سوورە مەرگەیی
پێچەوانەی‮ ‬چاوەڕوانی‮ ‬هەندێ دەستە و گرووپی‮ ‬خیانەتكار و وڵاتفرۆش،‮ ‬كە ریفراندۆم و گەڕانەوە بۆ دەنگ و بریاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیان بە تاوان دەزانی‮ ‬و،‮ ‬پێیان وابوو سەرۆك بارزانی‮ ‬بە هۆی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ئەو تاوانەوە دەبرێتە ناو قەفەسی‮ ‬دادگا و پارتیش وەك حزب دەپووكێتەوە و بەوەش خواستی‮ ‬دێرینی‮ ‬ئەوان دێتەدی،‮ ‬ئەو چاوەڕوانیەشیان وەك هەموو چاوەڕوانیەكانی‮ ‬مامۆستاكانی‮ ‬پێش خۆیان هەڵە بوو،‮ ‬داگیركارانی‮ ‬كوردستانیش لەوان هەڵەتر بوون كە پێیان وابوو خیانەتی‮ ‬ئەو دەستە و گرووپانە دەتوانێ سەرۆك بارزتنی‮ ‬بوەستێنی‮ ‬و بەو وەستانەش حەزی‮ ‬شەرانگێزی‮ ‬و خواستی‮ ‬داگیركاری‮ ‬ئەوان دێتەدی،‮ ‬بەڵام هەر چۆنیك بێ داگیركارانی‮ ‬كوردستان و خیانەت بۆكراوان پێش خیانەتكاران بەئاگا هاتنەوە‮.‬
رێفراندۆم و گەڕانەوە بۆ دەنگ و بڕیاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان كە سەرۆك بارزانی‮ ‬رابەرایەتی‮ ‬دەكرد،‮ ‬نزیكەی‮ ‬93 % دەنگی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە پشت بوو،‮ ‬ئەوەش نامەیەك بوو بۆ خیانەتكار و خیانەت بۆ كراوان كە سەرۆك بارزانی‮ ‬هەڵگری‮ ‬خواستی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬هەردوو لایان واتا خیانەتكار و خیانەت بۆ كراو پێیان وابوو دەتوانن بە پیلان و بەكارهێنانی‮ ‬هێز دەتوانن درزێك لە نیوان خواستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و رابەرایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬درووست بكەن،‮ ‬ئەوە بوو لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری2017 دووانە پیلان و هێز بە هاوكاری‮ ‬و پشتیوانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەقلیمی‮ ‬و بێدەنگی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەكار هێنرا و لە پردێ سحێلا وەڵامی‮ ‬خۆیان وەرگرت‮.‬
دواتر هەڵبژاردنی‮ ‬عێراق هاتە پێش و پێیان وابوو لەو هەڵبژاردنە دەتوانن پاشەكشە بە پارتی‮ ‬بكەن،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستەش چییان پێكرا كردیان،‮ ‬لەوەشدا پێچەوانەی‮ ‬چاوەڕوانی‮ ‬ئەوان پارتی‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا كە لە كەركوك بایكۆتی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬كرد،‮ ‬بەڵام‮ (‬25‮) ‬كورسی‮ ‬هێنا و لەسەر ئاستی‮ ‬كوردستان و عێراق وەك حزب‮ ‬یەكەمی‮ ‬خۆی‮ ‬سەلماند،‮ ‬ئەوەش وەڵامێكی‮ ‬تر بوو بۆیان‮.‬
لە هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستانیش خەیاڵی‮ ‬شكستی‮ ‬پارتی‮ ‬گرتبوونی،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬لە باتی‮ ‬كورسی‮ ‬كەمبوون و پاشەكشە وەك ئەوان چاوەڕوانیان دەكرد،‮ ‬كورسیەكانی‮ ‬لە‮ (‬38‮) ‬كورسییەوە گەیاندە‮ (‬45‮) ‬كورسی‮.‬
ئەو زنجیرە سەركەوتنانەی‮ ‬پارتی‮ ‬پەیامگەلێك بوون بە خیانەتكار و خیانەت بۆ كراوانیان گوت‮: ‬خواستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و رابەربوونی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ئاوێتە بووی‮ ‬یەكترین و هیچ پیلان و هیزێك ناتوانێ لە‮ ‬یەكتریان جیا بكاتەوە‮.‬
ئەو زنجیرە سەركەوتنانەی‮ ‬لە پردێ و سحێلا و تەلەسقوف و مەمحموودییە و شوێنەكانی‮ ‬دیكە داگیركارانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لەوە ئاگادار كردەوە كە كورد نوێنەی‮ ‬خۆی‮ ‬دیاری‮ ‬كردووە و بە پیلان و هیز و شەڕانگێزی‮ ‬ناتوانن نوێنەر گۆڕكێ بە خەڵكی‮ ‬كوردستان بكەن،‮ ‬بۆیە بەراخستنی‮ ‬فەرشی‮ ‬سوور بۆ سەرۆك بارزانی‮ ‬و وەك رابەری‮ ‬كورد كەوتنە پێشوازی‮ ‬لێكردنی،‮ ‬بەوەش ئەو دەستە و گرووپانەی‮ ‬پێیان وابوو سەرۆك بارزانی‮ ‬دەبرێتە ناو قەفەسی‮ ‬دادگا و وەك دەیانەوێ بە دیار دادگایی‮ ‬كردنیەوە دادەنیشن،‮ ‬بەوەش مەیدانی‮ ‬تەراتێن و جلیتبازی‮ ‬خیانەتیان بۆ چۆڵ دەبێ و كەس نامینێ رێگری‮ ‬لە خیانەت و وڵاتفرشی‮ ‬ئەوان بكات،‮ ‬بەڵام پێچەوانەی‮ ‬چاوەڕوانیەكەیان بەو سەردانە و ئەو سەرە گرتنەی‮ ‬سەركردەكانی‮ ‬عەرەب بۆ بینینی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ژانی‮ ‬سیاسی‮ ‬گرتوونی‮ ‬و نازانن بە چ خیانەتێكی‮ ‬تر خۆیان دەرباز بكەن‮.‬