خەبات‮: ‬سلێمانی
یەكێتیی‮ ‬وەبەرهێنەران رایدەگەیەنێت رێژەی‮ ‬20 تا‮ ‬30 لەسەدی‮ ‬نرخی‮ ‬خانووبەرە زیادی‮ ‬كردووە و چاوەڕوانیش دەكرێت تا كۆتایی‮ ‬2019? پێنج تا شەش هەزار پڕۆژەی‮ ‬وەستاو بكەونەوە سەر كار،‮ ‬یاسین مەحمود لە لێدوانێكدا رایدەگەیەنێت‮ “‬سزا ئابوورییەكانی‮ ‬سەر ئێران بەڕێژەی‮ ‬20 تاوەكو‮ ‬30 لەسەد نرخی‮ ‬كەلوپەكان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەتایبەت لە پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەرز دەكەنەوە‮”. ‬
یەكێتیی‮ ‬وەبەرهێنەرانی‮ ‬كوردستان رایدەگەیەنێت،‮ ‬هەزارو‮ ‬500 پڕۆژە لە كۆی‮ ‬10 هەزار پڕۆژەی‮ ‬لەكاركەوتوو دەستییان بەكاركردووەتەوە و گوتەبێژی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬وەبەرهێنەرانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬یاسین مەحمود لە لێدوانێكدا باسی‮ ‬چەندین تەوەر و پرسی‮ ‬ئابووری‮ ‬پەیوەست بە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكات و سەبارەت بە سەپاندنی‮ ‬بەشی‮ ‬دووەمی‮ ‬سزاكانی‮ ‬ئەمریكا لەسەر ئێران رایدەگەیەنێت‮: “‬بەدڵنییاییەوە لەبەر ئەوەی‮ ‬ئێمە لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا بەتایبەت لە سنووری‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و هەڵەبجە و ئیدارەكانی‮ ‬گەرمیان و راپەڕین بەكاربەری‮ ‬سەرەكیین بۆ كەلوپەلی‮ ‬ئێرانی‮ ‬و پێداویستییەكانی‮ ‬رۆژانەمان لە كۆماری‮ ‬ئیسلامیی‮ ‬ئێرانەوە بۆ دێت بۆیە راستەوخۆ تووشی‮ ‬هەندێك لە كاریگەرییەكان دەبین و بەشێك لەو سزایانەی‮ ‬بەسەر ئێراندا دەسەپێنرێت بە نەرێنی‮ ‬لەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان دەشكێتەوە،‮ ‬بەتایبەت بەپێی‮ ‬پێشبینی‮ ‬ئێمە بەڕێژەی‮ ‬20 لەسەد و هەندێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬كەلوپەلیش بەڕێژەی‮ ‬30 لەسەد نرخەكانییان گران دەبن،‮ ‬چونكە ئێمە لەدوای‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامیی‮ ‬ئێرانەوە تاكە دەروازەیەك كە بتوانیین پشتی‮ ‬پێ ببەستین وڵاتی‮ ‬توركیایە،‮ ‬بەڵام بە هۆی‮ ‬گرانیی‮ ‬گواستنەوە لە وڵاتی‮ ‬توركیاوە بۆ پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬هەندێك لە كەرەستەكان گران لەسەر خەڵكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەتایبەت پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬دەكەوێت‮”.‬
لە درێژەی‮ ‬قسەكانیدا گوتەبێژی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬وەبەرهێنەرانی‮ ‬كوردستان پێشنیازێك ئاراستەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم دەكات بە دامەزراندنی‮ ‬ژوورێكی‮ ‬ئۆپەراسیۆن بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئەو بەرەنگارییانەی‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەوبارەیەوە دەبنەوە،‮ ‬ناوبراو دەشڵێت‮ “‬داوامكردووە لە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەتایبەت ئەنجوومەنەكانی‮ ‬باڵای‮ ‬ئابووری‮ ‬و ئەنجوومەنی‮ ‬وەبەرهێنان كە بەپەلە ژوورێكی‮ ‬ئۆپەراسیۆن دروست بكەن لە ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران،‮ ‬خەڵكانی‮ ‬شارەزا لە كەرتی‮ ‬تایبەت و خەڵكانی‮ ‬شارەزا و لێهاتوو وەكو ئابووریناسان و مامۆستایانی‮ ‬زانكۆ بەشداربن تێیدا و بەهاوكاری‮ ‬حكوومەت رۆژانە چاودێری‮ ‬ئەو دۆخانە بكەن كە دوای‮ ‬ئابڵوقەی‮ ‬ئابووری‮ ‬بۆ سەر ئێران روودەدات،‮ ‬چونكە ئەگەر ئێمە ببین بە بەشێك لە ئابڵوقەی‮ ‬ئابووری‮ ‬سەر ئێران زۆر خراپ دەبێت بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان و خەڵك تەحەمولی‮ ‬ناكات جارێكی‮ ‬دیكە نرخی‮ ‬هەندێك كاڵا و كەلوپەلی‮ ‬لەسەر زیاد ببێت بەتایبەت سووتەمەنی،‮ ‬چونكە خەڵك داهاتی‮ ‬دیاریكراوە‮”.‬
‮ ‬یاسین مەحمود سەبارەت بە توركیا گوتی‮: ‬‮”‬داوامكردووە زوو پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا بە جۆرێكی‮ ‬تر بگۆڕین،‮ ‬چونكە ئێستا كە لەناكاو شتێك روودەدات و لەناكاودا لە هەندێك شوێنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان رێژەی‮ ‬60 بۆ‮ ‬70 لەسەدی‮ ‬كەرەستەكانی‮ ‬وڵات بۆ وڵاتێكی‮ ‬دیكە بگۆڕیت ئەمە پێویستی‮ ‬بە توێژینەوە هەیە،‮ ‬پێویستی‮ ‬بەوە هەیە دانیشتنی‮ ‬واقیعی‮ ‬بۆ بكرێت‮”‬
هەروەها گوتیشی‮: “‬خوازریارین كە كۆمەڵێك بڕیار و رێنمایی‮ ‬گرنگ لە سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران و ئەنجوومەنەكانی‮ ‬باڵای‮ ‬ئابووری‮ ‬و وەبەرهێنان دەربكەین بۆ ئەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دوای‮ ‬ئەو گۆڕانكارییانەی‮ ‬لە ناوچەكەدا روودەدات بەتایبەت ئەو گەمارۆیانەی‮ ‬كە دەخرێنە سەر كۆماری‮ ‬ئیسلامیی‮ ‬ئێران ئەم هەرێمە تا ئەندازەیەك بتوانین رزگاری‮ ‬بكەین،‮ ‬چونكە ئاشكرایە كە سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەڕێژەیەكی‮ ‬زۆر سەیر بەكاربەری‮ ‬كەلوپەلەكانی‮ ‬ئێرانیین،‮ ‬هەروەها لە سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬دهۆكیش تا ئەندازەیەكی‮ ‬زۆر سەیر بەكارهێنەری‮ ‬كەلوپەلی‮ ‬توركیین،‮ ‬وەزارەتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬ئێران و ژمارەیەك وەزارەتی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئەو وڵاتە هەندێك كاڵا هەن كە رەنگە بەشێكیان لەوانە بن كە رۆژانە بەكاریان دەهێنین بخەنە لیستی‮ ‬قەدەغەكراوەكانەوە و ناتوانن بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بنێرن،‮ ‬لەنێویاندا بەرهەمە خۆراكییەكان وەكو بەربوومە سەوزە و میوە و خۆراك و پەلەوەر ئەمانە گەورەترین كێشە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان دروست دەكات،‮ ‬چونكە كۆماری‮ ‬ئیسلامیی‮ ‬ئێران ئێستا ئەوەندە دەتوانێت بەرهەم بهێنێت كە بەشی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬خەڵكەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات،‮ ‬هەقی‮ ‬خۆشییەتی،‮ ‬بۆیە ئێمە دەبێت لە هەرێمی‮ ‬كوردستان خۆمان بۆ ئەو سزایانە ئامادەبكەین‮”.‬
سەبارەت بە رەوشی‮ ‬ئابووری‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەگەڕخستنەوەی‮ ‬ئەو پڕۆژانەی‮ ‬پێشتر بە هۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و چەندین كێشەی‮ ‬دیكەوە وەستابوون،‮ ‬یاسین مەحمود رایدەگەیەنێت‮ “‬لەمانگی‮ ‬ئاداری‮ ‬ئەمساڵەوە گۆڕانكاری‮ ‬و جووڵانەوەی‮ ‬باش روویداوە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە شەڕی‮ ‬داعش رزگاری‮ ‬بوو و پاشەكەوتی‮ ‬باشتر كرد و پەیوەندییەكانمان لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬ناوەندیی‮ ‬باش بووە،‮ ‬پاش ئەوەشی‮ ‬كە پەیوەندییەكانی‮ ‬هەرێم لەگەڵ وڵاتی‮ ‬توركیا و سەردانەكەی‮ ‬بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بۆ توركیا و هەروەها دروستبوونی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق و پاش ئەوەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان كرا و حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش لەسەروبەندی‮ ‬دروستبووندایە ئەمانە هۆكارن بۆ ئەوەی‮ ‬جووڵەی‮ ‬بازاڕ‮ ‬باش بووە و حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش بڕیاری‮ ‬داوە بڕی‮ ‬100 ملیۆن دۆلار بۆ بەڵێندەران خەرج بكات،‮ ‬هەروەها حكوومەتی‮ ‬هەرێم چەندین پڕۆژەی‮ ‬دەست پێكردووەتەوە،‮ ‬ئێستا باری‮ ‬ئابووری‮ ‬هەرێم بەرەو باشتر دەڕوات و بازاڕ‮ ‬جووڵەی‮ ‬تێكەوتووەتەوە و بەرەو پێش دەڕوات،‮ ‬خواست لەسەر بازاڕ‮ ‬دروست بووە،‮ ‬خستنەڕووی‮ ‬زیاتر دروست بوو،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬گرنگتر لەوە دروستبوونی‮ ‬كابینەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە كە ئەو لەسەر چی‮ ‬بنەمایەك دروست دەبێت و ئەو كات دەتوانین ئەو بنەمایە بكەینە پێوەر و بزانین رەوشی‮ ‬ئابووری‮ ‬بەرەو كوێ دەڕوات‮”.‬
گوتەبێژی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬وەبەرهێنەرانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬یاسین مەحمود لە درێژەی‮ ‬قسەكانیدا بۆ ئاژانسی‮ ‬ئانادۆڵو راشیدەگەیەنێت‮ “‬كۆی‮ ‬گشتی‮ ‬ئەو پڕۆژانەی‮ ‬لەكاروەستابوون بە پڕۆژەكانی‮ ‬وەبەرهێنان و بەڵێندەرایەتییەوە نزیكەی‮ ‬10 هەزار پڕۆژە دەبوو،‮ ‬ئێستا نزیكەی‮ ‬هەزارو‮ ‬500 پڕۆژە دەستیان بەكاركردن كردووەتەوە،‮ ‬ئەگەر ئەو‮ ‬100 ملیۆن دۆلارەی‮ ‬حكوومەت كە چاوەڕێ دەكرێت بە بەڵێندەرانی‮ ‬بدات ئەوا نزیكەی‮ ‬دوو هەزار پڕۆژەی‮ ‬دیكە دەست بەكاردەكەنەوە،‮ ‬چونكە بەڵێندەران متمانە لەسەر حكوومەت دروست دەكەن و وەبەرهێنان متمانە لەسەر بازاڕ‮ ‬دروست دەكەنەوە،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬كە گرنگە هەندێك لە پڕۆژەكان كەمە كەمە پارەیان بۆ خەرج دەكرێت،‮ ‬بەڵام چاوەڕوانی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەن،‮ ‬چونكە ئەو بۆشاییەی‮ ‬ئێستا ئێمە هەمانە لە نێوان كابینەی‮ ‬هەشتەم و نۆیەمدا بۆشاییەكی‮ ‬خراپە،‮ ‬وەبەرهێنەران كەمێك ترس و دڵەڕاوكێیان هەیە لەم كاتانەدا،‮ ‬هەندێك لە وەبەرهێنەرانیش لە وڵاتانی‮ ‬توركیا و ئەورووپا و ئەمریكا چاوەڕوانی‮ ‬دروست بوونی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەن و بزانن ئەم كابینەیە پەیوەندییەكانی‮ ‬چۆن دەبێت لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬و چی‮ ‬لە كەرتی‮ ‬ئابووریی‮ ‬دەكات،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬ئێمە تێگەیشتووین لەم كابینەیەدا پیشەسازی‮ ‬و بازرگانی‮ ‬و نیشتەجێ بوون لە حكوومەت وەردەگیرێتەوە و دەچێتە سەر دەستەی‮ ‬وەبەرهێنان و دەستەی‮ ‬وەبەرهێنانیش دەبێتە وەزارەتی‮ ‬وەبەرهێنان و پەرەپێدان،‮ ‬بۆیە ئێمە چاوەڕێی‮ ‬گۆڕانكارییەكانین،‮ ‬بەگشتی‮ ‬بەدڵنیاییەوە رەوشی‮ ‬ئابووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرەو باشتر دەڕوات و رێژەی‮ ‬20 بۆ‮ ‬30 لەسەدی‮ ‬نرخی‮ ‬خانووبەرە زیادیان كردووە و خواستیش لەسەر خانووبەرە زۆر زیادی‮ ‬كردووە،‮ ‬بەدڵنیاییەوە چاوەڕوانی‮ ‬ئەوە دەكەین تا كۆتایی‮ ‬2019 نزیكەی‮ ‬پێنج بۆ شەش هەزار پڕۆژە لەوانەی‮ ‬لەكار وەستاون لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەست بەكاربكەنەوە‮”.‬