د‮. ‬ڤیان سلێمان‮ ‬
توندوتیژی‮ ‬دژی‮ ‬ئافرەت لە هزرەوە تا گوتارو كردار بە پاڵنەری‮ ‬دەمارگیریی‮ ‬ڕەگەزی‮ ‬كە دەرەنجامی‮ ‬هزری‮ ‬پیاوسالارییە پیادە دەكرێت،‮ ‬ئەم هزرەش پیاوی‮ ‬كردووە بە باڵادەست و بڕیاردەری‮ ‬نۆرمە كۆمەڵایەتییەكان،‮ ‬ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ستەمەی‮ ‬بە درێژایی‮ ‬مێژوو لە ئافرەت كراوەو جیاكاری‮ ‬و نایەكسانی‮ ‬بەرهەم هێناوە،‮ ‬توندوتیژی‮ ‬بەرامبەر ئافرەت،‮ ‬بە جۆرەكانی‮ ‬فیزیكی‮ ‬و دەرونی‮ ‬و ئاستەكانی‮ ‬لە نزمترینەوە تا دوائاست،‮ ‬دیاردەیەكی‮ ‬ترسناكەو دەرهاویشتەو لێكەوتەكانی‮ ‬بە زیانێكی‮ ‬زۆر بۆ ئافرەت و كۆمەڵگە دەگەڕێتەوە،‮ ‬چونكە ئامانجی‮ ‬ئەوەیە‮ ‬ڕەگەزی‮ ‬مێ ملكەچ و دەستەمۆ بكات و پەراوێزی‮ ‬بخات لە بینینی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬وەك بوونێكی‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬ئەمەش واتە بە فێڕۆ چوونی‮ ‬هزر و توانای‮ ‬ئافرەت و سەرەنجام بێئیرادەكردن و كارنەكردنی‮ ‬نیوەی‮ ‬سامانی‮ ‬مرۆیی‮ ‬كۆمەڵگە‮. ‬

سەبارەت بە كۆمەڵگەی‮ ‬كوردستانی،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬گۆڕانكاریە سیاسی‮ ‬و ئابوری‮ ‬و كۆمەڵایەتیەكان،‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و گرتنەبەری‮ ‬ڕێكارە‮ ‬یاساییەكان،‮ ‬كاری‮ ‬ڕێكخراوەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و داكۆكیكار لە پرسی‮ ‬ئافرەت،‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬بڵاوكردنەوەی‮ ‬هۆشیاری‮ ‬و ئەو گۆڕانكاریانەی‮ ‬لە كەسایەتی‮ ‬ئافرەت دروست بووە‮ ‬ڕوو لە بەهێزی‮ ‬و ئامادەبوون لە بوارە جۆراوجۆرەكان،‮ ‬ئامارەكان دەریدەخەن كە‮ ‬ڕۆژ لە دوای‮ ‬ڕۆژ رووداوەكانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬بەرامبەر ئافرەت بە جۆرو ئاستەكانیەوە بەردەوامە و‮ ‬ڕۆژانە‮ ‬ڕادەچڵەكێین بە هەواڵی‮ ‬ناخۆش و نامرۆڤانە و تاوانی‮ ‬دڕندانەی‮ ‬كوشتنی‮ ‬ئافرەت بە بیانوی‮ ‬پاراستنی‮ ‬شەرەفی‮ ‬خێزان،‮ ‬ئەم تاوانانە تەنانەت لەنێو كوردانی‮ ‬تاراوگە نشین لە ولاتە هەرە دیموكراسیەكانیش‮ ‬ڕوودەدەن‮.
‬
زۆرینەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬تاوانەكانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژی‮ ‬ئافرەت لە چوارچێوەی‮ ‬خێزان‮ ‬ڕوودەدەن،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬بكەری‮ ‬توندوتیژیەكەن پیاون و لە كەسە نزیكەكانی‮ ‬ئەو ئافرەتانەن كە توندوتیژیان لە بەرامبەر دەكرێت،‮ ‬ئەمەش‮ ‬ڕەوایەتی‮ ‬لەو باوەڕە كولتووریانە وەرگرتووە كە‮ ‬ڕەگەزی‮ ‬نێر سەروەر دەكات و پیاوبوون لە بەهێزبوون و دەسەڵاتداربوون بەسەر ئافرەتدا دەبینێت،‮ ‬هەندێك چەمك لە ژیانی‮ ‬مرۆڤ پیرۆزتر و گرنگتر دادەنێت و زەمینەی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬بۆ توندوتیژی‮ ‬بەرامبەر ئافرەت لەبار دەكاو بەردەوامی‮ ‬پێدەدات‮.
‬
هەموو ئەم چەمك و بڕوایانەی‮ ‬كە پشتیوانی‮ ‬سەروەری‮ ‬ڕەگەزی‮ ‬پیاو و پەراوێزی‮ ‬ئافرەت دەكەن،‮ ‬دروستكراون و هزری‮ ‬پیاوسالاری‮ ‬بنیاتی‮ ‬ناون،‮ ‬بۆیە دەكرێت هەڵبوەشێنرێنەوەو بە بڕوایەكی‮ ‬مرۆڤ سەروەری‮ ‬بنیات بنرێنەوە،‮ ‬ئەمەش پێویستی‮ ‬بە هەوڵ و تێكۆشانی‮ ‬هەمەلایەنە و گۆڕانكاری‮ ‬لە كلتور و پەروەردە و دەسكاری‮ ‬چەمك و باوەرە كۆمەڵایەتیەكانی‮ ‬هزری‮ ‬پیاوسالاریە‮. ‬
‮ ‬ئافرەتی‮ ‬كورد گەیشتووە بە ئاستێك كە ئیتر ناگەڕێتەوە بۆ دواوە ژیانێك قبوڵ ناكات لە نێوان ئافرەتێكی‮ ‬ژێردەستەو پاشكۆو پیاوێكی‮ ‬دەسەڵاتداری‮ ‬تاكڕەو و خۆسەپێن،‮ ‬بەڵكو تێكۆشانی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬ئازادانە وەك مرۆڤێكی‮ ‬هاوتا و هاوژینیەكی‮ ‬هاوسەنگ و‮ ‬یەكسان لە ئەرك و ماف دەكات،‮ ‬زیادبوونی‮ ‬حاڵەتەكانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬و رووداوەكانی‮ ‬كوشتنی‮ ‬ئافرەت لەلایەن پیاوەوە تەنها تاوانێكی‮ ‬سەرشێتانەو پەرچەكردارێكی‮ ‬كاتی‮ ‬پیاو نین،‮ ‬بەڵكو ترس و تۆقینی‮ ‬هزری‮ ‬پیاوسالارییە لە داڕوخانی‮ ‬دەسەڵات و هەژمونە هەزاران ساڵیەكەی،‮ ‬هەر ئافرەتێكی‮ ‬قوربانی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬كوشتن و توندوتیژی‮ ‬پاڵەوانی‮ ‬ڕێگای‮ ‬یەكسانی‮ ‬و ئازادی‮ ‬ئافرەتەو لەگەڵ هەر رووداوێكی‮ ‬لەم شێوەیەدا‮ ‬یەكێك لە ستونەكانی‮ ‬هزری‮ ‬دواكەوتوی‮ ‬پیاوسالاری‮ ‬دەلەرزێت،‮ ‬چونكە دواجار ئەوە ئافرەتە كە دەڵێت چیدیكە ستەم و توندوتیژی‮ ‬دیلی‮ ‬چواردیواری‮ ‬ماڵم ناكات‮. ‬

ئافرەتانی‮ ‬كورد بوونەوەری‮ ‬لاوازی‮ ‬قوربانی‮ ‬دەستی‮ ‬ستەم و توندوتیژی‮ ‬نیە،‮ ‬بەڵكو وەكچۆن لە بارودۆخی‮ ‬سەخت و هەلومەرجە قورسەكاندا‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬شایستەی‮ ‬بینیوە،‮ ‬لە خەباتی‮ ‬یەكسانی‮ ‬و بەدەستهێنانەوەی‮ ‬مافدا كۆڵنەدەری‮ ‬ڕێگای‮ ‬ئازادی‮ ‬و‮ ‬یەكسانیەو قوربانی‮ ‬دەدات،‮ ‬ئیتر كاتی‮ ‬ئەوەیە پیاو ئەم پەیامەی‮ ‬ئافرەت بە‮ ‬ڕۆحێكی‮ ‬یەكسانخوازەوە وەربگرێت هاوشێوەی‮ ‬ئەو پیاوانەی‮ ‬دیكە كە دانیان بە ماف و ئازادی‮ ‬ئافرەت ناوە‮.
‬
هەروەها پێویستە حكوومەت و دامودەزگا پەیوەنددارەكان لە دژی‮ ‬ئەم دیاردە مەترسیدارە بوەستنەوەو پشتیوانی‮ ‬ئافرەت بن لە پاراستنی‮ ‬لە توندوتیژی‮ ‬و دانانی‮ ‬میكانیزمەكانی‮ ‬ڕێگریكردن لەم دیاردەیە،‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬یاساو سزادانی‮ ‬ئەنجام دەرانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬و دەركردنی‮ ‬یاسای‮ ‬نوێ بۆ دەستەبەر كردنی‮ ‬یەكسانی‮ ‬و دادپەروەری‮ ‬و قەرەبوكردنەوەی‮ ‬ئافرەت لە پەراوێزخستنە ئابوری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬سیاسیەكان،‮ ‬دەستنیشان كردن و‮ ‬ڕیشەكێش كردنی‮ ‬ئەو هزرە كۆمەڵایەتیانەی‮ ‬كە زەمینە بۆ توندوتیژی‮ ‬دەرەخسێنن،‮ ‬باش كردنی‮ ‬بەها كۆمەڵایەتی‮ ‬و‮ ‬ڕەفتارییەكان و‮ ‬ڕزگار كردنی‮ ‬لە تێڕوانینی‮ ‬دژە ئافرەت و جیاكاری‮ ‬بەرەو كۆمەڵگەیەكی‮ ‬یەكسان و پلۆرال و دیموكرات‮. ‬