مەشقەكانی ئەمجارەی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بۆ جاری یەكەم بەبەشداری ئەستێرەی نێودەوڵەتی فەرەنسی كینگسلی كۆمان دەستی پێكردەوە، دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆر بەهۆی پێكان دووركەوتەوە. یاریزانی نێودەوڵەتی فەرەنسی لەمانگی ئابی رابردوو بەهۆی ئازاری بەستەرەكانی ئەژنۆی بەرامبەر یانەی هۆفنهایم لەیاریكردن دووركەوتەوە، كە گەڕی یەكەمی خولی بۆندسلیگا بوو. ماڵپەڕی فەرمی یانەی باڤاری رایگەیاند كە كومان جارێكی دیكە گەڕایەوە مەشقە بەكۆمەڵەكانی تیپەكەی، دوای چاكبوونەوەی لەپێكان، لەلایەكی دیكەوە چاوەڕێ دەكرێت هەرسێ یاریزان كومان و رۆبن و لیڤاندۆڤیسكی لەماوەی چەند رۆژی كەمی داهاتوو بەشداری پێكهاتەی سەرەكی یانەی بایرن میونخ بكەنەوە، لەیاری ڤۆرتۆنا دۆسلدۆرف لە خولی بۆندسلگیا.









