خەبات‮: ‬بەرهەم شێخ عزەدین
من ئاشتی‮ ‬هیدایەت لەدایكبووی‮ ‬ساڵی‮ ‬1987دووزخورماتووم،‮ ‬دەرچووی‮ ‬پەیمانگای‮ ‬هونەرەجوانەكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەشی‮ ‬میوزیكم،‮ ‬لەسەرەتای‮ ‬2000 وە دەستم بەكاری‮ ‬هونەر كردووە‮. ‬سەرەتا لەچالاكی‮ ‬منداڵان و پاشان وەكو گۆرانیبێژ و ژەنیار لەچەندین كۆنسێرت و پرۆگرامی‮ ‬ڕاستەوخۆ و تۆماركراوی‮ ‬تیڤی‮ ‬و‮ ‬ڕادیۆكاندا بەشداربووم،‮ ‬چەندین دیمانەی‮ ‬ڕۆژنامەوانی‮ ‬كراوم،‮ ‬ژەنیاری‮ ‬ئامێری‮ ‬عودم،‮ ‬لەدامەزراندن و هاوكاریكردنی‮ ‬زۆر گرووپ و سەنتەری‮ ‬هونەری‮ ‬رۆڵم هەبووە‮. ‬ئەندامی‮ ‬دەستەی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬گرووپی‮ ‬عودی‮ ‬كوردستانم‮.‬
‮❊ ‬چ خوێندنەوەیەكتان بۆ ئێستای‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬هەیە؟
ـ هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬لەڕووی‮ ‬بەرهەمهێنان و كوالێتی‮ ‬و تۆماركردنی‮ ‬دەنگ وئاستی‮ ‬میوزیكدانان و كلیپكردن تاڕادەیەكی‮ ‬زۆرباش چۆتەپێشەوە‮. ‬ئەویش بەهۆی‮ ‬ئەو كرانەوەیەی‮ ‬كە‮ ‬هەرێمەكەمان لەم چەند ساڵەی‮ ‬ڕابردوودابەخۆیەوە بینیوە،‮ ‬بەڵام لەڕووی‮ ‬ناوەڕۆكی‮ ‬بەرهەم و تێكست و تایبەتمەندی‮ ‬كەسی‮ ‬هونەریەوە ئاڵۆزیەكی‮ ‬یەكجار زۆر دروست بووە،‮ ‬بەڕادەیەك كەكاری‮ ‬كردۆتەسەرهەست وگوێی‮ ‬بیسەروبینەر.كە ئەمەش دەردێكی‮ ‬كوشندەیەو ئەگەر بەرنامەڕێژی‮ ‬بۆنەكرێت و كاری‮ ‬لەسەرنەكرێت‮. ‬ڕەنگە بۆ چەندساڵی‮ ‬داهاتوو بەتەواوی‮ ‬دەردەكە سەختتربێت و ئەوكات راستكردنەوەی‮ ‬زۆرئاستەم ئەبێت‮.‬
‮❊ ‬زۆر گلەیی‮ ‬دەكرێت لەتێكەڵكردنی‮ ‬هونەری‮ ‬بیانی‮ ‬بەهونەری‮ ‬كوردی‮ ‬و كاڵبوونەوەی‮ ‬ڕەسەنایەتی‮ ‬لەناو هونەر ئەمە تا چەند‮ ‬ڕاستەو كێ هۆكارە؟
ـ گووتراوە وئاشكرایەمیوزیك زمانێكی‮ ‬جیهانیە گوێگرتن لە میوزیك و گۆرانی‮ ‬سنووردار نەكراوەبۆ هیچ نەتەوەیەك‮. ‬بەڵام كە دێتەسەر تایبەتمەندی‮ ‬هونەری‮ ‬نەتەوەیەك كاركردن ئەوكات‮ ‬ڕەنگە ئەو سنوورە دیاری‮ ‬بكرێت مەبەست لە دیاریكردنی‮ ‬سنوورئەوە نییە تۆ هونەری‮ ‬نەتەوەكەت لەیەك چوارچێوەدا قەتیس بكەیت بەڵكو بەپێچەوانەوە هەمیشەلەگەڵ نوێگەریدام‮. ‬بەڵام نوێگەریەك نەبێتەمۆرانە بۆ جەستەی‮ ‬كلتوروهونەرەكەمان ئاساییە كە تۆ سوود وەربگریت لەمیوزیك‮ ‬یاخود ئاوازێكی‮ ‬جیهانی‮ ‬بۆ زیاترخۆ دەوڵەمەندكردن لە‮ ‬ڕووی‮ ‬تەكنیكی‮ ‬هونەری،‮ ‬بەڵام بێیت و كۆپی‮ ‬تەواوەتی‮ ‬بكەیت ئەمەیان كارێكی‮ ‬باش نییە،‮ ‬هۆكارەكەش حكومەت و وەزارەتی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬وبەشێك لەهونەرمەندانن‮. ‬
‮❊ ‬گلەیی‮ ‬لەئێوە ومانانی‮ ‬مامۆستای‮ ‬میوزیك دەكرێت كە كاری‮ ‬میوزیك بۆ خەڵكانێك دەكەن نەدەنگیان خۆشە نە لەهونەر دەزانن بۆ؟
ـ من وەكو خۆم تا ئێستا وەكو گۆرانی‮ ‬و دانانی‮ ‬ئاواز كارم بۆ هیچ كەسێك نەكردووە،‮ ‬چونكە ئێمە خۆمان بەپەرۆش بزانین بۆ هونەر و كلتورەكەمان ئەبێت‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬لەخۆمانداهەبێت و ئەو كارە نەكەین‮. ‬بەگشتی‮ ‬زیاتر ئەگەڕێتەوە بۆ كەسی‮ ‬ئاوازدانەریان میوزیكزان تاچەند بڕوای‮ ‬بەوكارە هەیەیان نە،لەكەسێك بۆ كەسێكی‮ ‬ترجیاوازە‮.‬
‮❊ ‬وەكو ساڵان تام و لەزەتی‮ ‬نەماوە و ماوەیەكی‮ ‬زۆرنامێنێتەوە؟ ئایا میوزیك هۆكارە‮ ‬یان هونەرمەندەكان؟
ـ جاران وێڕای‮ ‬بارودۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬وداخراوی‮ ‬كوردستان خەمخۆری‮ ‬هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬بۆكاركردن هەبووە‮. ‬لەلایەن هونەرمەندانەوە‮. ‬جگە لەمەش وەفای‮ ‬هاوڕێیەتی‮ ‬پتەوی‮ ‬پەیوەندیەكان وكۆبوونەوە وكۆڕە هونەریەكان زیاتربوون‮ ‬
هونەرمەند هەموو هەست وئازاروخۆشی‮ ‬وناخۆشی‮ ‬تێكەڵ بەئاواز و میلۆدی‮ ‬گۆرانیەكە كردووە‮. ‬لە گەڵ ئەمەشداپەرۆشی‮ ‬گوێگر بۆ گوێگرتن لە؟گۆرانی‮ ‬كوردی‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬كەمترین پەخشی‮ ‬كوردی‮ ‬لە تیڤی‮ ‬وڕادیۆكانی‮ ‬ئەوسەردەمەداهەبوون‮. ‬بۆ هەبوونی‮ ‬هۆكاریش دوولایەنەهەم میوزیك هەمیش هونەرمەندان‮. ‬بۆ میوزیك زۆربوونی‮ ‬ستایلەجیاوازەكان و هەوڵدان بۆلاساییكردنەوە‮ ‬یان كپكردنی‮ ‬دەقاو دەق‮. ‬بۆهونەرمەندانیش بەگشتی‮ ‬پەیوەندیە هونەری‮ ‬وهەماهەنگیكردن وكاركردن كاڵبۆتەوە‮.‬
‮❊ ‬بەكارهێنانی‮ ‬ئافرەت لە كلیپداچۆن سەیر دەكەیت؟
هەبوونی‮ ‬ئافرەت بەپێی‮ ‬پێویستی‮ ‬چیرۆكی‮ ‬ناو تێكستی‮ ‬گۆرانیەكەیە‮. ‬تا چەندپێویست ئەكات‮ ‬یان نا‮. ‬وەك وتم كاتێك پێویستی‮ ‬كرد‮. ‬پێویستە ئافرەت وەك خۆی‮ ‬پیشان بدرێت‮ ‬نەك وەكو كاڵایەك بۆ پڕ‮ ‬بینەری‮ ‬بەرهەم بەشێوەیەكی‮ ‬ناجۆرلەگەڵ ئەوپەڕی‮ ‬ڕێزم بۆ ئەو خانمانەی‮ ‬كاری‮ ‬نواندنی‮ ‬كلیپ ئەكەن‮.‬
‮❊ ‬نەبوونی‮ ‬فلتەر لەلایەن وەزارەتی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬تاچەند زیانی‮ ‬بەهونەر گەیاندووە؟
ـ ئەتوانم بڵێم زۆرزیادلەپێویست زیانی‮ ‬گەیاندووە.من پێم سەیرە وەزارەتێكمان بەناوی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬هەبێت دوای‮ ‬چەند كابینەی‮ ‬حكومەت تا ئێستا بیرلەوە نەكراوەتەوە بەڕێوبەرایەتیەك‮ ‬یان بەشێك بە ناوی‮ ‬فلتەرینگەوە بكرێتەوە‮. ‬بۆیە من پێشنیارئەكەم بەڕێوبەرایەتیەكی‮ ‬لەوجۆرە بكرێتەوە لە كەسانی‮ ‬شارەزاو زانستخواز تا ئەو فەوزایەی‮ ‬ئێستا هەیە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬لێبگیرێت
‮❊ ‬تاچەند گلەییت لەكەناڵەكانی‮ ‬ڕاگەیاندن هەیە لەبڵاوكردنەوەی‮ ‬هەموو جۆرە گۆرانییەك؟
نەك هەر گلەیی‮ ‬بەڵكو زۆریشم هەیە‮ ‬ڕەنگە تەنهاش نەبم‮. ‬لە گلەییكردن‮. ‬لێرە دەزگاكان مۆنۆپۆڵكراون بەداخەوە‮. ‬ئەوەندەی‮ ‬لەسەر بنەمای‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬و هاوڕێیەتی‮ ‬كاردەكرێت و كاركراوە‮ ‬،‮ ‬نیو هێندە لەسەر بنەمای‮ ‬خەمخۆری‮ ‬كار بكرایە ئێستا دۆخی‮ ‬هونەری‮ ‬گۆرانی‮ ‬و میوزیك بەم چەشنە نەدەبووكەهەیە‮. ‬جارێكی‮ ‬تر نەبوونی‮ ‬فلتەر هۆكارێكی‮ ‬ترە‮. ‬یان نەبوونی‮ ‬كەسانی‮ ‬پسپۆڕ‮ ‬لە بەشی‮ ‬هونەری‮ ‬ولە وەرگرتنی‮ ‬بەرهەمەكاندا‮..‬بە داخەوە‮ ‬زۆربەی‮ ‬ڕاگەیاندنەكان ئەوەندەی‮ ‬بیرلەوە دەكەنەوە كەزۆرترین بینەریان هەبێت بیرلە دروستكردنی‮ ‬بینەرناكەنەوە
‮❊ ‬چی‮ ‬بكرێت بۆئەوەی‮ ‬لەم فەوزای‮ ‬ناودنیای‮ ‬هونەرە‮ ‬ڕزگارمان بێت؟
داڕشتنی‮ ‬پلانێكی‮ ‬تۆكمەو دوورمەودا وەك گوتم‮: ‬دروستكردنی‮ ‬بەڕێوبەرایەتییەك لە كەسانی‮ ‬زانستی‮ ‬و بەئەزمون وخەمخۆریان ئەنجوومەنێكی‮ ‬ڕاوێژكاری‮. ‬دەركردنی‮ ‬چەند‮ ‬یاسایەك كە بەپیشەیی‮ ‬بوونی‮ ‬هونەروكەسی‮ ‬هونەری‮ ‬دیاری‮ ‬بكات‮. ‬دانانی‮ ‬لیژنەی‮ ‬هونەروسەرپەرشتی‮ ‬كردنی‮ ‬ستۆدیۆ هونەریەكان بۆلەنزیكەوە ئاگادار بوون لەچۆنیەتی‮ ‬ئەوكارانەی‮ ‬بەرهەم دەهێنرێت‮. ‬دروستكردنی‮ ‬سەنتەری‮ ‬تایبەتمەند لەبرەودان بەپێگەیاندنی‮ ‬بەهرەمەند و دەنگخۆش‮.‬
‮❊ ‬خەون بەچی‮ ‬پارچە میوزیكێكەوە دەبینیت بیژەنیت تاكو ئێستا نەتژەنیوە؟ بۆچی‮ ‬شتێك و كێیە؟
ـ خەونم ئەوەیە گەرسپۆنسەریم بكرێت بەرهەمێكی‮ ‬هونەری‮ ‬بۆ‮ “‬ئاشتی‮” ‬بەچەند زمانێكی‮ ‬جیهانی‮ ‬تۆمار بكەم‮. ‬یان گەر كراوەك میوزیك بەرهەمی‮ ‬بهێنم
‮❊ ‬سەرقاڵی‮ ‬چ پرۆژەیەكی‮ ‬هونەریت؟
ـ بۆماوەی‮ ‬سێ ساڵ زیاترئەبێت سیدیەكی‮ ‬تۆماركراوم لەچەند بەرهەمێكی‮ ‬فۆلكلۆرئامادەیە بۆچاپ و بڵاو كردنەوە،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬دۆخی‮ ‬نەخوازراوی‮ ‬هەرێم ونەبوونی‮ ‬هیچ سپۆنسەرێك تا ئێستا نەمتوانیوە بڵاوی‮ ‬بكەمەوە.جگەلەوەش بەرهەمێكی‮ ‬تۆمار كراوی‮ ‬ترم هەیەكە ئاوازی‮ ‬خۆمەوهۆنراوەی‮ ‬هاوڕێم نزار ناشادە‮. ‬دیسان ئەویش ئامادەی‮ ‬كلیپكردنە،‮ ‬بەڵام هەر بەوهۆكارانەی‮ ‬سەرەوە نەمتوانیوە كاری‮ ‬كلیپكردنی‮ ‬بۆ بكەم
‮❊ ‬تاچەند رەسەنایەتی‮ ‬هونەر پارێزراوە؟
ـ بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬بەداخەوە لەلایەن زۆرلەهونەرمەندان وگرووپە میوزیكیەكان ئەم لایەنە فەرامۆشكراوە‮. ‬ڕەنگە ئەوەی‮ ‬هەبێت لەپەنجەكانی‮ ‬دەست تێنەپەڕن لەسەرئاستی‮ ‬تاك‮ ‬یان گرووپی‮ ‬هونەر‮. ‬كە گرنگی‮ ‬بەلایەنی‮ ‬ڕەسەنایەتی‮ ‬بدەن.بە تایبەت هەندێك لەهونەرمەندوگۆرانیبێژە گەنجەكان
‮❊ ‬چ بكرێت بۆئەوەی‮ ‬رەسەنایەتی‮ ‬هونەر لەناو نەچێت؟
بە ئەرشیفكردنی‮ ‬بەرهەم و كارە هونەریە فۆلكلۆریەكانی‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬پێشوو‮. ‬كە لەم‮ ‬ڕووەوە خۆشبەختانە هەوڵی‮ ‬باش دراوە‮ .‬هاوكاری‮ ‬وهانی‮ ‬ئەو میوزیكزان وگرووپ و هونەرمەندان وگۆرانیبێژانە بكرێت كەكارەكانیان لەچوارچێوەی‮ ‬ڕەسەنایەتی‮ ‬هونەری‮ ‬كوردیدان‮. ‬هەوڵدان بۆ دروستكردنی‮ ‬ناوەندی‮ ‬توێژینەوە وزانستی‮ ‬بۆپێداچوونەوە بەمێژووی‮ ‬هونەری‮ ‬وكاركردن بۆ ئەوەی‮ ‬چی‮ ‬بكرێت‮. ‬وە چۆن بكرێت،‮ ‬ڕاگەیاندنەكان كارلەسەرپەروەردە كردنی‮ ‬بیسەرو بینەر بكەن بەشێوەیەك كەهونەری‮ ‬باش وخراپ لێك جودابكەنەوە‮. ‬هونەرمەندان خەمخۆرانە تركار بكەن‮. ‬بۆ نوێگەری‮ ‬دەوڵەمەندكردنی‮ ‬ڕەسەنایەتی‮. ‬بە مەنهەجكردنی‮ ‬زۆرێك لەو میلۆدی‮ ‬و ژیان وكاری‮ ‬هونەرمەندانەی‮ ‬كەئەكرێت لەڕووی‮ ‬زانستیەوە پشتی‮ ‬پێ ببەسترێت بۆدەوڵەمەندتركردنی‮ ‬میوزیك وپێگەیاندنی‮ ‬كادری‮ ‬هونەری‮ ‬باش‮.‬