سوورە مەرگەیی
دابەش كردنی‮ ‬كوردستان لە نێوان ئیپراتۆری‮ ‬سەفەوی‮ ‬و خەلافەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1514و دواتر و لە دوای‮ ‬جەنگی‮ ‬جیهانی‮ ‬یەكەم دووبارە دابەش كردنەوەی‮ ‬بەسەر دەوڵەتانی‮ ‬توركیا و ئێران و عێراق و سوریادا،‮ ‬كێشەی‮ ‬كوردی‮ ‬لە كێشەیەكی‮ ‬نەتەوەییەوە كردە كێشەی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬چوار دەوڵەتی‮ ‬داگیركار و دژ بە ماف و ئازادیە نەتەوەییەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئیتر لەوكاتەوە بڕینی‮ ‬ئەو سنوورە دەستكردانە بوونە هێڵی‮ ‬سوور و سنووربڕ‮ ‬لەلای‮ ‬هەر چوار دەگیركارەكە وەك تاوانبار سەیر دەكرا‮.‬

یەكەم پێشەوا و رابەری‮ ‬كورد كە ئەو هێڵە سوورانەی‮ ‬خستنە ژێر پێی‮ ‬شۆڕگێڕانی‮ ‬كورد و بە دۆست و دوژمنی‮ ‬گوت‮: “‬كورد‮ ‬یەك نەتەوەیە و كوردستان‮ ‬یەك نیشتیمانە‮” ‬بارزانی‮ ‬نەمر بوو،‮ ‬ئیتر لەو كاتەوە بارزانی‮ ‬و بارزانەیەكان بوونە مۆتەكەی‮ ‬سەر سیاسەتی‮ ‬داگیركاری‮ ‬و فراوانخوازی‮ ‬تورك و فارس و عەرەب و چەندین جار لە خەوی‮ ‬داگیركاری‮ ‬و خۆزگەی‮ ‬لەناوبردنی‮ ‬كورد رای‮ ‬چڵەكاندوون‮.‬

ئەو هەڵوێستە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیانەی‮ ‬بارزانی‮ ‬و بارزانیەكان وایكردووە،‮ ‬هەر چوار داگیركارەكەی‮ ‬كوردستان بارزانی‮ ‬و بارزانیەكان بە دوژمنی‮ ‬خۆیان بزانن و چەندین جاریش لەسەر مێزی‮ ‬پیلانگێڕی‮ ‬و بەكارهێنانی‮ ‬هێز دژی‮ ‬بارزانی‮ ‬و بارزانیەكان كۆ بوونەتەوە‮.
‬
بارزانی‮ ‬نەمر بە هێز ئەو سنوورە دەستكردانەی‮ ‬دەبڕین و لە كام بەشەی‮ ‬كوردستان كورد پێویستی‮ ‬بووبێ لەو بەشە ئامادە بووە،‮ ‬ئێستا سەرۆك بارزانی‮ ‬لە رووی‮ ‬فكری‮ ‬و بە گەشەپێدانی‮ ‬هزر و بیری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ئەو سنوورە دەستكردانەی‮ ‬تێك شكاندوون و كوردانی‮ ‬هەر چوار بەشەكەی‮ ‬كوردستان سەرۆك بارزانی‮ ‬بە پێشەوا و رابەری‮ ‬خۆیان دەزانن،‮ ‬بۆ بوونی‮ ‬ئەو راستییەش زۆر بەڵگەی‮ ‬زیندوو لەبەر دەست دان‮.
‬
یەكێك لەو بەڵگانە ریفراندۆمی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سەروبەندی‮ ‬ریفراندۆم دەبینین كە كوردانی‮ ‬باكوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە كوردانی‮ ‬باشوور زیاتر پشتیوانی‮ ‬ریفراندۆم بوون و وەك كوردانی‮ ‬باشوور خواست و ئامانجەكانیان لەسەر سەركەوتنی‮ ‬ریفراندۆم هەڵچنیبوو،‮ ‬ئەوەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی‮ ‬كە پەیامی‮ ‬كوردانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬سنوورە دەستكردەكانی‮ ‬بڕیون و كوردی‮ ‬هەر چوار پارچەكەی‮ ‬لە دەوری‮ ‬ئامانجی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان كۆ كردوونەوە،‮ ‬یان لە دوای‮ ‬ریفراندۆم و ئەو خیانەتەی‮ ‬لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بەرامبەر بە كورد و خواستی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان كرا،‮ ‬كوردانی‮ ‬رۆژهەڵات لە خۆپیشاندانەكانی‮ ‬كرماشان و سنە و شار و شارۆچەكەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان هاواریان دەكرد‮: ‬لێرە خاك نافرۆشین،‮ ‬لەبەر خاك دەمرین‮.‬

بەڵگەیەكی‮ ‬تر ئەوەتا‮ (‬ئاڵتان تاك‮) ‬پەرلەمانتاری‮ ‬هەدەپە لە وەڵامی‮ ‬پەرلەمانتاراكی‮ ‬جەهەپە ببینن چی‮ ‬دەڵێ‮: “‬سەرۆك بارزانی‮ ‬كوڕە مامی‮ ‬منە،‮ ‬ئەو لەناو دڵی‮ ‬هەموو كوردێكی‮ ‬دڵسۆزدایە،‮ ‬تكایە بێدەنگ بە، بە هیچ شێوەیەك باسی‮ ‬مەسعود بارزانی‮ ‬مەكە،‮ ‬ئەو سەركردانەی‮ ‬ئێوە بێ رێزیان پێدەكەن،‮ ‬هەمان ئەو سەركردانەن كە لە دڵی‮ ‬هەموو كوردێكی‮ ‬بە شەرەف دان‮”.‬
ئەو هزر و بیرە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیەی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بووژاوەتەوە و رابەرایەتی‮ ‬دەكرێ،‮ ‬هێزگەلێكی‮ ‬وا درووست دەكات كە كۆتایی‮ ‬بە نەهامەتیەكانی‮ ‬سەر كورد و خواستی‮ ‬داگیركاری‮ ‬و فراوانخوازی‮ ‬تورك و فارس و عەرەب دێنێ،‮ ‬بۆیە پێویستە كورد لە دەوری‮ ‬ئەو پەیامەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬كۆببنەوە،‮ ‬چونكە كیشەی‮ ‬كورد كیشەیەكی‮ ‬نەتەوەییە و چارەسەریشی‮ ‬لە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و گێڕانەوەی‮ ‬مافە زەوتكراوەكانی‮ ‬دایە‮.‬