كچە شوفێری پێشبڕكێی فۆرمۆلا/1 سۆزی وۆڵف لەداوای ئەوەی كرد كە تاقیكردنەوەی تایبەت بۆ ئافرەتان لە و پێشبڕكێیە دابندرێت، كە یەكسانی تیادا بەدی بكرێت و تەنها لەپێناو رێكلامكردن نەبێت، وۆڵف لەگەڵ تیپی (ڤێنچۆری فۆرمۆلا ئی) كار دەكات و بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە دەكات كە ئۆتۆمبێلەكانیانهەمووی بەكارەبا كاردەكەن، كە تەنها 7 شوفێر لەخۆ دەگرێـ، لەلایەن خۆیەوە وۆڵف دەڵێت: پێشتر لەم تاقیكردنەوانە زۆر خێرا بووم، دەمەوێت ئەم هەلە تەنها بۆ وەرگرتنی گرنگی میدیایی نەبێت، بەبێ ئەوەی هیچ ئەنجامێكی كردەیی هەبێت، گرنگ ئەویە تیپەكان پشت بەو شوفێرانە ببەستن كە ئاستیان لەم كارەدا بەرزە.









