بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و ڕۆشنبیری دڵسۆزی کوردستان، حەکیم کاکە وەیس، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کرد. بەناوی خوای گەورە و میھرەبان بۆ بەڕێز خانەوادەی بەڕێزی نووسەر و ڕۆشنبیری کۆچکردوو حەکیم کاکە وەیس بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و ڕۆشنبیری بەھەڵوێست و نیشتمانپەروەر، کاک (حەکیم کاکە وەیس) ـم پێ گەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی كوردستان و خەڵکی خۆڕاگری شاری کەرکووک دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک حەکیم کاکە وەیس بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
١٩ـی١١ـی٢٠١٨









