یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا لەتۆپی پێ بۆ شەش وەرزی رابردوو، داهاتە پێوانەییەكنی وەرزی رابردووی ئاشكرا كرد، كە پارێزگاری لەپێگەكەی كرد وەكو دەوڵەمەندترین یانەی جیهان. كۆمەڵەی بایرن میونخ داهاتە پێوانەییەكانی گەیشتە 657.4 ملیۆن یۆرۆ752ملیۆن دۆلار، لەساڵی رابردوو، كە 624.3 ملیۆن یۆرۆ تەنها داهاتی تیپی تۆپی پێی ئەو كۆمەڵەیە بوو. گەورە یانەی باڤاری یەكێكە لەدیارترین یانەكانی جیهان، كە داهاتەكانی ئاشكراكردو گەیشتە 640.5 ملیۆن یۆرۆ لەساڵی 2016-2017. سەرۆكی جێبەجێكاری یانە كارل هاینز رۆمەنیگێ دەڵێت: یانەی بایرن میوننخ جارێكی دیكە رەزامەندی خۆی دەربڕی لەساڵی دارایی رابردوو، سەركەوتنی وەرزشی لەساڵی رابردوو وایكرد نازناوی خولی ناوخۆ بەدەست بێنین و گەیشتینە قۆناغەكانی پێشكەوتووش لەخولی یانە پاڵەوانەكنی ئەوروپا كە پێش كۆتایی بوو بەر لەوەی بەرامبەر ریال مەدرید شكست بێنین، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كە بایرن باشترین ساڵی دارایی تێپەڕاند. لەم وەرزەدا بایرن میونخ نەیتوانیوە ئاوازی خۆی بسەپێنێت لەسەر ئاستی ناوخۆ هەروەكو ساڵانی رابردوو، كە ئێستا لە پلەی پێنجەمی بۆندسلیگا دایە بە كۆكردنەوەی 11خاڵ، بەجیاوازی 7 خاڵ لەگەڵ یانەی پێشەنگ دۆرتمۆند.









