خهبات: رسول ساڵح –
هەمیشە هەوڵبدە نە درەنگ نە زۆر زووتر لە مەوعیدەكانت ئامادەنەبیت، بەڵكو چەند دەقەیەك زووتر لە كاتی دیاریكراو لە شوێنەكە ئامادە بیت. وەك چۆن درەنگ كەوتن شیاو نییە، زۆر زوو رۆیشتنیش شیاو نییە، بەڵكو چەند دەقەیەك پێش مەوعیدەكە بگەیتە شوێنەكە. پێشینینەكان گوتوویانە: كات زێڕە! بۆیە زۆر لە كاتی هاوڕێیانت مەگرە. كە سەردانیشان دەكەی ڕەچاوی كات بكە. هەموو كاتێك شیاو نییە بۆ نامەناردن و تەلەفۆن كردن.كاتژمێریش ئەتەكێتی خۆی هەیە؛ با گونجاو بێت بۆ ئەو جلوبەرگەی دەیپۆشی، ئەگەر جلوبەرگت فەرمی بوو، كاتژمێری وەرزشی و غەواسی لە دەست مەكە. با رەنگی كاتژمێرەكەت هەماهەنگی لەگەڵ رەنگی جلەكانت هەبێت. ئەگەر میوانت هەبوو یا لە كۆبوونەوەیەك بووی، زۆر سەیری كاتژمێرەكەت مەكە، با بەرامبەرەكەت هەستێكی ناخۆشی لا دروست نەبێت.









