غازی‮ ‬حەسەن
سیاسەت لە كۆمەڵگەی‮ ‬كوردستاندا بە درۆ وەسف دەكرێت،‮ ‬لە كاتێكدا سیاسەت عەقڵ و توانست و هێزە،‮ ‬سیاسەت كارێكە پتر بە لای‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬و قسەكردن و‮ ‬سەرنجڕاكێشان و كارتێكردنی‮ ‬دەروونی‮ ‬و بزاڤی‮ ‬كۆمەڵایەتیدا دەچێت،‮ ‬سیاسەت زانستە وەكو زانستی‮ ‬پزیشكی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و دەرووناسی‮ ‬و‮ . ‬تاد،‮ ‬دەتوانێت چارەسەری‮ ‬كێشەكانی‮ ‬نێو كۆمەڵگە بكات‮.‬
لە دوای‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬بەهاری‮ ‬1991ەوە قۆناغ‮ ‬بە قۆناغ‮ ‬سیاسەتكردن لە كوردستاندا بەرەو ئاراستەیەكی‮ ‬ئاڵۆز،‮ ‬نزیك لە خواستی‮ ‬حزبی‮ ‬و دابڕان لە پەروەردە و بنەما گشتییەكانی‮ ‬بەڕێوەبردنێكی‮ ‬رۆشنی‮ ‬بەهێز و لۆژیكی‮ ‬فیكری‮ ‬و دووركەوتنە لە ئەخلاقی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بەرێوە دەچێت‮.‬

سیاسەت لەم سەردەمەدا كورتكراوەتەوە لەوەی‮ ‬كێ و كامە گرووپ دەتوانێت زۆرترین دەنگ و زۆرترین توانای‮ ‬دارایی‮ ‬و زۆرترین پلە و پایەی‮ ‬ئیداری‮ ‬و زۆرترین هێز بۆ فتكردنی‮ ‬كەسانی‮ ‬ركابەر و لایەنی‮ ‬ركابەری‮ ‬خۆی‮ ‬بەكاربهێنێت‮. ‬سیاسەت لای‮ ‬هەندێك گرووپ بووەتە پەیداكردنی‮ ‬سەرچاوەی‮ ‬ژیان،‮ ‬لای‮ ‬هەندێكی‮ ‬دیكەیان بۆتە سەرچاوەی‮ ‬كۆمپانیا و بازرگانی‮ ‬و لای‮ ‬هەندێك كەسیش پلە و پایەی‮ ‬ئیداری‮ ‬و سیاسییە،‮ ‬لایە هەندێكیش گەڕانە بە دوای‮ ‬هاوكێشە گەورەكان بۆ ئەوەی‮ ‬گەورەترین دەستكەوتی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەدەستبهێنرێت‮. ‬

هەرچەندە هەندێكی‮ ‬دیكە پێیانوایە دروشمە ستراتیجییەكان چارەسەری‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬كێشەكانە،‮ ‬هەشیانە پێیوایە سەنگەر لە‮ ‬یەكتر گرتن،‮ ‬باشترین ئەلتەرناتیڤە بۆ فتكرندی‮ ‬دەسەڵاتدارەكان و بەهێزكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬حزبی‮ ‬خۆیان‮. ‬بنەما و خواستە نیشتمانییەكان لای‮ ‬زۆربەی‮ ‬لایەنەكان لاوازە،‮ ‬یان لای‮ ‬هەندێكیان وا وەسف دەكرێت كە‮ (‬كات و سەردەمی‮) ‬ئەم خواست و بنەما و دروشمە نیشتمانییە مەزنانە نەماوە،‮ ‬هەندێك دەڵێن‮ (‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮) ‬خەونە،‮ ‬هەشە پێیانوایە دەبێت بە دوای‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و خۆجێی‮ ‬بگەڕێن،‮ ‬هەشیانە سەردەمی‮ ‬ئێستا بەها و رێكبوون و هەڵكردن لەگەڵ رووداوەكان دەزانێت،‮ ‬دەبێت هەتا هەتایە چاوەڕوانی‮ ‬توانا و هێزی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و فەرمانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬بین‮. ‬هەشیانە لەگەڵ عامێ دەچێتە شامێ‮. ‬لەسەر شاشەی‮ ‬تەلەفزیۆنەكان لەگەڵ هەموو شتێكە،‮ ‬لە ژوورە تاریكەكانیش پێچەوانە هەڵسوكەوت دەكات‮.‬

لەم سەردەمەدا گەلێك كرداری‮ ‬ناڕاست لە پرۆسەی‮ ‬سیاسیدا دەبینرێت،‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬بە ئاسایی‮ ‬هەستی‮ ‬پێدەكەن،‮ ‬رەنگە هەندێك گرووپ و كەس و لایەن لە ژوورە تاریكەكاندا بێ بینینی‮ ‬هیچ رۆشناییەك،‮ ‬بە دابڕان لە زانیاری‮ ‬و بەپێی‮ ‬قسەی‮ ‬نێو مانشێتەكان،‮ ‬خەریكی‮ ‬خۆ فریودان بن‮.
‬
بۆ نموونە لەپێناو بەغدا،‮ ‬لە پێناو بەكارهێنانی‮ ‬بەغدا بۆ‮ ‬یەكلایكردنەوەی‮ ‬ناكۆكییەكانی‮ ‬نێو ماڵی‮ ‬كوردی،‮ ‬لە چەند ساڵی‮ ‬ڕابردوودا دەیان كردەی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناڕاستمان بینی‮ ‬كە كورد پێشتر هیچی‮ ‬نەبوو لە دەستی‮ ‬بدات،‮ ‬ئەمجارە كەركووك و ناوچەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬فراوانمان لەدەستدا،‮ ‬كەچی‮ ‬هەندێك لایەن بۆ‮ ‬ڕاستكردنەوەی‮ ‬كردە ناڕاستەكانیان دەستیان هەمیشە بۆ ناڕاستی‮ ‬گوتن،‮ ‬ناڕاستی‮ ‬لە هەنگاونان،‮ ‬ناڕاستی‮ ‬لە فریودانی‮ ‬ڕایگشتی‮ ‬بردووە‮. ‬بۆ نموونە هەندێك راگەیاندن بە ئاشكرا دەڵێن كەركووك ئارامە،‮ ‬كەچی‮ ‬بەتەنیش ئەو ئارامییە هەواڵی‮ ‬درێژەپێدانی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬تەعریب بڵاو دەكەنەوە‮. ‬ئایا هیچ كاتێك تواندراوە هەواڵی‮ ‬ناڕاست بە ناڕاستی‮ ‬چارەسەر بكرێت،‮ ‬لە سیاسەتیشدا هەروا،‮ ‬دوێنێ بەغدا باش بوو،‮ ‬ئەمڕۆ خراپە،‮ ‬یان بەپێچەوانە‮.‬
سیاسەت زانستێكی‮ ‬قووڵی‮ ‬نەشتەرگەرانەی‮ ‬كۆمەڵایەتییە و ئەوانەی‮ ‬شارەزاییان لە بەكارهێنانی‮ ‬نەبێت،‮ ‬چارەسەری‮ ‬هەڵە و هەنگاوی‮ ‬نادروست بەرهەم دەهێنن‮. ‬بۆیە سیاسەتی‮ ‬كاردانەوە،‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ڕقلێبوونەوە و سیاسەتی‮ ‬لە داخی‮ ‬تۆ،‮ ‬خۆم فڕی‮ ‬دەدەمە دەریا،‮ ‬هیچ ئاكامێكی‮ ‬نابێت،‮ ‬ئەمەش دەرەنجامی‮ ‬ناڕاستیی‮ ‬لە سیاسەتكردنە،‮ ‬چونكە سیاسەت بە دامەزاراوەیی‮ ‬نەكراوە،‮ ‬سیاسەت بە مەزاج و سیاسەت بە تاكڕەویی‮ ‬و سیاسەت بە دابڕان لە واقیع ناڕاستی‮ ‬بەرهەم دەهێنێت‮.‬

هەفتەی‮ ‬رابردوو لە كۆنگرەی‮ ‬رۆژنامەوانی‮ ‬گوێبیستی‮ ‬ئەوە بووین پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬بۆچوونەكانیان وەكو‮ ‬یەكە لەپێكهێنانی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬ئەم هەفتەیە‮ ‬یەكێتی‮ ‬دەڵێت تا پارتی‮ ‬كەسێك بۆ سەرۆكی‮ ‬حكوومەت دەستنیشان نەكات و ئەو وەفدەی‮ ‬پارتی،‮ ‬كە سەردانی‮ ‬لایەنەكان دەكات بڕیاردەر نەبێت،‮ ‬دانوستانەكانی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت پێشكەوتن بە خۆوە نابینن و هەر بە سستی‮ ‬بەڕێوەدەچن‮. ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەدا‮ ‬ڕووداو دەڵێت پارتی‮ ‬چاوەڕوانی‮ ‬یەكێتییە و‮ ‬گۆڕانیش چاوەڕوانی‮ ‬پارتییە‮. ‬كامە سیاسەت و كامە شیكردنەوە‮ ‬ڕاستن‮. ‬ئایا گوێگر و خوێنەری‮ ‬كورد،‮ ‬جەماوەری‮ ‬لایەنە سیاسییەكان بە كامە بۆچوون و قسەی‮ ‬ڕاستەوخۆی‮ ‬سەر شاشەكان و هەڵوێستی‮ ‬ناڕۆشنی‮ ‬لایەنەكان بڕوا بكات‮. ‬ئەو ناڕاستیانەی‮ ‬هەمیشە بە سیاسەتی‮ ‬ناڕاست كار بۆ‮ ‬ڕاستكردنەوەیان دەكرێت،‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ناڕاستی‮ ‬دەبێت،‮ ‬كێشەكان خراپتر و گرێكان گرێدارتر دەكات‮. ‬

سیاسەتی‮ ‬ناڕاست بە سیاسەتی‮ ‬ئاشكرا و متمانەداری‮ ‬و گەڕانەوە بۆ بنەما نیشتمانی‮ ‬و كۆدەنگی‮ ‬لەسەر چارەسەری‮ ‬هەقیقی‮ ‬كێشەكان و پێكهێنانی‮ ‬ناوەندێكی‮ ‬بڕیاری‮ ‬سیاسی‮ ‬بە كردە و‮ ‬هاوبەش‮ ‬ڕاست دەكرێتەوە،‮ ‬نەك پێداگری‮ ‬لەسەر سیاسەتی‮ ‬هەڵەی‮ ‬ناڕاست‮. ‬ئەوەی‮ ‬خۆم بۆ خۆم،‮ ‬ئەوەی‮ ‬تۆش بكەینە نیوە و‮ ‬لە نیوەكەی‮ ‬تۆشدا نیوەی‮ ‬كەسانی‮ ‬دیكە بدرێت،‮ ‬بەمە دەتوانین حوكمێكی‮ ‬هاوبەش و هاوسەنگ و دەسەڵاتێكی‮ ‬هاوبەش و بەرپرسیاریەتییەكی‮ ‬هاوبەش دروست بكەین‮. ‬ئەمە بەكارهێنانی‮ ‬ناڕاستییە بۆ نمایشی‮ ‬ڕاستكردنەوەی‮ ‬ناڕاستییەكان،‮ ‬تەنیا نمایشە،‮ ‬نەك خواست و ئیرادەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬پتەوی‮ ‬متمانەدار‮.
‬
راستكردنەوە هەڵەی‮ ‬سیاسی،‮ ‬بە سیاسەتی‮ ‬ئیلتیمزاكردن بە بنەما گشتییەكانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و رێزگرتنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬خەڵك و پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتێك لەسەر بنەمای‮ ‬ئەنجامە فەرمییەكانی‮ ‬هەڵبژاردن دەبێت،‮ ‬راستكردنەوەی‮ ‬هەڵەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بە سیاسەتی‮ ‬نەگەڕانەوە بۆ ئەزموونە فاشیلە خراپەكان دەبێت‮. ‬راستكردنەوەی‮ ‬هەڵەی‮ ‬سیاسی،‮ ‬بە داننان بە هەڵە و داوای‮ ‬بوردن لە جەماوەری‮ ‬كوردستان دەكرێت،‮ ‬نەك پێداگری‮ ‬لەسەر سیاسەتی‮ ‬ناڕاست و پەنابردنە بەر ناڕاستی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ناڕاستییەكان بە ناڕاستی‮ ‬و هەڵەكان بە هەڵەیی‮ ‬و گرفتەكان بە گرفت و ناكۆكییەكان بە ناكۆییەوە بمێننەوە‮.‬