شاخەوان برایم عەبدوڵڵا
لە چەند رۆژی‮ ‬رابردوودا لە ژێر گوشاری‮ ‬ئەمەریكا و بە رێككەوتنی‮ ‬نێوان حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و حكوومەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬هەناردەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كەركووك لە رێی‮ ‬بۆڕیی‮ ‬نەوتی‮ ‬كوردستانەوە بۆ توركیا دەستیپێكردەوە،‮ ‬ئەمەش لە دوای‮ ‬یەك ساڵ لە رووداوی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و چەند مانگێك پاش پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت لە لایەن عادل عەبدولمەهدییەوە دێت،‮ ‬هاوكات سزاكانی‮ ‬ئەمەریكاش بۆ سەر ئێران لە زیادبووندان و ئەمەریكاش ترسی‮ ‬هەیە بە هۆی‮ ‬راگرتنی‮ ‬نەوتی‮ ‬ئێرانەوە وڵاتانی‮ ‬كڕیاری‮ ‬نەوت دژی‮ ‬بڕیارەكانی‮ ‬ترەمپ بوەستنەوە‮. ‬
هەناردەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كوردستان لە رێی‮ ‬بۆڕیی‮ ‬كوردستانەوە بۆ توركیا،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬لە دوای‮ ‬گوشارە ئابوورییەكانی‮ ‬ئەمەریكا بۆ سەر تاران،‮ ‬دەكرێ وەك ئاماژەیەكی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬بێت،‮ ‬ئیدی‮ ‬هەولێر دەبێتەوە ناوەندی‮ ‬هەندێ لە بڕیارە سیاسی‮ ‬و ئابوورییەكان،‮ ‬واتە بۆ هەولێر دەگەڕێنەوە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬هەناردەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كەركووك،‮ ‬ئەوەندەی‮ ‬بڕیارێكی‮ ‬سیاسییە،‮ ‬نیو هێندە ئابووریی‮ ‬نییە،‮ ‬ئەمەریكا نایەوێت بە هۆی‮ ‬گوشارەكانی‮ ‬بۆ سەر ئێران و سڕكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬ئەو وڵاتە لە بازاڕەكاندا،‮ ‬وڵاتانی‮ ‬كڕیاری‮ ‬نەوت لە خۆی‮ ‬تووڕە بكات و لە دژی‮ ‬بوەستنەوە،‮ ‬كەوایە باشترین بڕیاری‮ ‬ئەمەریكا و بەناچاریش حكوومەتی‮ ‬عێراق گەڕانەوە بووە بۆ هەولێر و تا لە رێی‮ ‬هەناردەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كەركووكەوە نەختێك لەو ترسەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬كڕیاری‮ ‬نەوت نەهێڵێن و هاوكات بۆ ئابووری‮ ‬عێراقیش سوودی‮ ‬دەبێت،‮ ‬ئەمە جگە لەوەی‮ ‬هەناردەكردنی‮ ‬ئەو نەوتە لە رێی‮ ‬كوردستانەوە گورزێكی‮ ‬دیكەیە بەر پێگەی‮ ‬ئێران لە عێراق و ناوچەكە كەوت‮. ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە و لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆیشدا بۆ پێگەی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان گرنگە،‮ ‬ئێستا هەولێر كلیلی‮ ‬نەوتی‮ ‬كەركووكی‮ ‬لە دەستدایە و دەتوانێ وەك كارتی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە دژی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق بەكاری‮ ‬بهێنێت،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬توركیا پێویستییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬بە نەوت هەیە و هەرچەندی‮ ‬نەوتی‮ ‬جیهانی‮ ‬بۆ بچێت،‮ ‬چاوەكانی‮ ‬ئەو وڵاتە هێندە گەورە و برسین لە پەیوەست بە وزە،‮ ‬هەرگیز تێر نابن‮! ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬تەواو پیشەسازییە و بە پێچەوانەی‮ ‬عێراق،‮ ‬ژیانی‮ ‬ئابووری‮ ‬توركیا بەبێ وزەیەكی‮ ‬زۆر ناچێت بەڕێوە،‮ ‬تەنانەت توركیا ئامادە بوو لەبەر وزە تا ئاستی‮ ‬ملكەچبوون،‮ ‬تەسلیمی‮ ‬رووسیا بێت،‮ ‬لە دوای‮ ‬خستنەخوارەوەی‮ ‬فڕۆكە رووسیییەكە لەسەر ئاسمانی‮ ‬توركیا و دوای‮ ‬چەند مانێگیش ئەردۆغان خۆی‮ ‬گەیاندە رووسیا و رێككەوتنی‮ ‬لەگەڵ پووتین كرد تا وزەی‮ ‬رووسیا و مامەڵە بازرگانییەكانی‮ ‬نێوانیان نەوەستێت،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬توركیا پێویستییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬بە وزە هەیە بە تایبەتی‮ ‬نەوت و‮ ‬غاز كە زیاتر لە سەدا پەنجای‮ ‬غازی‮ ‬توركیا لە رووسیاوە دابین دەكرێت و زۆربەی‮ ‬جارەكانیش توركیا بە مەرجەكانی‮ ‬ئەو وڵاتە رازی‮ ‬دەبێت،‮ ‬تەنێ لەبەر ئەوەی‮ ‬پێویستی‮ ‬وزەی‮ ‬توركیا چاوی‮ ‬لە دەستی‮ ‬رووسیایە
بۆیە هەناردەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كەركووك لە رێی‮ ‬كوردستانەوە بۆ پەیوەندییەكانی‮ ‬توركیا و هەرێمی‮ ‬كوردستانیش كاریگەری‮ ‬دەبێت،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬كە كوردستان جگە لە نەوت لە رووی‮ ‬غازیشەوە خاوەن‮ ‬یەدەگێكی‮ ‬زۆرە و لە كاتی‮ ‬بەرهەمهێنانیدا بەشێك لە بۆشاییەكانی‮ ‬توركیا پڕ‮ ‬دەكاتەوە،‮ ‬ئەمەش بەو مانایەی‮ ‬ئیدی‮ ‬كوردستانیش دەچێتەوە ناو بازنەی‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬و زلهێزەكان‮. ‬
لە لایەكی‮ ‬دیكەوە دەتوانین بڵێین رووداوی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر چەندە سیاسی‮ ‬بوو،‮ ‬هێندەش ئابووری،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬نەوتی‮ ‬كەركووك پاڵپشتییەكی‮ ‬باشی‮ ‬ئێران و گرووپە میلیشیا چەكدارەكان بوو،‮ ‬زۆربەی‮ ‬ئەو پاڵپشتییە داراییە لە دژی‮ ‬كوردستانیش بەكار دەهێندرا،‮ ‬كەوایە خۆی‮ ‬لە خۆیدا زیانێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لەو گرووپە میلیشیایانە دا و بە پێچەوانەوە لە سوودی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا دەكەوێتەوە،‮ ‬بە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێستا فرۆشتنی‮ ‬نەوتەكە ئاشكرایە و هەتا عێراقیش ناتوانێت بە ئارەزووی‮ ‬خۆی‮ ‬بیخاتە خزمەتی‮ ‬ئێران و گرووپە میلیشیاكانەوە،‮ ‬رەنگە ئەمە زیاتر ئیشی‮ ‬شارەزایانی‮ ‬ئەو بوارە بێت،‮ ‬بەڵام بەدڵنیاییەوە ئێستا عێراق ناتوانێت بە ئارەزووی‮ ‬خۆی‮ ‬تەخشان و پەخشانی‮ ‬ئەو نەوتە بكات،‮ ‬چونكە بەناو خاكی‮ ‬كوردستاندا دەڕوات و رێك بەو مانایە دێت كە كلیلەكەی‮ ‬لەژێر كۆنتڕۆڵی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا مادام نەوتەكە لە رێگەی‮ ‬كوردستانەوە هەناردە دەكرێت و هەرێمی‮ ‬كوردستانیش بڕی‮ ‬هەناردەكراوی‮ ‬نەوت دەزانێت،‮ ‬دەتوانێ لە سەرمێزی‮ ‬گفتوگۆدا داهاتی‮ ‬نەوتی‮ ‬شارێكی‮ ‬داگیركراوی‮ ‬كوردستان بورووژێنێت لە بەرژەوەندی‮ ‬هەولێردا‮. ‬