خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین –
هونەرمەندی میوزیك ژەن رزگار حەمە رەوف لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی: بەم زووانە بەرهەمێكی نوێی گروپی موزیكی سەنتەری موزیكی ئازاد هەورامی بڵاودەكەینەوە كە یەكەمین بەرهەمی گروپەكەمانە وەك و كلیپ ، ئەوەی جێگایی شانازیمانە كە ئەم بەرهەمە بە گشتی بە دەست و پەنجەی ئەم كوڕ و كچە ئازیزانە ژەندراوە و بە دەنگی خاتوو خەندە كەركوكی گوتراوە ،بەرهەمەكەش گۆرانی ئەزیزم بۆچی تۆرای مەرزیەی فەریقیە،هیوادارین بەرهەمێكی جوانی لێ دەربچێت ،وەدەمەوێیت لێرەوە سوپاسی تایبەتیشمان بۆ هاوڕیانی ئازیزمان كە هەمیشە هاوكاری كارەكانمانن بنێرین: كاكە حەیدەر و كاكە هونەر و كاكە نەجات كە بەخۆبەخشانە بێ بەرامبەر ئەركی كلیپەكەیان گرتە ئەستۆ، وەدەمانەوێت بڵێین بەرهەمەكە بێ سپۆنسەرو بێ پشتێوانی مادی ئەنجامدراوە.









