خهبات: د.كەیفی ئەحمەد- كۆیە
لەنێو هەموو كۆمەڵ و نەتەوەیەكدا كەسانێك هەڵدەكەون كە وەكو مۆم دەسوتێن و هەمیشە لەكار و چالاكیی و جموجۆڵی بێوچاندان، بێگومان ئەو جووڵە هەمیشەییەشیان لەپێناو كاری نەتەوەیی و نیشتمانیی و بەرزكردنەوەی ناو و ناوبانگی وڵاتەكەیاندایە، كاری ئەدەبیی و هونەریش دەچێتە ئەو چوارچێوەیەوە، كە خاوەنەكانیان بە تاك و بەكۆ لەپێناو ناساندن و بەزندوو هێشتنەوەی كلتوور و هونەر و ئەدەبیی نەتەوەكەیان لە كار و شەونخونیدان، هونەرمەندە ئازیزەكانی كەركووك بەگشتی و هونەرمەندانی تیپی شانۆی هەواریش بەتایبەتی دەچنە نێو ئەو پێناسە و چوارچێوەیەوە، كە چەندین ساڵە هەنگ ئاسا لەكاری بەردەوامدان و خزمەتی هونەری كوردیی لە شارەكەیان و لە كوردستان دەكەن، توانیویانە دەنگ و رەنگی نەتەوە كەیان بە نەتەوە و خەڵكی دیكە بناسێنن،دوا هەوڵ و كاری لەم شێوەیەشیان، بەشداریكردنیان بوو لە فستیڤاڵێكی شانۆیی نێودەوڵەتی خولی 25 لە عەممانی پایتەختی ئوردن بە شانۆیی كورسییەكان، لەوێ بەپێی هەواڵەكان و قسەی رەخنەگرانی ئامادەبوو و نووسینی رۆژنامە و گۆڤارەكانی ئەو وڵاتە،كارێكی جوان و ناوازە و تایبەتیان پێشكەش كردووە، كە جێی شانازی هەموو نەتەوەكەمانن، بۆیە لێرە دا و بەو بۆنەیەوە جێی خۆیەتی جوانترین پیرۆزبایی لە گشت هونەرمەندانی كەركوك بەگشتی و ئەندامانی تیپی شانۆی هەوار بەتایبەتی و مامۆستا عەزیز عومەری سینارستی بەرهەمەكە و دەرهێنەری بەتوانا و لێهاتووی كارەكە نەژاد نەجم و ئەكتەرە بەشدارەكانی كارەكە هونەر شەوقی و هەوار فارس و دارا عیزەدین و شاڵاو عەلی و سەرپەرشتیار سۆران بابان و بەرێوەبەری شانۆ مەهدی جەبار بكەین. چەپكە گوڵی رێز و خۆشەویستی و وەفادارییان پێشكەش بكەین. پێیان بڵێین هەموو مان سەرمان پێتان بڵندە و شانازیتان پێدەكەین، كە هونەرمەندی وەكو ئێوەی داهێنەر و جوانمان هەن، هیوای كاری جوانتر و نایابترتان بۆ دەخوازین.،ئێوە نوێنەری كوردستان وكوردن نەك شارەكە و خۆتان.
سهرهتا هزرو هونهر بە نوێنەرایەتی كورد شانۆی كورسییەكان بەشداری فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی له ئەردەنی كرد









