راهێنەری ئەڵمانی یۆرگن كلۆپ بەڕێوەبەری هونەری یانەی لیڤەرپوول بڕیاریدا دوایین هەل بداتە هێرشبەری تیپەكەیان دۆمینیك سۆلانكی لەماوەی داهاتوودا، رۆژنامەی دایلی میلی بەریتانی بڵاویكردەوە كە كلۆپ دوایین هەل دەداتە سۆلانكی بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ تیپەكە بسەلمێنێت لەجیاتی ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ لۆكاس یۆڤیچ هێرشبەری ئینتراخت فرانكفۆرت بكات. راپۆرتە هەواڵەكان دەڵێن یانە سوورەكەی ئینگلیزی دەستی بەگفتوگۆكردووە، لەگەڵ گۆڵكاری بۆندسلیگا بۆ بەهێزكردنی هێڵی پێشەوەی تیپەكەیان لەمانگی كانوونی دووەمی داهاتوو، سۆلانكی لەسەرەتای ئەم وەرزەوە هەلی كەمی بەشداریكردنی یارییەكانی پێدراوە، بەمەش تارادەیەكی زۆر لەماڵئاواییكردنی لەو یانەیە نزیك بۆتەوە.









