خه‌بات: بەدەل رەفۆ – نەمسا – ‮
فستیڤاڵی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬جیهانی‮ ‬بۆ فیلمەكانی‮ ‬چیا لە نەمسا‮ ‬2018 بەكۆتا هات،‮ ‬ئاهەنگی‮ ‬دوا شەوی‮ ‬فیستیڤاڵەكە بە دابەشكردنی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬كامیرای‮ ‬ئەلبی‮ ‬زێڕین بەسەر فیلمە سەركەوتووەكان،‮ ‬كە نرخی‮ ‬خەڵاتەكە دەگاتە‮ ‬22 هەزار‮ ‬یۆرۆ،‮ ‬ئینجا فیلمەكانیش نمایشكران‮.‬

فیستیڤاڵەكە بە بەشداری‮ ‬32 وڵات لەشاری‮ ‬گراتس لە‮ ‬13 تاكو‮ ‬17ی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەم بەردەوام بوو،‮ ‬تێیدا‮ ‬216 فیلم نمایشكرا،‮ ‬دواتر‮ ‬104 فیلم هەڵبژێردران بۆ ركابەری‮ ‬لەسەر وەدەستهێنانی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬كامیرای‮ ‬زێڕین.فیستیڤاڵەكە بۆ ئەمساڵ شێوازێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەبوو كە خولی‮ ‬30 بوو،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ساڵی‮ ‬1986 بۆ‮ ‬یەكەمجار بە شێوەیەكی‮ ‬سنوردار سازكرا،‮ ‬لە ئێستادا چەندین كۆمپانیای‮ ‬جیهان لەوانە بانكی‮ ‬شتایامارك شباركاسێ سپۆنسەری‮ ‬سەرەكییە،‮ ‬هەروەها بەبۆنەی‮ ‬ساڵیادی‮ ‬بەسەركەوتنی‮ ‬رۆبرت شاور بەسەر چیای‮ ‬ئێڤەرێست كە بەرزاییەكەی‮ ‬8848 مەترەو لە ئێستادا سەرۆكی‮ ‬لیژنەی‮ ‬دادوەری‮ ‬فیستیڤاڵەكەیە‮.
‬
دەرهێنەری‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬پیتەر فاینرت خاوەن فیلمی‮ ‬شازادەكانی‮ ‬راجستن‮ ‬كە پێشتر بۆ چەند جارێك بە بینینی‮ ‬شادبووم،‮ ‬لە دیمانەیەكدا پێی‮ ‬گوتم كە ئەو ماوەیەكە وازی‮ ‬لە كاری‮ ‬دەرهێنانی‮ ‬هێناوە ئێستاش خۆی‮ ‬تەرخان كردووە بۆ پێشكەش كردنی‮ ‬سیمینارو وانەوتنەوە لەسەر فیلمەكانی‮ ‬چیا و گەشتەكان،‮ ‬چونكە ئەو ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬هەمووی‮ ‬بۆ گەشت لەپێناو سینەما داناوە،‮ ‬بۆیە ئەمجارەش وەك لیژنەی‮ ‬دادوەری‮ ‬لە ماوەی5 ‮ ‬رۆژ و12 ‮ ‬كاتژمێر كاركردن توانی‮ ‬فیلمە براوەكان دەستنیشان بكەن.هەر بەبۆنەی‮ ‬تێپەڕینی40 ‮ ‬ساڵ بەسەر گەیشتنی‮ ‬یەكەم شاخەوان بەسەر لوتكە ئیفرست و لە ئاهەنگی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬فیستیڤاڵەكە،‮ ‬بالوێزی‮ ‬نیپاڵ ئامادەی‮ ‬ئاهەنگەكە بوو،‮ ‬تێیدا باسی‮ ‬هاوئاهەنگی‮ ‬هەردوو وڵات كرد لەسەر ئەم رووداوە گرنگە‮.‬

ئەوەی‮ ‬جێی‮ ‬بایەخ بوو،‮ ‬ئامادەبوونی‮ ‬تیمێكی‮ ‬شاخەوانی‮ ‬7 كەسی‮ ‬و پزیشكێك بوو،‮ ‬كە ساڵی1978 پێكەوەبوون كاتێك گەیشتنە سەر لوتكەی‮ ‬چیای‮ ‬ئیفرست،‮ ‬كە هەماهەنگ بوو لەگەڵ نمایشكردنی‮ ‬فیلمێكی30 ‮ ‬خولەكی‮ ‬لەسەر ئەم رووداوە،‮ ‬ئامادەبووان خۆشحاڵ بوون كە دوای‮ ‬ئەو هەموو ساڵە ئەو تیمە چوونەوە هەمان شوێن و لەوێش نەخۆشخانەیەكیان ئاواكرد‮.‬
فیلمەكانی‮ ‬فستیڤاڵ هەمەجۆر بوون لە نێوان‮ ‬دۆزینەوەو بابەتی‮ ‬چیای‮ ‬ئاڵب و وەرزشی‮ ‬شاخەوانی‮ ‬و سرووشت و ژینگە،‮ ‬زۆر لایەن پشتگیری‮ ‬ئەو فیستیڤاڵەیان كرد بەمەبەستی‮ ‬پەرەپێدان و بەردەوام بوون و دەركەوتنی‮ ‬ناوی‮ ‬شارەكە،‮ ‬لەوانە حكوومەتی‮ ‬ئەو هەرێمەو كەناڵەكانی‮ ‬راگەیاندن‮.‬

لەو فیلمانەی‮ ‬سەرنجی‮ ‬ئامادەبووانی‮ ‬راكێشا،‮ ‬فیلمی‮ ‬سیحری‮ ‬عومان لەسەر شوێنەواری‮ ‬سیندباد بە زمانی‮ ‬ئەڵمانی،‮ ‬كە‮ ‬52 خولەك بوو،‮ ‬لە دەرهێنانی‮ ‬روسی‮ ‬كۆخ،‮ ‬رۆلاند كوكیل‮‬،‮ ‬فیلمەكە باس لە گەشتێكی‮ ‬سیحراوی‮ ‬بەرەو باكوری‮ ‬سوڵتانی‮ ‬عومان و كەناراوەكانی‮ ‬دەریا دەكات،‮ ‬هەروەها بینینی‮ ‬هونەری‮ ‬بیناسازی‮ ‬نوێ لەو وڵاتە كە جێی‮ ‬سەرنجە،‮ ‬لەگەڵ بوونی‮ ‬خانووی‮ ‬كۆن كە سەردەمانی‮ ‬خۆی‮ ‬یەكێك بووە لە سەرنجراكێشترین كوچەو كۆڵانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬رۆژهەڵات،‮ ‬وڵاتی‮ ‬عومان‮ ‬یەكێكە لەو وڵاتانەی‮ ‬كە ناسنامەی‮ ‬مێژوویی‮ ‬خۆی‮ ‬پاراستووە‮.‬

وەرگێڕانی‮ ‬لە عەرەبیەوە‮: ‬سەنگەر‮ ‬حوسێن