خه‌بات‮: ‬هێمن گردەچالی –
من ناوم‮ ‬ئاشتی‮ ‬وەلی‮ ‬هوشتانی‮ ‬لە شارۆچكەی‮ ‬پیرمام دادەنیشم و دەرچووی‮ ‬كۆلێژی‮ ‬ئابووری‮ ‬بەشی‮ ‬دارایی‮ ‬بانكم لە زانكۆی‮ ‬جیهان شارەزام لە زمانی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬و توركی‮ ‬هەیە‮. ‬جگە لە بواری‮ ‬تایبەت بە خۆم من وەك حەز و خولیا ئارەزوو،‮ ‬ئارەزوی‮ ‬وێنەكێشانم هەیە بۆیە لەبواری‮ ‬هونەری‮ ‬تابلۆكێشاندا دەست و بەنجەكانم لەم بوارە بەكارهێناوە خاوەنی‮ ‬چەند تابلۆیەكم،لەم دیمانەیەدا ئەوكچە شانۆكارە وەڵامی‮ ‬پرسیارەكانی‮ ‬خەباتی‮ ‬بەم جۆرە دایەوە‮.

بۆ دەرچووانی‮ ‬بەشی‮ ‬شێوەكاری‮ ‬دوای‮ ‬دەرچوونیان بەردەوام نابن لەسەرهونەری‮ ‬شێوەكاری؟
بێگومان بەشێكی‮ ‬زۆر لە دەرچووانی‮ ‬بەشی‮ ‬شێوەكاری‮ ‬حەز بە بەردەوامی‮ ‬دەكەن لە بواری‮ ‬خۆیان،‮ ‬بەلم كۆمەڵگای‮ ‬ئێمە هەردەم‮ ‬ڕێگربووە لەبەر دەمیان بۆیە ناچار بۆ بژێوی‮ ‬ژیانیان دەست بۆ كاری‮ ‬تر دەبەن و هیواداریشم بەردەوام بن كاریگەری‮ ‬كۆمەڵگا بەسەریانەوە كەمبێتەوە‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬بە هونەرەكەیان بدەن‮.‬

ئەو تابلۆیانەی‮ ‬شانازی‮ ‬پێوەدەكەیت چین و بۆكێت كێشاون؟
شانازی‮ ‬بەهەموو تابلۆكانم دەكەم‮ ‬،‮ ‬چونكە لە ناخی‮ ‬دڵمەوە دروستم كردون و هەموویانم خۆش دەوێ‮ ‬و گرنگی‮ ‬و تایبەتمەندی‮ ‬خۆیان هەیە لە رووی‮ ‬مانا و واتاوە‮.‬

خاوەنی‮ ‬چەند پێشەنگایت و لەچەند پێشنگا بەشداریت كردووە،چەند تابلۆت هەیە؟
بەداخەوە تائێستا بەشداریم لە هیچ پێشەنگا‮ ‬یەك نەكردوە،‮ ‬چونكە دەرفەت نەرەخساوە و چ لایەنێك هاوكار نەبووە بۆیە جگە لە پشتگیری‮ ‬ماڵەوەمان كەسێك هاوكار نەبووە و هیواداریشم بتوانم لە داهاتوو بەشداری‮ ‬لە پێشەنگایەك بكەم بەناوی‮ ‬خۆم‮.‬

بۆ لە كوردستان هونەری‮ ‬شێوەكاری‮ ‬بەرەوپێش ناچێت؟
پێم باشە ئەم پرسیارە لە وەزارەتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬بكرێت هەروەك دەبینم فەرهەنگی‮ ‬هونەریمان لاوازە‮.‬

پێشمەرگە وشەهید لەكوێی‮ ‬تابلۆكانی‮ ‬تۆدا جێی‮ ‬بۆتەوە؟
پێشمەرگە و شەهید لەتابلۆی‮ ‬دڵم جێیان بۆتەوە و بە تابلۆش گوزارشتم لێ كردوە و خێزانەكەشمان پێشمەرگین و كەس و كارمان ئەنفال كرا و شەهیدە‮. ‬بۆیە دووبارە دەڵێم لە دلأ جێگەم كردۆتەوە‮.
‬
هاولتیان تاچەند تابلۆی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬واتا بەرهەمی‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬خۆمان دەكڕن كڕینی‮ ‬تابلۆ تاچەند هۆكار دەبێت بۆ بەرەو پێش چوونی‮ ‬هونەری‮ ‬شێوەكاری؟
بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬تابلۆی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬كڕیاری‮ ‬نیە،‮ ‬تائێستا كۆمەڵگای‮ ‬ئێمە نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە كە تابلۆ بكڕێت.كڕینی‮ ‬تابلۆی‮ ‬هەر هونەرمەندێك لەلایەن هاوڵاتیانەوە‮ ‬،‮ ‬وزە و هێزێك دەدات بە هونەرمەندەكە بۆ كاری‮ ‬باشتر‮ ‬،‮ ‬بەلم ئەم كلتورە لای‮ ‬ئێمە جارێ زۆر لاوازە و بەڵكو هەند جار نرخ و بەهای‮ ‬تابلۆكە زۆر كەم سەیر دەكەن‮. ‬بۆ شتی‮ ‬دیكە كەماناشی‮ ‬نیە ئەوە ئامادەن بەبڕێكی‮ ‬زیاد كڕیاری‮ ‬بن‮.
‬
لەچی‮ ‬نیگەرانیت؟
لەڕاستیدا لەوە نیگەرانم كە دەرچووانی‮ ‬بەشی‮ ‬هونەری‮ ‬بەردەوام نابن لەسەر هونەرەكەیان هۆكاری‮ ‬خۆشی‮ ‬هەیە كە بژێوی‮ ‬ژیانیان و پشتگیری‮ ‬نەكردنیان لەلایەن ناوەندەكانی‮ ‬هونەری‮ ‬بۆیە ناچارن دوور بكەونەوە لەم بوارە هیوادارم هاوكاری‮ ‬بكرێین ئەگەر هاوكاریەكە چەند بچووكیش بێت‮.
‬
حەزدەكەیت چی‮ ‬تابلۆیەك بكێشیت و پێشكەشی‮ ‬كێی‮ ‬بكەیت؟
حەز دەكەم لە داهاتوو تابلۆیك بكێشم ئێش و ئازار و خەبات و تێكۆشانەكانی‮ ‬گەلەكەم خۆی‮ ‬تێدا‮ ‬بنوێنێ ببێتە تابلۆیەكی‮ ‬جیهانی‮ ‬كە هەموو گەلی‮ ‬كورد شانازی‮ ‬پێبكات.پێشكەشی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد كاك مەسعود بارزانی‮ ‬بكەم‮.‬

خەونت چییە؟
خەونی‮ ‬من ئەوەیە لە داهاتوو ببم بە تابلۆكێشێكی‮ ‬جیهان و بیرۆكە و پرۆژەی‮ ‬گەورەترم لە خەیاڵە ئەوە خەونی‮ ‬منە‮.‬

پرۆژەی‮ ‬داهاتووت چییە؟
دروستكردن و كێشانی‮ ‬چەند تابلۆیەكی‮ ‬ناوەزا بۆ بینەری‮ ‬كوردی‮.‬

دەربارەی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان وەك هونەرمەندێك چی‮ ‬دەڵێیت؟
ئاواتم ئەوەبوو كە ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەوڵەتی‮ ‬لێ بەرهەم بهاتبایە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە بۆ‮ ‬ڕووداوەكان ئێستاش هەردەم بەو هیواوەوە دەژیم كە‮ ‬ڕۆژێك لە رۆژان ئەم خەونەمان بێتەدی‮ ‬ڕێگای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬ئاسان نییە‮.‬