جارێكی دیكە فیلمی تۆماری كوردی یاسر لە دەرهێنانی هونەرمەند ئەیاد جەبار بەناوی كوردستانەوە بەشداری لە فیستێڤاڵی نێو دەوڵەتی سینەمای تیزنیت دەكات لەشانشینی عەرەبی مەغریب. فیلمەكەش خەڵاتی باشترین فیلمی تۆماری دەباتەوە. چەندین جاریشە ئەم فیلمە بەناوی ڕاستەوخۆی كورستانەوە بەشداری دەكات خەڵات دەباتەوە، پێشتر دوو خەڵاتی لە مەغریب و دوو خەڵاتی تریشی لە میسر بردۆتەوە. فیلمەكە باس لە رۆڵی پێشمەرگە لە ئازادكردنی شاری موسڵ دەكات لە دەست تیرۆرستانی داعش و لە دیمەنێكی فیلمەكەشدا سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆری عیراق سڵاوی سەربازی لە سەرۆك بارزانی دەكات و بوونی ئەو دیمەنە ناحەزان و شۆفینیەكانی هەراسان كردووە. دەرهێنەر لە سەر ئەركی خۆی فیلمەكەی بەرهەم هێناوە و زۆڕیش نیگەرانە بەوەی دەزگا هونەرییەكان و بەرپرسانی هونەر هیچ گرنگییەك و رێزێك بۆ سەروەرییەكانی ئەم فیلمە نادەن و لە گوێی گادا خەوتوون.









