بەهزاد حەوێزی
پەیوەندییە سیاسییەكان و دیپلۆماسیەكان لەسەر ئاڵووێری‮ ‬بەرژەوەندییەكان بینا دەكرێن،‮ ‬جا چ لەسەر ئاستی‮ ‬دەوڵەتان بێ‮ ‬یا هەرێم،‮ ‬یا كوتلەی‮ ‬سیاسی‮ ‬یا حزب،‮ ‬پچڕان و بەردەوام بوونیشی‮ ‬پەیوەستە بە چەندین هۆكار‮. ‬ پاش‮ (‬2003‮)‬ەوە ئەمریكا‮ ‬یەكێك بوو لەو دەوڵەتە زلهێزانەی‮ ‬بەناچاری‮ ‬بەو مۆدیلە نوێیەی‮ ‬سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە عێراق رازی‮ ‬بوو بۆ داڕژتنی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬دەوڵەتێك نموونەومۆدێلی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بێ لە نێو دەوڵەتانی‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و رۆڵێكی‮ ‬گەورەیشی‮ ‬هەبێ لە بونیاتنانی‮ ‬كۆڵەگەكانی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و سەقامگیریی‮ ‬لە ناوچەكەدا‮. ‬ كەچی‮ ‬وادەرنەچوو،‮ ‬زنجیرەیەك شەڕو ماڵوێرانی‮ ‬و پەتای‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و كارەسات بەدوای‮ ‬كارەسات‮ ‬یەك بەدوای‮ ‬یەك داهات،‮ ‬هۆكاری‮ ‬ئەو شكستەیەك لەدواییەكانەش زۆرن لەوانەش‮: ‬ 1‮-‬دەستتێوەردانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬نەخاسمە(وڵاتانی‮ ‬دەرودراوسێ‮). ‬ 2‮-‬سەرهەڵدانی‮ ‬داعش و هاوپەیمانەكانی‮ ‬لە پاشماوەی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەسەرچوو‮. ‬ 3‮-‬هەڵوێستی‮ ‬هەندە دەوڵەتی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناوچەكە(كەنداو)دژ بە مەددی‮ ‬شیعەگەرێتی‮. ‬ ‮ ‬لەو ماوەیەدا بەرزی‮ ‬و نزمی‮ ‬بەو حوكمڕانیەوە دیار بوو،‮ ‬ئەمریكاش دەزانێ و درك بەوە دەكا،‮ ‬چارەی‮ ‬ئەو كێشەیەی‮ ‬پێكهاتە سەرەكیەكانی‮ ‬عێراق(كورد،‮ ‬سوننە،‮ ‬شیعە‮) ‬چەندە ئەستەمەوهۆیەكانیشی‮ ‬چین‮. ‬ ‮ ‬لەراستیا سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق بەهۆی‮ ‬ئەو ئیرسە ستەمكاریەی‮ ‬و شكستی‮ ‬سەركردە سیاسیەكان لە ئیدارەدانی‮ ‬دەوڵەت پاش نیسانی‮ (‬2003‮)‬ەوەن ناتوانێ ئیندیماجی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و بیناكردنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬دامەزراوەیی،‮ ‬بەدیبێنێ بەجۆرێك بتوانێ پرەنسیپەكانی‮ ‬هاووڵاتێتی‮ ‬و‮ ‬یاساودەستوور پیادە بكات لە چوارچیوەی‮ ‬دەوڵەتدا‮. ‬ پرسیارەكە ئێستا ئەوەیە ئایا عێراق لە بازنەیـ‮(‬High Alert‮)‬ واتە ئەو دەوڵەتانەی‮ ‬لە ژحاڵەتێكی‮ ‬مەترسیداری‮ ‬شكستن-عێراقیش بەپلەی‮ ‬یەكەم هەر لە نیسانی‮(‬2003‮)‬ەوە دەوڵەتێكی‮ ‬شكست خواردووەوە دەتوانێ بكەوێتەوە سەرڕاستە رێی‮ ‬خۆی؟‮. ‬ كەواتە چارە چییە؟ تەرحێك هەیە بەناوی‮ ((‬دابەشكاریی‮ ‬نەرم‮)) “‬Soft partition‮”‬.. ئەو تەرحە لێكترازانی‮ ‬عێراق نییە بۆ سێ بەش-دەوڵەت-بەلكە دابەشكردنی‮ ‬دەسەڵاتە لە مەیانی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬هەرێم،‮ ‬دەستوری‮ ‬عێراقیش مافی‮ ‬ئەوەی‮ ‬داوە پارێزگاكان هەرێم پێكبهێنن،‮ ‬كەواتە دەكرێ سێ هەرێم لە عێراقدا هەبن‮. ‬ ئەو قۆناغەش بە شێوەیەكی‮ ‬كاتیی‮ ‬سڕبووە،‮ ‬بۆیە بۆ قۆناغێكی‮ ‬نوێتر پێویستەو گرنگە چەند هەنگاوێك بنرێ،‮ ‬لەولنە‮: ‬سنوورێك بۆ دەستتێوەردانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬دابنرێ،‮ ‬سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬و حوكمڕانیش بەپێی‮ ‬بەندوبڕگەكانی‮ ‬دەستوورو لەسەر بنەمایەكی‮ ‬نوێی‮ ‬شەراكەت،‮ ‬تەوافوق،‮ ‬دابمەزرێتەوە،‮ ‬لەهەموو بوارەكانیش دەست بە چاكسازی‮ ‬بكرێ‮. ‬ ‮ ‬لەو سونگەیەوە سەردانەكەی‮(‬سەرۆك بارزانی‮)‬بۆ بەغدا‮ – ‬بەپێی‮ ‬راوبۆچوونی‮ ‬سەركردەوكاربەدەست و بەرپرسانی‮ ‬عێراق و دەرەوەوچاودێروتۆژەرانی‮ ‬سیاسی‮- ‬گرنگی‮ ‬و بایەخی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیەو وەك خاڵی‮ ‬وەرچەرخان لەپەیوەندی‮ ‬نێوان هەولێر-بەغدا قسەوباس و گفتوگۆیەكی‮ ‬زۆر هەڵدەگرێ لەسەر ئاستی‮ ‬هەرێم و عێراق تەنانەت ناوچەكەو جیهانیش،‮ ‬بێگومان كەسایەتی‮(‬سەرۆك بارزانی‮)‬و كارێزمایی‮ ‬و پێگەی‮ ‬كەسێتی‮ ‬و سیاسی‮ ‬بەهێزی‮ ‬ئەو رۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبووەودەیبێ،‮ ‬جگە لە سەنگوهێزی‮ ‬پارتی‮ ‬لە هەرێم و عێراق نەخاسمە پاش هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمان لە عێراق و هەرێم‮. ‬ ‮ ‬كەواتە ئاسۆیەكی‮ ‬روون و دڵخۆشەكەر چاوەڕێی‮ ‬كوردستانیانی‮ ‬هەرێم دەكات لە چارەكردنی‮ ‬ئەو كێشەوگرفتانەی‮ ‬هەبوون لەوانەش‮: ‬كێشەی‮ ‬بودجەوكۆتایی‮ ‬هێنانی‮ ‬واقیعی‮ ‬سەربازی‮ ‬لە كەركووك و ناوچە دابڕاوەكان و مادەی‮(‬140‮)‬و چەندین دۆسیەوبابەتی‮ ‬دیكەی‮ ‬پەیوەست بە هەردوولاوە،‮ ‬جگە لە پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێ و بارودۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق و ناوچەكە‮. ‬