ئەردەڵان هەڵەبجەیی
دوای‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق،‮ ‬هەوڵەكان چڕكرانەوە بۆ دروستكردنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬نوێ و هەر لایەنێكیش لە هەوڵی‮ ‬وەدەستخستنی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬حزبی‮ ‬و تەنانەت كەسیش بوو،‮ ‬پارتی‮ ‬وەك حزبی‮ ‬یەكەمی‮ ‬هەڵبژاردن پێش چوونە بەغدا داوای‮ ‬پێكەوە كاركردنی‮ ‬كرد و بۆ ئەو مەبەستە پاكێجێكی‮ ‬گشتگیری‮ ‬ئامادەكرد و لە بری‮ ‬پۆست تەئكیدی‮ ‬لە دەستەبەركردنی‮ ‬مافە نەتەوەییەكان كردەوە،‮ ‬لێ هەندێك لایەن بە نهێنی‮ ‬لە پێش هەولێر‮ ‬ڕێگای‮ ‬بەغدادیان گرتەبەر و پێیان وابوو بەو كارە دوو ئامانج دەپێكن كە بریتی‮ ‬بوو لە خۆبێبەری‮ ‬كردن لە‮ ‬ڕیفراندۆم لە پێناو وەرگرتنی‮ ‬پۆست و لاواز كردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەوەش لە پێناو شكاندنی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەولێر وەك ناوەندی‮ ‬سیاسی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەو هێز و سیاسییانە‮ ‬ڕەنگە توانیبێتیان پۆستێك بە سەركزی‮ ‬وەربگرن،‮ ‬بەڵام لە پرسی‮ ‬لاواز نیشاندانی‮ ‬هەولێرو شكاندنی،‮ ‬بە ئەندازەك خۆیان بچووك كردەوە كە لە مێژوودا شكان و لاوازی‮ ‬وا وێنەی‮ ‬نەبووە‮. ‬

گەرچی‮ ‬سەرەتا وێنەی‮ ‬ئەو لاوازی‮ ‬و شكاندنەیان زۆر‮ ‬ڕوون نەبوو،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬سەردانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ بەغدا وێنەكە بە تەواوی‮ ‬ڕوون بوەوە و تێگەیشتن ئامادەبوونی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە بەغدا جگە لە نیشاندانی‮ ‬گەورەیی‮ ‬و كاریگەریی‮ ‬خۆی‮ ‬وەك‮ ‬ڕابەر و مەرجەعی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەو فۆرمە حیزب و سیاسییە هەڵپەكەرانەشی‮ ‬هێند بچووك كردەوە كە‮ ‬ڕۆژێك بە بیریاندا نەدەهات بەو چەشنە تا ئاستی‮ ‬ونبوون بچووك ببنەوە‮.
‬
سەرۆك بارزانی‮ ‬وەك سەرۆكی‮ ‬حزبێك هێند بە ئاستێكی‮ ‬بەرز پێشوازی‮ ‬لێكرا جگە لە نیگەرانی‮ ‬كاڵفامانی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬هەرێم،‮ ‬بووە هۆی‮ ‬هاوار لێبەرز بوونەوەی‮ ‬هەندێك لە دژبەران و هەندێكی‮ ‬دیكەش ناچاربوون لە بڕیاری‮ ‬دادگایی‮ ‬كردنی‮ ‬سەرۆك بارزانییەوە بڕیاری‮ ‬پێشوازی‮ ‬كردن لە بارزانی‮ ‬بدەن و بگەنە ئەو باوەڕەی‮ ‬دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬ئەو سەركردە جگە لە دۆڕانێكی‮ ‬پێشوەخت هیچ دەرئەنجامێكی‮ ‬نابێت‮.
‬
دواجار چوونی‮ ‬هەر سیاسییەك بۆ بەغدا بەناوی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردەوە،‮ ‬نە قەدەغەكراوەو نە‮ ‬ڕێلێگیراو،‮ ‬لێ ئەو نوێنەرایەتی‮ ‬كردنە بۆ كەسایەتیەكی‮ ‬گەورەو كاریگەری‮ ‬وەك سەرۆك بارزانییە كە لەگەڵ پێیەكانی‮ ‬خستە بەغدا،‮ ‬بەغدا بلەرزێت،‮ ‬چوون بێت بۆ داخوازی‮ ‬نەتەوەیەك‮. ‬نەك بۆ سیاسییەكی‮ ‬ڕقكردووی‮ ‬شەیدای‮ ‬پۆست،‮ ‬كە جگە خۆی‮ ‬ببێتە خاڵی‮ ‬لاوازی‮ ‬گەلێك كە سەدان ساڵە بۆ ئازادی‮ ‬تێدەكۆشێت نەك وەرگرتنی‮ ‬پۆست و ماددە‮.