خه‌بات: سابیر –  

لە رۆژی‮ ‬جیهانی‮ ‬چەسپاندنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬جیهانی‮ ‬منداڵان،‮ ‬رێكخراوی‮ ‬بەهرەمەند بۆ وشیاركردنەوەی‮ ‬مندڵان بەو بۆنەیەوە هەفتەی‮ ‬وشیار كردنەوەی‮ ‬منداڵانی‮ ‬راگەیاند و بەو بۆنەیەشەوە بۆ ماوەی‮ ‬هەفتەیەك بیست منداڵی‮ ‬خستۆتە ژێر راهێنانەوە تاوەكو بە ئەركی‮ ‬راهێنانی‮ ‬منداڵانی‮ ‬هاوتەمەنی‮ ‬خۆیان هەستن و رێنمایی‮ ‬و رۆشنبیرییان پێ ببەخشن دەربارەی‮ ‬مافە سروشتییەكانی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش‮ (‬بەكر رەحمان)سەرۆكی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬بەهرەمەند بۆ وشیاركردنەوەی‮ ‬مندڵان بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات جەختی‮ ‬دەكاتەوە كە ئەم چالاكییەیان لە رۆژی‮ ‬جیهانی‮ ‬چەسپاندنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬جیهانی‮ ‬منداڵان،‮ ‬بۆ ئەوەیە تاوەكو بۆ ساڵانی‮ ‬داهاتوو منداڵان خۆیان ببنە راهێنەری‮ ‬خۆیان‮ ‬،‮ ‬چونكە سایكۆلۆژەیی‮ ‬منداڵ وایە كە قسەو رێنمایی‮ ‬زیاتر لە هاوتەمەنەكانی‮ ‬خۆیان وەردەگرن و گوێڕایەڵی‮ ‬ئەوان دەبن زیاتر لەوەی‮ ‬گوێرایەڵی‮ ‬كەسێكی‮ ‬دیكە بن‮.‬