بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئێستا مانگانە 3 هەزار دۆلار بۆ گەشتیاران دابین دەكەین و گەشتیار دەتوانێت هەموو مانگێك ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت.

بەپێی راگەیاندراوێكی بانکی ناوەندیی عێراق، ئێستا گەشتیاران دەتوانن هەموو مانگێك بڕی 3 هەزار دۆلار ورەبگرن بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی، ئەمەش لە كاتێكدایە پێشووتر گەشتیار دەبوایە دوو مانگ جارێك ئەو بڕە وەربگرێت.

جەخت کراوەتەوە، ئەم هەنگاوە بۆ ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیانە تا پێویستییەکانیان لە دراوی بیانی لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە وەربگرن كەمتر پەنا بۆ بازاڕی رەش ببەن، ئەمەش بۆ سەقامگیركردنی بازاڕی دراوە، لەگەڵ بەردەوامبوونی رێکارەکانی پشکنین و وردبینی بۆ دڵنیابوون لەوەی دابەشکردنەکان دەگەنە کەسانی شایستە.