خەبات‮: ‬تریفە ئازاد
رۆژی‮ ‬پێنج شەمەی‮ ‬رابردوو‮ ‬22ی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەم‮ ‬2018 سەرۆك بارزانی‮ ‬سەردانی‮ ‬بەغدای‮ ‬كردوو لەگەل بەرپرسانی‮ ‬باڵای‮ ‬عێراق كۆبووە لە بارەی‮ ‬پرسەكانی‮ ‬هەرێم و بەغدا‮ ‬هەر لە میانەی‮ ‬ئەو سەردانەی‮ ‬بۆ بەغدا سەردانی‮ ‬چەند وڵاتێكی‮ ‬كرد لە كەنداو‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە میدیا جیهانیەكان و ناوەخۆ دەنگدانەوەی‮ ‬زۆری‮ ‬دایەوە هاولاتیانیش ئەم سەردانە بە ئەرێنی‮ ‬وەسف دەكەن‮.‬

دكتۆر محەمەد زراری،‮ ‬مامۆستای‮ ‬زانكۆ لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬لە دوای‮ ‬ڕوخانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق لە سالی‮ ‬2003 دروست بوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬نوێ لە عێراق و بەژداربوونی‮ ‬كورد وەك پێكهاتەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لەم دەوڵەتە وە دانانی‮ ‬دەستور بۆ عێراقی‮ ‬نوئ كە سەرۆك بارزانی‮ ‬رۆلێكی‮ ‬زۆر كاریگەری‮ ‬هەبوو لە دەستەبەركردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لەم دەستورە بەتایبەت مادەی‮ ‬140 و بودجە كە و كۆمەلێك دەسكەوتی‮ ‬تر،‮ ‬هەرچەندە نەمادەی‮ ‬140 جی‮ ‬بەجێ كراو نە هیچ كاتێكیش بودجە وەك خۆی‮ ‬ناردراوە بەڵام تاڕادەیكی‮ ‬باش نێوان حكومەتی‮ ‬ناوەندو حكومەتی‮ ‬هەرێم باش بوو،‮ ‬تا ئەوكاتەی‮ ‬كە لە مانكی‮ ‬شوبات‮ ‬2014 بودجەی‮ ‬هەرێم لەلایەن حكومەتی‮ ‬ناوەندەوە بەیەكجاری‮ ‬بڕا،‮ ‬كە ئەوكاتە حكومەتی‮ ‬هەرێم توشی‮ ‬چەندین قەیران بوو قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و قەیرانی‮ ‬هاتنی‮ ‬ئاوارەیەكی‮ ‬زۆر بۆ هەرێم و شەری‮ ‬نەگریسی‮ ‬داعش،‮ ‬وە دوا بەدوای‮ ‬تەواو بوونی‮ ‬شەری‮ ‬داعش حكومەتی‮ ‬ناوەند هەر بەردەوام بوو لەو ئابلۆقانەی‮ ‬كە خستبویە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان كە هیچ مافێكی‮ ‬پێ رەوا نەئەبینی،‮ ‬بۆیە سەركردایەتی‮ ‬كورد لەسەروی‮ ‬هەمویانەوە جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬دا لەسەرانسەری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە ئەو هەلە مێژوویە ئەستەمە جارێكی‮ ‬تر دووبارە ببێتەوە وە‮ ‬ڕیفراندۆمیش ئەنجامدرا و بە ئەنجامێكی‮ ‬باشیش تەواو بوو،‮ ‬لەوكاتەوە نێوان هەرێم و ناوەند بەیەكجاری‮ ‬تێكچوو تا كار گەیشتە ئەوەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ناوەند هێرش بكاتە سەر ئەوناوچانەی‮ ‬كەوا پێشمەرگە بە خوێن ئازادیان كردبوو،‮ ‬من لێرەوە ئەمەوێ باس لەوسەردانەی‮ ‬دوایی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بكەم كە دەنگدانەوەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬هەبوو لەنێوخۆی‮ ‬عێراق و دەرەوە وە ئەو پێشوازیە گەرمەی‮ ‬كە لەبەرێزیان كرا گەواهی‮ ‬دەربوو لەسەر ئەوەی‮ ‬كە سەرۆك بارزانی‮ ‬چ‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬كاریگەری‮ ‬هەیە چ لەنێو خۆی‮ ‬عێراق و چ لەدەرەوەی‮ ‬عێراق و ئەوە سەلمێندرا كە بەبێ سەرۆك بارزانی‮ ‬ئەستەمە ئەو ئاشتەواییە نیشتمانیە بەدی‮ ‬بێت،‮ ‬وەبەڕای‮ ‬من گرنكی‮ ‬ئەوسەردانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ بەغدا لە چەندین خاڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەبینیتەوە ‮ ‬1- ئاشتەوایی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬نێوان هەرێم و حكومەتی‮ ‬ناوەند بەبێ بوونی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬نایەتە دی‮ ‬ئەمەش لەو سەردانەی‮ ‬دوایی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬سەلمێندرا كە چ‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬كاریگەری‮ ‬هەیە لە عێراق و ناوچەكە ‮‬2- شكاندنی‮ ‬سەهۆل بەندی‮ ‬نێوان عێراق و هەرێم كە ئەمەش لەبەرژەوەندی‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬عێراق و هەرێم دەبێت ‮‬3- لە رووی‮ ‬ئابوری‮ ‬چەندین دەستكەوت بەدی‮ ‬دێت بەتایبەت لەڕووی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و نەهێشتنی‮ ‬خاڵە گومركیەكان لەنێوان پارێزگاكان‮. ‬4- هەڵگرتنی‮ ‬بارگرانی‮ ‬لەسەر هاوڵاتیان لەڕووی‮ ‬هاتوو جۆ كردن و گەشت كردن ‮ 5- گەڕانەوەی‮ ‬كورد بە قورساییەوە بۆ بەغدا نەك بەو لاوازیی‮ ‬كە پێشتر هەبوو‮. ‬6- لە بێگەی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬سەنگێكی‮ ‬بەهێزتر دروست ئەبێت بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان وە بەغداش دركی‮ ‬بەوە كردوە كەوا لە كاتی‮ ‬روودانی‮ ‬گرژی‮ ‬و ئالۆزی‮ ‬لە كەنداوی‮ ‬عەرەبی‮ ‬پەكەوتنی‮ ‬بازرگانی‮ ‬عێراق كە سەرچاوەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬داهاتی‮ ‬عێراق لە كەنداوە،هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەبێتە جێگرەوەی‮ ‬ئەو بازرگانیە كە وەك پردێك ئەتوانێت بەكاری‮ ‬بینیت ‮-‬7‮‬ ئاماژە بوو بۆ ئەوەی‮ ‬كە جاریكێتر بە ئاسانی‮ ‬شەڕ‮ ‬لە نێوان هەرێم و ناوەند‮ ‬ڕوونەداتەوە ‮ ‬8- زەمینە خۆشكەربوو بۆ جیبەجێ كردنی‮ ‬مادەی‮ ‬140 و ناردنی‮ ‬بودجەو شایستە داراییەكان بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ 9- دەركەوتنی‮ ‬پارتی‮ ‬وەك هێزێكی‮ ‬گەورە لەعێراق چونكە پارتی‮ ‬براوەی‮ ‬هەردوو هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئەم دواییەی‮ ‬هەرێم و عێراق بوو ‮‬10- پەیامێك بوو بۆ پارتە نەیارەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬كەوا بارزانی‮ ‬چەندە گرنك و كاریگەرە لەسەر بریاردان لە نیوەندە سیاسی‮ ‬و ئابوریەكان لە عێراق و بەم سەردانەش‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬ئەو پارتە نەیارانە لاوازتر بوو لە بەغدا‮.‬

كامەران رحمان،‮ ‬نووسەرو چاودێری‮ ‬سیاسی‮ ‬لە سەردانەكەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بە ئەرێنی‮ ‬وەسف كرد و لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬گەرچی‮ ‬لە‮ ‬ڕابردوو پیلانێكی‮ ‬زۆر هەبوو لەسەر پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬دورخستنەوەی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان و عێراق‮ . ‬بەڵام هەردوو هەڵبژادنەكانی‮ ‬پەڕلەمانی‮ ‬عێراق و كوردستان ئەو چەواشەكاری‮ ‬و پیلانانەی‮ ‬هەموو لە گۆڕ‮ ‬نا‮ . ‬بۆ هەموو لایەكی‮ ‬سەلماند كە لای‮ ‬كوردستانییان سەرۆك بارزانی‮ ‬وەك تاكە زەعیم و مەرجەعی‮ ‬كوردە چونكە خەڵكی‮ ‬كوردستان بەخۆشحاڵیەوە نزیكەی‮ ‬لە‮ ‬50%ی‮ ‬متمانەیان دایەوە بە پارتی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكان‮ . ‬بۆیە سەردانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ بەغداد ئەم جارە ئومێدێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لای‮ ‬هاولاتییان دروست كردووە بەجۆرێك لەسەر ئاستی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشە سیاسی‮ ‬و داراییەكان تا ئەوەی‮ ‬بەغداد موچە و بودجەی‮ ‬هەرێم بەتەواوی‮ ‬دەنێرێت وە پاشەكەوتی‮ ‬موچەی‮ ‬فەرمانبەرانی‮ ‬هەرێم بەتەواوی‮ ‬نامێنێت ئەو سەردانە بووە هۆی‮ ‬توانەوەی‮ ‬بەستەڵەكی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغداد‮ . ‬وە دەرگای‮ ‬چارەسەری‮ ‬بەڕووی‮ ‬هەموو كێشەكان لە عێراق كردەوە بابەتی‮ ‬شایستە داراییەكانی‮ ‬هەرێم‮ ‬یەكلایی‮ ‬بوویەوە ئەنجامەكانیشی‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬لە داهاتوو بۆ هەموو لایەك بە دیار دەكەوێت‮ . ‬ئەمەش سەلمێنەری‮ ‬ئەوەیە بۆ بەرگری‮ ‬كردن لە مافە دەستوورییەكانی‮ ‬كوردستان نابێت بارزانی‮ ‬لە بەغدا دوور بكەوێتەوە چونكە لە‮ ‬غیابی‮ ‬پارتی‮ ‬زۆر لە مافەكانی‮ ‬كورد پێشێل كراو ئەوانەی‮ ‬لەسەر خەبات و ماندووبونی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لە بەغدا پۆستیان وەرگرتبوو نەك هەر نەیان توانی‮ ‬داوای‮ ‬مافی‮ ‬كورد بكەن‮ . ‬بەڵكو هەندێكیان چاوساغییان بۆ دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا دەكرد كە هەرێمی‮ ‬كوردستان داگیر بكات و بەڕای‮ ‬ئەوان هەرێمی‮ ‬كوردستان سەر ئێشەیە بۆ عێراقی‮ ‬یەكگرتوو‮.‬

محمد فرحان شێروانی،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬دەوربەری‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬مەسعود بارزانی،كارێزمایەكی‮ ‬هەڵكەوتوو لە جیهان و رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و كوردستان بەتایبەتتر كەسێ چارەگە سەدەیە خەبات دەكات لەپێناو گەل و نشتیمانەكەی‮ ‬وەدوای‮ ‬نەمانی‮ ‬لە پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەوە بۆ گەلی‮ ‬كورد و كوردستان و جیهان ئاشكرابوو كەپێگەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەكارێزمای‮ ‬كەسایەتیەكەیەتی‮ ‬نەك پۆستەكە وە دوای‮ ‬سووربونی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەسەرپرسی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ڕ‮ ‬یفراندۆم لە25ی‮ ‬ئەیلول ئەوە بۆ تەواوی‮ ‬تاك بەتاكی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و ناوچەكە ئسپادبوو كەسەرۆك بارزانی‮ ‬تاكە خەمخۆر و سەركردەی‮ ‬كوردە كەلەپێناو سەربەخۆی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬هەموو جیهان بویەوە و توانی‮ ‬سەركەوتوبێت و‮ ‬ڕێژەی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لەگەل سەرۆك بارزانی‮ ‬گوتیان بەڵێ بۆ سەربەخۆی‮ ‬و كورد و ووڵاتێكی‮ ‬سەربەخۆ،‮ ‬بەڵام لەلایەن دژە كوردستانیان هەزم نەكراو توانرا خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر ئەنجام بدەن و بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان بكەوتە ژێردەستی‮ ‬ئەو ووڵاتەی‮ ‬كە ئێمە دەمان ویست لێی‮ ‬جیابینەوە،‮ ‬بەڵام سەرۆك بارزانی‮ ‬ڕۆژ بەرۆژ پێگەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬و كارێزمای‮ ‬جەنابیان پەرەدەسێنێت ئەویش دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كەئەو پارتەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ڕێبەرایەتی‮ ‬دەكات پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە لەهەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق ببێتە تاكە حیزبی‮ ‬براوەی‮ ‬یەكەم لەسەر ئاستی‮ ‬عێراق و لەهەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستانیش هەربەحیزبی‮ ‬یەكەم و بێ ركابەر بمێنێتەوە و‮ ‬ڕێژەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬كورسیەكان بەدەست بێنێت،‮ ‬ئەوە لەكاتێكدا كە زۆر لەنەیارانی‮ ‬سەرۆك خەیالیان وابوو كە پێگەی‮ ‬سەرۆ وەك جاران نامێنێت و پارتیش لەڕووی‮ ‬ئاستی‮ ‬جەماوەریەوە زۆر كەم دەكات و بچووك دەبێتەوە بەڵام دوای‮ ‬ئەمانە بۆیان دەركەوت كە ئەوخەیالە پلاوانەیان هەرگیز نایەتەدی‮ ‬بۆیە ئێستا سەرۆك لە سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە بەڵام وەك سەرۆكی‮ ‬ووڵاتێكی‮ ‬جیهانی‮ ‬لە ووڵاتانی‮ ‬دەرەوە و ناوەندە جیهانیەكان پێشوازی‮ ‬لێدەكرێت و بەسەر فەرشی‮ ‬سوری‮ ‬شاهانە لەو ووڵات بۆ ئەو ووڵات تێدەپەرێت و ووڵاتان پێشبركێیتیان لەسەر سەردانكردنی‮ ‬كارێزمای‮ ‬كورد سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ ووڵاتەكەیان،‮ ‬بێگومان كاریگەری‮ ‬ئەو سەردانانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ ووڵاتانی‮ ‬دەرەوە تایبەت مەندی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە چ لەرووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و سەربازی‮ ‬لەڕووی‮ ‬سیاسیەوە بەسەردانكردنی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ هەر وولاتێك ئەوە پەیوەندی‮ ‬ئەو ووڵاتە لەگەل كوردستان بەشێوەیەكی‮ ‬باش پەرەدەسێنێت و زۆرلایەنی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬و گرینگی‮ ‬تێدا دێتە ئاراوە وە لەڕووی‮ ‬سەربازیەوە پشتگیری‮ ‬بەهێزی‮ ‬ووڵاتانی‮ ‬دەرەوە بۆ هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان دەستەبەردەكات و چ لەڕووی‮ ‬ناردنی‮ ‬چەك و تەقەمەنی‮ ‬و‮ ‬یاخوا سەربازانی‮ ‬ووڵاتە بۆ كوردستان وە چوونی‮ ‬سەرۆك و پەرەسەندی‮ ‬پەیوەندیەكان لەگەل وولاتانی‮ ‬دەرەوە لەرووی‮ ‬ئابووریەوە دەرئەنجامی‮ ‬باش بەرووی‮ ‬خۆی‮ ‬دادێنێت بۆ كوردستان و هانی‮ ‬ولاتە بازرگانەكان دەدرێت كەبێنە كوردستان كاری‮ ‬بازرگانی‮ ‬بكەن و كوردستان و دلنیابن لە رووی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬ئابووری‮ ‬كوردستان و سەقامگیری‮ ‬ئەمنی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە لەم چەند رۆژەی‮ ‬سەردانكردنی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ وولاتانی‮ ‬دەرەوە جموجۆلێكی‮ ‬تەواوی‮ ‬بازرگانی‮ ‬كەوتۆتەوە بازارەكانی‮ ‬كوردستان ئەوە ئەوەمان بۆ دەردەخات هەر هەنگاوو جوولەیەكی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬داهاتوویەكی‮ ‬باشتر بۆ كوردستان فەرەهەم دەكات‮.‬

سیروان تۆفیق لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬لای‮ ‬هەمووان ئاشكرایە پێگەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و قورسایی‮ ‬لە گۆڕانكاری‮ ‬و ئایندەی‮ ‬ناوچەكە بەهەند وەردەگیرێت ئەوەش لەبەر چەندین هۆكاری‮ ‬گرنگ وەك كەسایەتی‮ ‬و رۆڵ و تێڕوانین و خوێندنەوەی‮ ‬سەرۆك بۆ پێشهاتەكان و كاریگەری‮ ‬پارتی‮ ‬و سەرۆك لەسەر گۆڕەپانەكە و مێژوو خەباتی‮ ‬بارزانیەكان وایكردووە لەهەموو گۆڕانكارییەكانی‮ ‬ناوچەكە بۆچوونی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بەهەند وەربگیرێت‮ ‬،‮ ‬چونكە بۆ هەمووان‮ ‬ڕوونبۆتەوە كە كلیلی‮ ‬چارەسەری‮ ‬كێشەكان لە كوردستان و عێراق دواتر لای‮ ‬بارزانیە و هەر هەنگاوێك بۆ چارەسەری‮ ‬كێشەكان بەبێ گەڕانەوە و وەرگرتنی‮ ‬سەرنج و بۆچوونەكانی‮ ‬بارزانی‮ ‬هیچ كات ئاكامی‮ ‬نابێت بۆیە وڵاتانی‮ ‬دەوروبەر و ناوچەكە و زلهێزەكان ئەمڕۆ بەگرنگیەوە دەڕواننە كەسایەتی‮ ‬و‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە ناوچەكە جا چ بۆ سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬بێت‮ ‬یاخود بۆ چارەسەری‮ ‬كێشەكان لە ناوچەكە لەبەر ئەوەی‮ ‬بارزانی‮ ‬ئەمڕۆ سیمبول و نوێنەرایەتی‮ ‬كوردستانیان هەر چوار پارچە دەكات و كێشەكان لەم وڵاتانە بەبێ گەڕانەوە بۆ مەرجەعی‮ ‬سیاسی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬كە سەرۆك بارزانیە شتێكی‮ ‬مەحاڵ و بێ هودایە‮ . ‬هەروەها لایەنێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬سەرۆك لایەنی‮ ‬پتەو كردنی‮ ‬پەیوەندیە دیبلۆماسی‮ ‬و ئابورییەكان لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دونیا و سود وەرگرتنە لە ئەزموون و شارەزایی‮ ‬ئەوان لە پێشخستنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬كوردستان‮.‬