ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یێنێ، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی جێبه‌جێکردنی یاسا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی ده‌ستێوه‌ردان له مڵکی گشتی، له ئۆپه‌راسیۆنێکدا گرووپێکی دزین و به‌قاچاخبردنی نه‌وتیان ده‌ستگیر كردووه، که چوار هاووڵاتی و دوو کارمه‌ندی ئاسایش بوون. له ڕاگه‌یێندراوێكدا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه هه‌ر که‌س و لایه‌نێک یاساشکێنی بکات، رووبه‌رووی دادگا ده‌کرێته‌وه.
ده‌قی راگه‌یاندراوێک له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی جێبه‌جێکردنی یاسا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی ده‌ستێوه‌ردان له موڵکی گشتی. به‌پێی بڕیاری
دادوه‌ر، له ئۆپه‌راسیۆنێکی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئاسایشی گشتی، گروپێکی دزین و به قاچاخبردنی نه‌وت ده‌ستگیرکرا، که
پێکهاتووه له چوار هاووڵاتی و دوو کارمه‌ندی ئاسایش.
ده‌ستگیرکراوان به پێی رێوشوێنه یاساییه‌کان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا
ده‌کرێت و دوای ته‌واو بوونی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش، له‌لایه‌ن دادگاوه
دۆسیه‌کانیان یه‌کلا ده‌کرێته‌وه.
ئێمه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو لایه‌ک دڵنیا
ده‌که‌ینه‌وه، له پێناو سه‌روه‌ری یاسا، ئه‌رک و شه‌ونخونی ده‌زگاکانمان
به‌رده‌وام ده‌بێت و رێگه ناده‌ین ده‌ستدرێژی بکرێته سه‌ر موڵک و ماڵی
گشتی و هاووڵاتیان، هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش یاساشکێنی بکات، رووبه‌رووی
دادگا ده‌کرێته‌وه و سزای یاسایی خۆی وه‌رده‌گرێت.
پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه‌کان له پارێزگا و ناوچه جیاجیاکانی دیکه‌ی
هه‌رێمی کوردستان، جێبه‌جێکاری یاسا بن و به‌هه‌مان شێوه مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ رێگر و یاساشکێنه‌کان بکه‌ن و داڵده‌ی قاچاخچی و گه‌نده‌ڵکاران
نه‌درێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
١٨ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٨









