ئۆلێگ ماتیسین، وەزیری پێشووی وەرزشی ڕووسیا، وڵاتانی ئەوروپای بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤی وەرزشوانانی ڕووسیا تۆمەتبارکرد، بەهۆی ئەو سنووردارکردنانەی کە بەسەر بەشداریکردنیان لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان دانراون.
ماتیسین ئاماژەی بە بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی وەرزش (CAS) کرد کە لە 30ی تشرینی یەکەمدا دەرچووە، کە ڕێگەی بە تیپەکانی هۆکی ڕووسیا دا نه‌دا بەشداری لە پێشبڕکێکانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی هۆکی (IIHF) بکەن، ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئەو کارانەی هەندێک لە حکومەتەکان ئەنجامی دەدەن، پێچەوانەی بنەما بنەڕەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ و وەرزشوانانن، لەوانەش ئازادی جولە و بەشداریکردن لە پێشبڕکێکان.
ئەم لێدوانەی ئەو دوای ئەوە هات کە کەنەدا ڕەتیکردەوە ڤیزە بە ئەندامانی هەڵبژاردەی لاوانی ڕوسیا بدات، لە ئەنجامدا لە پاڵەوانێتی جیهانی لاوانی IHF 2027 دوورخراونەتەوە، کە بڕیارە لە 26ی کانوونی دووەمی 2026 تا 5ی 1ی 2027 لە شاری ئێدمۆنتۆن و ڕێد دیر بەڕێوەبچێت.
ماتیسین ڕایگەیاند کە بڕیارەکانی CAS ئاراستەی ڕێکخراوە وەرزشییە نێودەوڵەتییەکانە نەک حکومەتەکان، ئاماژەی بەوەشکرد کە کردەوەکانی حکومەت دژی وەرزشوانانی ڕووسیا پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانیان پێکدەهێنێت.
هەروەها ئاماژەی بە سنووردارکردنی زیاتری ڤیزەی وەرزشوانانی ڕووسیا لە نەرویج و سوید و فینلاند کرد، هاوکات ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەم ڕێوشوێنانەی بە ڕەنگدانەوەی ئەو شتە زانی کە بە «ڕوسۆفۆبیا» وەسفی کردووە.