدەم ، ڕۆژانەیش چەندین كەس لەهەموو تەمەنەكان سەردانمان دەكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی وەرزش و رێكخستنی لەش وجەستەكانیان لەقلەوی و جۆرەها نەخۆشی كەمرۆڤ بەهۆی وەرزش نەكردن تووشی دەبێت.
هەر لەبارەی بڕوانامەی مەشق وڕاهێنانی نێو هۆڵە وەرزشییەكان خاتوو كالی لەمبارەیەوە گوتی: بڕوانامە لەكوردستان زۆر بەزەحمەت بەدەستت دەكەوێت، چونكە لەماوەی ساڵێكدا تەنها یەك خول ئەنجام دەدرێت، كاتی ئەنجامدانی خولەكەیش بێگومان بەماوەی دوو رۆژ خولەكە بەپەلە كۆتایی پێدەهێنن، لەئەنجامدا بەپێی هەموو داتاكانی زانستی لەم ماوە كورتەدا هیچ زانیارییەكی تەواوت دەست ناكەوێت كەئەوەی ئامانجتە،خۆم پارساڵ بەشداریم لەخولێكی بەهێزكردنی مەشق وڕاهێنان كرد، بەڵام هەر وەك لەسەرەوە ئاماژەم بۆ كرد كاتەكانی زۆر كورتن، بەشداربووان لەم كاتە كورتەدا هیچ سوودێكی ئەو تۆ نابینێت كەجێی باسكردن بێت.
خاتوو كالی هەر لەدرێژەی قسەكانیدا زیاتر گوتی: بێگومان ئەوانەی سەردانی هۆڵەكان دەكەن هەر یەكەو بەبیانووەك دێنە لامان، هەیە بۆ تەندروستكردنی جەستەكانیان یاخود بۆ بەهێزكردنی ماسوولكەكانیان ڕوو لەئێمە دەكەن، هەندێكیش هەن كیشەی دەروونیان هەیە بۆ خۆ دەربازكردن لە نەخۆشی دەروونی، ناچار دەبن بۆ ئارامكردنی جەستەو دەروونیان ڕوو لەهۆڵە وەرزشییەكان دەكەن تا كاتەكانی خۆیان بەوەرزش كردن بەسەر ببەن و نەخۆشی و ئازاری جەستەكانیان لەبیر خۆیان ببنەوە.
هەر لەبارەی كێشەو گرفتەكانی هۆڵەوەرزشییەكان كالی ڕاهێنەر بۆ ئەم مەبەستە گوتی: هەندیك لە هۆڵە وەرزشییەكان بەهەڵە مەشق وڕاهێنان دەگوترێتەوە كەئەمەشیان زیان بەبەشداربووانان دەگەیەنێت.
گوتیشی: ئەوەی زۆر نیگەرانی كردین هەندێك كەس هەن ماددەی ووزە بەخش بەكار دەهێنن كەلەئەنجامدا جگە لەنەخۆشی و سوود وەڕنەگرتن هیچ شتێكی دیكەی لێی سوودمەند نابن.
هەر لەشاری سلێمانی و لەدرێژەی راپۆرتەكەماندا خاتوو تریسكە قادر رەشید راهێنەری لەشجوانی نێوهۆڵەكانی سلێمانی ئەو گوتی: خۆشبەختانە لەساڵی 2014 دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی مەشق وڕاهێنان ئەوكات زۆر ئارەزووی مەشقدانەوەم هەبوو، بۆیە ماوەیە كاری ڕاهێنەرایەتی لەهۆڵەوەرزشییەكانی دەكەم و رۆژانەیش لەسەر هەموو تەمەنەكان ئافرەتان ڕوومان تێدەن بۆ ئەنجامدانی وەرزش و وەرزشی لەش رێكی.
ئەو كچە راهێنەرە هێمای بۆ تەوەرێكی گرینگ كرد لەبارەی ئەو كەسانەی كەبەبێ ڕاهێنەر مەشق وڕاهێنان دەكەن ئەو زیاتر بۆ ئەم مەبەستە گوتی: بێگومان ئەوانەی كەسەردانمان دەكەن پێشوەختە هەموو پرسیارێكی زانستی و تەندروستی ئاراستە دەكەین بەمەبەستی دڵنیابوون لەتەندروستی كەسی بەشداربوو، بەڵام زۆر لەئافرەتان هەن بەبێ پرس وبەبێ ئاگاداری بەتەنیا وەرزش دەكەن و ئەو كاتیش بەهۆی كەم ئەزموونیان تووشی چەندین گرفتی جۆراو جۆر دەبن لەڕووی تەندروستیەوە وكە ئازار بەجەستەكانیان دەدات، ئەو كاتە زۆر ئاسوودە دەبم بەشداربووانی نێو هۆلەكە كاتێك هەست بەخۆشی وئارامی دەكات و تاموچێژ لەوەرزش كردنەكە وەڕدەگرن، بۆیە داواكارم لەهەموو ئافرەتان بەبێ پرس مەشق وڕاهینان لەسەر ئامێرەكان ئەنجام نەدەن تا لەرێگەی راهێنەرانی نێو هۆڵەكان بەباشی و زانستی رێنموویی دەكرێن.









