سەگڤان هالۆ‮ ‬
سەردانی‮ ‬بەڕێز سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ بەغدا لە كاتێكدایە كە وەرچەرخانێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دیكە‮ ‬ڕووی‮ ‬لە دەسەڵاتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬بەغدا كردووە و دوای‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬ئەم وڵاتە كە بووە هۆی‮ ‬گۆڕانی‮ ‬حكوومەت و پەرلەمان و‮.. ‬هتد،‮ ‬لە سەرووی‮ ‬هەموویانەوەش لادانی‮ ‬حەیدەر عەبادی‮ ‬و هاتنی‮ ‬بەڕێز عادل عەبدولمەهدییە وەك سەرۆكوەزیرانی‮ ‬نوێی‮ ‬عێراق بۆ چوار ساڵی‮ ‬داهاتوو‮. ‬
كورد بەشێكی‮ ‬زور گرنگە لە نێو پڕۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬عێراقدا بە جۆرێك كە بەبێ بەشداریكردنی‮ ‬كورد لە دەسەڵاتی‮ ‬سیاسیدا دەسەڵاتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬عێراق دەسەڵاتێكی‮ ‬لاواز دەبێ بەڵگەش بۆ ئەم راستییە ئەوەیە بەشداری‮ ‬بەهێزی‮ ‬كورد لە پڕۆسەی‮ ‬سیاسیدا لە چەند ساڵی‮ ‬رابردوودا ئەم حەقیقەتەی‮ ‬سەلماندووە و خودی‮ ‬نوخبە سیاسییە دەسەڵاتدارەكانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬سوننە و شیعە بەبێ جیاوازی‮ ‬ئەم قەناعەتیان لا دروست بووە كە لە‮ ‬غیابی‮ ‬بەشداری‮ ‬كورد پڕۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬عێراق وەك پێویست بەڕێوەناچێت و دۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئاڵوزی‮ ‬عێراقیش وەكو خۆی‮ ‬دەمێنێتەوە‮. ‬
بۆ دەربازبوون لە دۆخی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئاڵوزی‮ ‬عێراق بەڕێز سەرۆك بارزانی‮ ‬وەك رێبەرێكی‮ ‬خاوەن پێگە و سەنگی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬و كوردستانی‮ ‬و عێراقی‮ ‬كە جێی‮ ‬متمانەی‮ ‬هەموو لایەكە لە چارەسەری‮ ‬كێشە و ناكۆكییەكاندا رۆڵێكی‮ ‬مەزن دەگێڕێ و كاریگەریەكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬هەیە هەر بۆیە بینیمان لە ماوەی‮ ‬رابردوودا بە گرووپ دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا دوای‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پارلەمانی،‮ ‬روویان لە بارزانی‮ ‬كرد و پەنای‮ ‬خۆیان بو ئەم رێبەرە كارێزمایە هێنا تا هاوكاریان بكات بۆ دەربازبوون لەم قۆناغە كە ئەمەش تەنها بو ئەوە نییە بەغدا رزگاری‮ ‬دەبێ لەم قەیرانە سیاسییە،‮ ‬بەڵكو دەبێ كێشەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش لە هەمان كاتدا بێنە چارەسەر كردن و سەردان و ئەنجامدانی‮ ‬دانووستاندنەكان دەبێ لە قازانجی‮ ‬هەرێم و بەغدا كۆتایی‮ ‬پێبێن‮. ‬
سەردانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬پێچەوانەی‮ ‬سەردانی‮ ‬هەموو ئەو سەرۆك حزب و نوخبە سیاسییەی‮ ‬حزبەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬چونكە زورێك لەو حزبانە سەردانی‮ ‬بەغدا دەكەن بۆ تێكدانی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێم و هەڵگری‮ ‬هیچ چەشنە ئەجێندایەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬نین،‮ ‬ئەمە و بەڵكو دژایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردسانیش دەكەن لە هەمان كاتدا هەروەك بینیمان لە ساڵی‮ ‬رابردوو ئەوان چیان بەسەر كوردستاندا هێنا‮. ‬بەڵام سەرۆك بارزانی‮ ‬لە پێناو بەرژەوەندی‮ ‬بەدیهێنانی‮ ‬دەستكەوت بو گەل و هەرێمی‮ ‬كورستان ئەم سەفەرەی‮ ‬بۆ بەغدا ئەنجامداوە و هەرگیزیش موساوەمە لەسەر مافە رەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان ناكات و مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬سەدەیەك شاهیدە لەسەر ئەم راستییانە،‮ ‬
زۆرن ئەوانەی‮ ‬بە سەردانی‮ ‬سەرۆك بۆ بەغدا قەڵس بوونە،‮ ‬چونكە دەزانن سەردانی‮ ‬زاتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬وەك بارزانی‮ ‬خاوەن پێگەی‮ ‬جیهانی‮ ‬باندورێكی‮ ‬زۆر ئەرێنی‮ ‬دەبێ لەسەر پەیوەندییەكانی‮ ‬بەغدا و هەولێر و لە لایەك و لە لایەكی‮ ‬تریشەوە پێشوازیەكی‮ ‬باشی‮ ‬لێ دەكرێت لەسەر هەموو ئاستەكانی‮ ‬دیكەدا و نەخشە و پیلانەكانیشیان لە دژی‮ ‬هەرێم پووچەڵ دەبنەوە‮. ‬
لە كۆتایی‮ ‬دووپاتی‮ ‬دەكەمەوە كە سەرۆكی‮ ‬كوردستان تاكە كەسایەتی‮ ‬سیاسییە كە زامنی‮ ‬مافە دەستووری‮ ‬و نەتەوەییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانە و لە داهاتووێكی‮ ‬نزیكیشدا ئەنجامە ئەرێنییەكانی‮ ‬ئەم سەردانە گرنگە دەبینین‮.