رێبوار حەمەلاو شوانی‮ ‬
مێژوویی‮ ‬گفتگۆ و دانووستانی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد بەرێبەرایەتی‮ ‬مستەفا بارزانیی‮ ‬لە دوێنی‮ ‬و ئەمڕۆ‮ ‬سەرسەرپەشتی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانیی‮ ‬بۆ‮ ‬دەیان ساڵە دەگەڕێتەوە لەگەڵ‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا‮ ‬،‮ ‬هەموو لە پێناو‮ ‬یەك ئامانج بووە ئەویش چەسپاندنی‮ ‬ئەو مافانەی‮ ‬كە دەیان ساڵە زەوتكراون و بە بێ چارەسەر ماونەتەوە تا بە ئەمڕۆ‮ ‬بە تایبەت‮ ‬پرسی‮ ‬كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان كە مستەفا بارزانیی‮ ‬شۆڕشێكی‮ ‬لە سەر كردە قوربانیی‮. ‬خۆ دزینەوە‮ ‬و پیلانگێری‮ ‬و پاشگوێ خستنی‮ ‬ئەو دۆسییە هەستیارانە تا بە ئەمڕۆ‮ ‬زیانی‮ ‬گەورەی‮ ‬لێكەوتۆتەوە و گەلی‮ ‬كوردیش قوربانیی‮ ‬زۆری‮ ‬لە پێناو بەدەسهێنانی‮ ‬مافەرەواكانی‮ ‬بەخشیوە و دەبەخشێ‮ ‬،‮ ‬بەڵام هیچ كاتێ ئامادە نەبووە و نابێ سازش لە سەر بستێك خاكی‮ ‬كوردستان و‮ ‬ئەو مافانەی‮ ‬كە بە زۆر و چەك و ئاسن زەوتكراون بكات‮ .‬
‮ ‬ئەگەر ریفراندۆم سەربەخۆیی‮ ‬پەیامێكی‮ ‬روونی‮ ‬دۆێنی‮ ‬بوو‮ ‬،‮ ‬كە سەركەوتنی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەدەستهێنا و ئەمڕۆ جارێكی‮ ‬تر‮ ‬دوای‮ ‬سەركەوتنەكانی‮ ‬هەر دوو پەرلەمانی‮ ‬عێراق و كوردستان‮ ‬و جارێكی‮ ‬ترهەوڵەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ پێكهێنانی‮ ‬حكومەتێكی‮ ‬نوێ و ئاشتی‮ ‬و سەقامگیریی‮ ‬و ئارامی‮ ‬لە عێراق و جێ بە جێ كردنی‮ ‬دەستورو زامن كردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بەردەوامە.سەرۆك بارزانی‮ ‬بە‮ ‬كردنەوەیی‮ ‬لاپەرەیەكی‮ ‬نوێیە بۆ رێكخستنەوەیی‮ ‬ژیان لە سەرتاسەریی‮ ‬عێراق دا‮ . ‬ئەگەر عەقڵیەتی‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬لە بەغداو تێكدەرو جاشەكان لە كوردستان مەجال بدەن‮. ‬دەرفەتی‮ ‬زێرین و زەمینە لە بارە بۆ چارەسەریی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و كردنەوەیی‮ ‬هەمو گرێكوێرەكان بە دەستی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ئاسان و قابیلی‮ ‬چارەسەرن‮. ‬لە ئەم سەفەرەیی‮ ‬بۆ بەغداو چاوپێكەوتنی‮ ‬لەگەڵ دۆست و نەیارەكانی‮ ‬ئیسپاتی‮ ‬كرد بۆ هەمو جیهان كە چەند پەرۆشی‮ ‬ئاشتییەو دژیی‮ ‬شەرە‮.‬‮ ‬وە هەروەها لە لایی‮ ‬سەر كردە عێراقییەكانیش لە سوننەو شێعە بە دۆست و نەیارەكانیشیەوە رۆن و ئاشكرایە كە جەنابی‮ ‬بارزانی‮ ‬تەنها سەرۆكی‮ ‬حزبێك نییە بەلكوو ئەو رابەرە كارێزمایە ئەگەر مەجالی‮ ‬بدرێت و كۆسپ و بەربەست بۆیی‮ ‬دورست نەكەن كلیلی‮ ‬چارسەریی‮ ‬هەمو كێشەكانە لە عێراق و كوردستان‮ . ‬بۆیە ئومێد دەكەین بیری‮ ‬تۆندڕەویی‮ ‬و شۆڤێنی‮ ‬و تایفی‮ ‬لە بەغدا وەلابنرێت گوێی‮ ‬گریی‮ ‬دیالۆگۆو گفتوگۆبن و لە كوردستانیش ئەوانەی‮ ‬بە بێ وژدانی‮ ‬كوسپ و بەربەست دورست دەكەن لە بەردەم هەوڵەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك با دەست هەلگرن لە خراپەكاریی‮ ‬و جاشایەتی‮ ‬و نۆكەرایەتی‮ ‬هەتاكو عێراق ئارام و سەقامگیربیت و گەلی‮ ‬كوردستانیش بە مافە دەستورییەكانی‮ ‬خۆیی‮ ‬بگات‮..‬؟‮ ‬یەكەم‮: ‬ئامانجی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬سەردانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬گەڕاندنەوەی‮ ‬متمانەی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدایە كە بەهۆی‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬ساڵانی‮ ‬ڕابردوو و سیاسەتەكانی‮ ‬عەبادی‮ ‬و هەوڵەكانی‮ ‬هەندێ لایەنی‮ ‬كوردی‮ ‬تێكچووبوو.لە ساڵانی‮ ‬ڕابردوو پیلانی‮ ‬زۆر گەورە لەدژی‮ ‬هەرێم لە بەغداوە بەڕێوە دەچوو‮. ‬سەردانی‮ ‬سەرۆك بۆ بەغدا‮ ‬ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی‮ ‬ئەو پیلانانە دەگرێت.لایەنە كوردییەكانی‮ ‬تر لە چەند ساڵی‮ ‬ڕابردوو كاریان بۆ لاوازكردنی‮ ‬هەرێم كردووە لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬دژایەتیكردنی‮ ‬پارتی‮ ‬لە بەغدا‮. ‬سەردانی‮ ‬سەرۆك كۆتایی‮ ‬بەو لاوازكردنە دەهێنێت و بەڕە لە ژێر پێی‮ ‬نەیارە ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەردەهێنێت.باشتركردنی‮ ‬دۆخی‮ ‬ئابووریی‮ ‬هەرێم و گوزەرانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ئەویش لەڕێگەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬لێكتێگەییشتن و نەهێشتنی‮ ‬حەساسیەت لە بابەتی‮ ‬بودجە ئامانجێكی‮ ‬تری‮ ‬سەردانی‮ ‬سەرۆك بارزانییە.كەركووك وناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم و لابردنی‮ ‬واقعی‮ ‬سەربازیی‮ ‬سەپێندراو و ئاساییكردنەوەی‮ ‬بارودۆخ ئەجیندایەكی‮ ‬تری‮ ‬سەردانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بوو.ئەو سەردانە جۆرێك ئیرتیاحی‮ ‬لە ناو شارعی‮ ‬عێراقی‮ ‬و كوردستانی‮ ‬دروست كردووە‮. ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان پێویستیان بە ئارامی‮ ‬و باشتربوونی‮ ‬ژیانە دوای‮ ‬تەنگەژەكان و شەڕی‮ ‬داعش و ئابڵۆقە ئابوورییەكانی‮ ‬سەر هەرێم.ئەمەریكا و وڵاتانی‮ ‬ئەوروپایی‮ ‬مورتاحن بەو سەردانەو ئاساییبوونەوەی‮ ‬پەیوەندییەكان.ئەو سەردانە‮ ‬ڕێگە لە تەدەخولاتی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬دەگرێت كە مەبەستیان دژایەتیكردنی‮ ‬كوردستان و لاوازكردن و لەناوبردنی‮ ‬هەرێم بوو.سەرۆك بارزانی‮ ‬وەك براوەی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش و براوەی‮ ‬ڕیفراندۆم و براوەی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عێراق و كوردستان سەردانی‮ ‬بەغدای‮ ‬كردووە‮. ‬جۆری‮ ‬پێشوازییەكان و گوتاری‮ ‬سەرۆك لە كۆبوونەوەكان بە‮ ‬ڕوونی‮ ‬پێشانی‮ ‬دا كە عێراقییەكان سەرۆك وەك رێبەرێكی‮ ‬مەزن سەیرو حیسابی‮ ‬بۆ‮ ‬دەكەن كە لە سۆنگەی‮ ‬هێز و بە پشتیوانیی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان سەردانی‮ ‬بەغدا دەكات‮. ‬بەدڵنییاییەوە‮ ‬هەموو ئەو هەوڵانە ئایندەیەكی‮ ‬گەش و سەركەوتنی‮ ‬گەورەی‮ ‬بۆ كوردستانێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬لێدەكەوێتەوە‮ .