ڕاپۆرت-فاتیح بەرزنجی
هەموو ساڵێك بەبۆنەی لەدایكبوونی پێشەوای ئیسلام حەزرەتی محەمەد (د. خ) فەخری كائینات ئەو یادە لە مزگەوت و تەكیەو خانەقاكان و لە زۆرێك لەماڵەكانیش دەكرێتەوە، لەم بۆنە پیرۆزەدا ساڵانە چەند رۆژێك بەر لەهاتنی ئەو یادە بە سەرپەرشتی پارێزگای هەولێر و بە هاوكاری یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی و ئەوقافی هەولێر كۆڕ و كۆبوونەوە سازدەكرێت بۆ ئەوەی لیژنەی باڵای فیستیڤاڵی پایتەخت ئامادەكاری بۆ ئەو بۆنەیە بكات، كە ساڵانە لەسەر قەڵای هەولێر سازدەكرێت بۆ ئەمساڵیش بە هاوكاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر لە ڕۆژی 20/11 لە پاركی شارو بەردەمی قەڵای هەولێر چالاكی ئایینی و هونەری ئەنجام دەدرێت و لەسەر قەڵای هەولێریش چالاكی دیكە ئەنجام دەدرێت هەروەكو ساڵانی پێشوو چ لە شاری هەولێر چ لە شارەكانی دیكە لەكوردستان ئەو یادە دەكرێتەوە وشیرینی و خواردن لەهەموو شوێنەكان دابەش دەكرێت. سەبارەت بە چۆنیەتی خۆ ئامادەكردن بۆئەویادە پیرۆزە وەەك ڕۆژنامەی خەبات ئەو ڕاپۆرتەمان ئامادەكرد.
هاووڵاتیان و كاسبكاران خۆیان بۆ ئەو یادە پیرۆزە ئامادە كردووە
هەموو ساڵێك چەند ڕۆژێك بەر لەهاتنی یادی لەدایك بوونی پێشەوای ئیسلام موحەمەد (د. خ) لەسەر بێت بە باشترین شێواز خۆیان بۆ ئەو یادە مەزنە ئامادە دەكەن دەربارەی چۆنیەتی خۆ ئامادەكردنی ئەو یادە ئەو ڕاپۆرتەمان ئەنجامداو ڕاو سەرنجی ژمارەیەك لە كاسبكاران وهاووڵاتیانمان لە ناو بازاڕوەرگرت:
حاجی كەمال قەساب لەناو بازاڕی گەورەی هەولێرگووتی: هەموو ساڵێك ئێمەی كاسبكارانی ناو بازاڕبە جۆش و خرۆشەوە بە باشترین شێواز خۆمان بۆ یادی لەدایك بوونی پێغەمبەری مەزن موحەمەد دخ لەسەر بێت ئامادە دەكەین ولیژنەیەك پێك دەهێنین بەمەبەستی ڕاپەڕاندنی ئیش و كارەكان و لەمزگەوت شیرینی و كەل و پەل بۆئەو یادە دەكڕین تالەو ڕۆژە هەم مەولودەكە سازدەكەین هەمیش شیرینی دابەش دەكەین وژمارەیەكیش لەمامۆستایانی ئاینیش بانگهێشت دەكەین دیارە هەر لە دێرزەمانەوە لە شاری هەولێر ئەو یادە زۆر بەبەرزو پیرۆزی ڕادەگرین
حاجی عیرفان قەساب گووتی: ئێمەی توێژی قەسابەكانی ناو بازاڕ هەموو ساڵێك بەر لەهاتنی ئەو مەڕاسیمە ژمارەیەك لە قەسابەكان شان بەشانی مزگەوتەكان یادی لە دایك بوونی پێغەمبەر د خ حەزرەتی موحەمەد فەخری كائینات د خ لەناو بازاڕی هەولێر ئەو یادە بەرزو پیرۆز ڕادەگرین و شیرینی دەكڕین و دابەشی دەكەین ویادە كە بۆتە نەریتێك لەناو خەڵكی ئەوشارە دێرینە ئێمەی كاسبكاران هەر لەبەیانیەوە خەریكی ئەو فیستیڤاڵە ن تادرەنگانی ئێوارە یادەكە درێژەی هەیەو بەو بۆنە یەوە پیرۆزبایی لەموسوڵمانانی جیهان و كوردستان دەكەین
حاجی فەهمی حەیدەربەزازگوتی: هەر بەرزو پیرۆز بێت یادی لەدایك بوونی حەزرەتی موحەمەد فەخری كائینات د خ لەسەر بیت لێرەوە پڕبەدڵ پیرۆز بایی لە هەموو موسوڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەین هەر بۆیە ئێمەی دوكاندارانی ناو بازاڕ هەموو ساڵێك ئەو یادە بەرزو پیرۆز ڕادەگرین و شیرینی ئامادەدەكەین و دابەشی سەر هاووڵاتیانی دەكەین
زێدان عەبدوڵڵا زێڕنگر گوتی: ئێمەی زێڕنگرانی ناو بازاڕ هەموو ساڵێك بەجوانترین شێواز خۆمان بۆ ئەو یادە پیرۆزە ئامادە دەكەین و شیرینی ئامادە دەكەین و پارە كۆ دەكەینەوە بۆئەو یادە پیرۆزەو مەولود دەكەین وشیرینی دابەش دەكەین
سەربازی پێڵاو فرۆش گووتی: بۆئەو یادە پیرۆزە هەموو كاسبكارانی ناو بازاڕ خۆشحاڵین بەو یادە پیرۆزەو شیرینی ئامادەدەكەین و دابەشی سەر هاووڵاتیانی دەكەین ودوعای خێر بۆ كوردستانەكەمان دەكەین كە لە تەنگژە ئابووریە ڕزگاریان بێت.
دلۆڤان خەسرۆ دوكانداریش گووتی: ناو بازاڕ بەجوانترین شێواز بە دروشمی جۆراو جۆری ئایینی ڕازاوەتەوە و زۆربەی كاسبكارانی ناو بازاڕ پارە كۆ دەكەنەوەو كەرە ستەكان دەكڕن ولەمزگەوتەكان بە تەواشیحی ئایینی ئەویادە بە ڕێك و پێكی دەكرێتەوە
شێخ سەردار بەرزنجی لە تەكیەی شێخ مەعروف لە گەڕەكی باداوە گووتی: هەموو ساڵێك ئێمە لە تەكیەی شێخ مەعروف ئەویادە پیرۆزە بە زیكرو بەدابەش كردنی شیرینی دەكەینەوەو خەڵكێكی زۆریش بانگهێشت دەكەین و خەڵكێكی زۆر لە و یادە پیرۆزە ئامادە دەبێت
ماموستا مەلا مازن گووتی: هەموو ساڵێك لەمزگەوتەكانی شاری هەولێر ئەو یادە زۆر بە ڕێك وپێكی دەكرێتەوەو مزگەوتەكان جمەیان دێت لە خەڵكی موسوڵمان وبەشداری لەو یادە پیرۆزە دەكەن كە یادی لەدایك بوونی پێغەمبەری مەزن موحەمەد د خ لەسەر بێت و شەقامەكانی پایتەخت پڕدەبێت لە هاووڵاتیان و لە بەردەمی دوكانە كانیش شیرینی دابەش دەكرێت و شە قامە كانیش بە لافیتەو بە دروشمی ئایینی دەڕازێتەوە
ساڵانە ڤیستیڤاڵی
ئایینی لەسەر قەڵای هەولێر ساز دەكرێت
هەر سەبارەت بە یادی لەدایك بوونی پێغەمبەر(د خ) لەسەر قەڵای هەولێر ڤیستیڤاڵی ئایینی ساز دەكرێت بۆ ئەو مەبەستەش نەوزاد هادی پاریزگاری هەولێر گوتی: هەموو ساڵێك بەبۆنەی جەژنی لەدایك بوونی موحەمەد پێغەمبەر(د. خ) فیستیڤاڵی ئایینی لەسەر قەڵای هەولێر ساز دەكرێت بۆ ئەمساڵیش فیستیڤاڵ سازدەكرێ بەهاوكاری و هەماهەنگی ئەوقافی هەولێرو یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلام ئەو ڤیستیڤاڵە سازدەكرێت و تیایدا ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی ئایینی و بەرپرسان و مامۆستایانی ئایینی ئامادەی ئەو ڤیستیڤاڵە دەبن و چەندین تەواشیحی ئایینی پێشكەش دەكرێ بۆ ڕۆژی ئەو یادە پیرۆزەش سەردانی زۆربەی مزگەوتەكان دەكەین و بەشدار دەبین لەو مەڕاسیمە پیرۆزە.
لەسەرجەم كوردستاندا یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د. خ)
بەرز رادەگیرێت
دواتر هەر بەبۆنەی یادی لە دایك بوونی پێغەمبەر د خ لەسەر بێت سەردان یەكێتی زانایانی ئایینیمان كردو لەوێدا دكتۆر عەبدوڵڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلام لەكوردستان بۆ خەبات ڕوونیكردەوە: سەرەتا بەبۆنەی مانگی مەولودو یادی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) لەسەر بێت پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم موسوڵمانانی كوردستان دەكەین بەبۆنەی ئەو یادەپیرۆزە لەهەمان كاتیشدا ساڵانە لەكوردستان هاووڵاتیانی كوردستان بە سەرجەم پێكهاتەكان ئەو یادە بەرزو پیرۆز ڕادەگرن بەتایبەتی لەشاری هەولێر ئەمساڵیش بەرنامەی جۆراو جۆر هەیەبۆ پێشوازی كردن لەو یادە پپیرۆزە و لە مزگەوتەكان و لە تەكیەو خانەقاكان و شوێنە گشتیەكان ئەو یادە بەرزو پیرۆز ڕادەگرنبەتایبەتی لە شاری هەولێر ولە ڕۆژەدا مامۆستایانی ئایینی چاودێری ئەو پڕۆسە پیرۆزەدەكەن بۆ ئەوەی هەموومان بەتێكڕا ئەو یادە پیرۆزە سەرپەرشتی بكەین بە شێوەیەكی ڕیكوپێك لای هەموومان ئاشكرایە لەشاری هەولێر هەر لە دێر زەمانەوە وەكو نەریتێكی سوڵتان موزەفەر حاكمی هەولێر ئەو یادە بەزیندوویی لەناومان بمێنێتەوە بۆیە ئێمە لەویادە پیرۆزە پێویستیمان بەوەیە تاسوود لە ڕەفتارو كردارە بەرزەكانی پێغەمبەری خوا حەزرەتی موحەمەد د خ لەسەر بێت وەربگرین تا لەڕۆژگاریكی وەكو ئەمڕۆ پێویستیمان بە یەكڕیزی و تەبایی و برایەتی و یەكتر قبوڵ كردن هەیە بۆپتەوكردنی یەكڕیزی ناو پێكهاتەكانی ناو كۆمەڵگە و حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێزو حورمەتێكی زۆر لەو یادە پیرۆزە دەگرێت و ساڵانە لەكوردستان ئەو یادە بەرزو پیرۆز ڕاگیراوەو ئەمساڵیش لەسەرجەم مزگەوتەكان و تەكیەو خانەقاكان وشوێنە گشتیەكان ئەو یادە دەكرێتەوە بۆیە زۆر گرنگە وابكەین ئەو یادە وەكو پەیامێك لێ بكەین بۆجیهانی ئیسلامی كە میللەتی كورد میللە تێكە وێڕای ڕێزگرتن بۆ پێغەمبەری خوا هەموو كاتیش هەوڵ دەدات پابەند بوونی خۆی بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدووپات بكاتەوە دەبێ هاووڵاتیان ئەوە بزانن كە لە ساڵانی پێشتر ئەو یادە زۆر گەرمو گوڕتر بوو، بەڵام بەداخەوە لەبەر قەیرانی دارایی ئەدووساڵەی دوایی وای لێ هات خەڵكێكی زۆر ئارەزوو بكات ئەو یادە بە گەرمو گوڕتر بەڕێوە بچێت.
چالاكی ئایینی و فیستیڤاڵ بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەر(د. خ) سازدەكرێ
دواتر هەرسەبارەت بەم بۆنە پیرۆزە سەید سدیق كەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر گوتی: لەسەرەتادا پیرۆزبایی لە هەموو موسوڵمانانی جیهان و كوردستان دەكەین بەبۆنەی جەژنی لەدایك بوونی موحەمەد (د .خ) لەسەربێت دیارە ئەو یادە پیرۆزە لەلای هەموو موسوڵمانان زۆر بەرزو پیرۆزەو ئەو یادە لەسەرتاسەری دونیا دەكرێتەوە لەلایەن موسوڵمان و لەكوردستانیش هەرلە دێر زەمانەوە لەناو میللەتی كورد لە ڕۆژی جەژنی لەدایك بوونی فەخری كائینات موحەمەد (د خ) لەسەربێت لە سەرحەم مزگەوتەكان و تەكیەكان ئەو ڕۆژە بەرزو پیرۆز ڕادەگیرێت جگەلە سازكردنی مەولود شیرینی دابەش دەكرێت بۆ ئەمساڵیش چەندین چالاكی بەم بۆنە پیرۆزە ئەنجام دەدرێت لە وانە ئەنجامدانی چاكیەك لەپاركی شارو لە ڕۆژی 19/11 چالاكیەكی دیكە ئەنجام دەدرێت و تیایدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان ئامادە دەبن ئەوەی مایەوە بیڵین لەو جەژنە پیرۆزەدا كە مانگی مەولودی پێغەمبەرە لەسەنتەری شار بە دروشمی جۆراوجۆری ئایینی گەنجان و لاوان دەڕژێنە سەر شەقامەكان بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو یادە پیرۆزە.









