بەهزاد حەوێزی
بە رەزامەندی‮ ‬و چاودێری‮ ‬واشنتن،‮ ‬وێڕای‮ ‬ئابلوقەی‮ ‬ئابووری،‮ ‬عێراق و ئێران رێككەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی‮ ‬گاز بە خۆراك،‮ ‬بەڵام بەو مەرجەی‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬45‮ ‬رۆژ بێ و مامەڵەكەش بە دۆلار نەبێ،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەو رێككەوتنە دوولایەنەیە عێراق بەروبوومی‮ ‬خۆراك و كۆمەكی‮ ‬مرۆیی‮ ‬هەناردە دەكات و گاز و وزە هاوردە دەكات بۆ وێستگەكانی‮ ‬كارەبا‮.‬
‮ ‬عێراق لە‮ ‬1927ـەوە نەوت لە كێڵگە نەوتیەكانی‮ ‬كەركووك دەردێنێ،‮ ‬یەدەگی‮ ‬نەوتی‮ ‬عێراق بە مسۆگەری‮ ‬نزیكەی‮ ‬112‮ ‬ملیار بەرمیلە،‮ ‬كە دەكاتە لە‮ ‬%10.7 ی‮ ‬كۆی‮ ‬یەدەگی‮ ‬جیهان،‮ ‬كە لەو رووەوە پاش سعودیە دێ،‮ ‬جۆری‮ ‬نەوتەكەیشی‮ ‬سووك و مامناوەند و قورسە،‮ ‬بەرهەمی‮ ‬نەوت بەر لە‮ ‬1990 رۆژانە گەیشتە‮ ‬3.5 ملیۆن بەرمیل،‮ ‬ئینجا داكشا تا دەرچوونی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ژمارە‮ ‬986ی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان بەناوی‮ ‬نەوت بە خۆراك لە نیسانی‮ ‬1995 ئینجا لە ساڵی‮ ‬1996‮)‬ گەیشتەوە‮ ‬740‮ ‬هەزار بەرمیل رۆژانە‮.‬
‮ ‬ئەمریكا‮ ‬یەكێكە لەو وڵاتە سەرەكیانەی‮ ‬رۆژانە‮ ‬ 1.2ملیۆن بەرمیل لە عێراقەوە وەردەگرێ،‮ ‬ئەوروپاش نزیكەی‮ ‬0.5‮ ‬ملیۆن بەرمیل هەندە دەوڵەتی‮ ‬ئاسیاییش نزیكەی‮ ‬150‮ ‬هەزار بەرمیل دەگوازنەوە،‮ ‬بڕێكی‮ ‬كەمیش بۆ توركیاو ئوردن و سووریا دەبردرێ‮.‬
‮ ‬بۆ عێراق ئەو كێشەیە درێژخایەنە،‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬شكستخواردوو،‮ ‬فەلەج لە هەموو روویەكەوە،‮ ‬بەبێ بەرنامەیەكی‮ ‬روون و روئیایەكی‮ ‬ستراتیجی،‮ ‬نێو كێشە هەمەلایەنە تایەفی‮ ‬مەزهەبییەكانەوە،‮ ‬بۆیە بەر لەهەر شتێك ئەو وڵاتە گەر بیەوێ بكەوێتەوە سەرپێ پێویستی‮ ‬بە بیناكردنەوەیەكی‮ ‬سیاسیانە هەیە،‮ ‬ئینجا بینای‮ ‬ژێرخانی‮ ‬ئابووری‮ ‬بە هەموو كەرت و بەشەكانیەوە،‮ ‬نەك پشتبەستن بە وڵاتانی‮ ‬دەرودراوسێ،‮ ‬بۆ ئێرانیش وەك‮ -‬مەنفەزێك‮- ‬وایە،‮ ‬هەرچەندە ئەو خۆی‮ ‬دەزانێ دەرمانی‮ ‬ئەو دەردەی‮ ‬چییەو چۆنەو لە كوێیە‮!.‬
‮ ‬تۆ سەرنج بدە ئەو وڵاتەی‮ ‬چ سەروەت و سامانێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬و‮ ‬غەیرە سروشتی‮ ‬هەیە،‮ ‬كەچی‮ ‬بەردەوام لەنێو كێشەو قەیراندا گینگڵ دەدا‮ -‬كە ئەمەش بابەتێكی‮ ‬دیكەیەو هەویرێكە زۆر ئاو كێشە‮- ‬ئەو وڵاتەی‮ ‬لە قۆناغێكدا بەرنامەی‮ (‬نەوت بە خۆراك‮)‬ی‮ ‬لەسەر‮ ‬سەپێنرا،‮ ‬ئەمڕۆش گازو وزە بە خۆراك دەكڕێ‮!!!‬