یانەی بۆرۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لەئێوارەی هەینی رابردوو رایگەیند كە بۆندی هێرشبەری پێشووی یانەی بەرشلۆنە باكۆ ئەلكاسێری بەشێوەیەكی كۆتایی واژۆكرد و كۆتایی بەماوەی خواستن هێنا. لە بڵاوكراویەكی فەرمیدا یانەی ئەڵمانی دەڵێت: ئەوان بەندی كڕینی كۆتایی باكۆ ئەلكاسێریان كارا كردووە، كە لە هاوینی رابردوو بەخواستن یانەی بەرشلۆنەی جێهێشت و پەیوەندی بەیانەی رەشەكانی ڤاستیڤالیان كرد.
هێرشبەری ئیسپانی لەگەڵ یانەی ئەڵمانی گەیشتۆتە رێككەوتن بۆ واژۆكردنی بۆندێكی درێژ خایەن كە تاساڵی 2023 بەردەوام دەبێت، كە دەبێت 24 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی بەرشلۆنە لەپێناو كاراكردنی بەندی كڕین لەبۆندی ناوبراو. لەم وەرزەدا ئەلكاسێر 9 گۆڵی لە 8یاریدا تۆماركردووە، لەماوەی 303 خولەكدا، لەهەمان كاتدا ئامارەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەستێرەی ئیسپانی لەهەر 44خولەكدا بەشداری گۆڵێكی یانەی دۆرتمۆندی كردوە.









