
خه‌بات – سه‌نگه‌ر حوسێن:
ڕۆژی سێ شەممە، 24ی تشرینی دووەمی 2026، سیمینارێک بۆ ناساندن و گفتوگۆکردن لەسەر کتێبی دکتۆر خالید ساڵح نووسه‌رو لێكۆڵه‌ری سیاسی به‌ناونیشانی «کوردستانی ئازاد» ڕێکخست. تێیدا نووسەر بیرۆکە سەرەکییەکانی نووسینی کتێبەکەی، پێشکەش به كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی خه‌بات کرد.
له‌سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه‌دا، هاوكارمان مه‌سعود په‌رێشان كورته‌باسێكی له‌سه‌ر نووسه‌رو كتێبه‌كه پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد، ئینجا نووسه‌ر خالید ساڵح لە سەرەتادا باسێکی لە چیرۆکی سەرهەڵدانی بیرۆکەی نووسینی کتێبەکە کرد، کە سه‌ره‌تاكه‌ی بۆ سه‌رده‌می ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ گه‌لی كوردستان دەگەڕێنەوە و ئەو گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییانەی کە لەو سەردەمەدا لە کوردستان ڕوویان دا. چاپی یەکەمی ئەو كتێبه بە ناوی «با کوردستان هەبێت» بڵاو کرابووەوە، بەڵام چاپە نوێیەکەی بە ناوی «کوردستانی ئازاد» كه بەرهەمی پێداچوونەوەیەکی فراوانترە بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان، كه زیاتر لە سێ دەیەیه دەسەڵاتی خۆجێیی هه‌یه و خاوه‌ن دامەزراوەی سیاسی و کارگێڕییە.
خالید ساڵحی نووسەر لەم کتێبەیدا كه به‌زمانی ئینگلیزی بڵاوبۆته‌وه‌و بڕیاره به‌مزووانه به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان چاپ بكرێت، هەوڵی داوە، بە پشتبەستن بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان، چەمک و بنەماکانی حوکمڕانی باش، پەروەردەی پێشکەوتوو، دروستکردنی هاووڵاتییەکی هۆشیار و بەرپرسیار و گرنگیی بەشداریی کارای هاووڵاتییان لە سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی شی بکاتەوە. باسی له‌وه‌ش كرد كه دوای راپه‌ڕین و سه‌ره‌ڕای برسێتی و نه‌بوونی، هاووڵاتیانی كورد رژانه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی كیانێكی دیموكراسیی و پته‌و بنیاد بنێن.
شایه‌نی باسه، کتێبی (كوردستانی ئازاد) تەنیا بابه‌تی ڕەخنە و دەستنیشانکردنی کەموکوڕییەکان له خۆناگرێت، بەڵکو دەستکەوت و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانیش بە شێوەیەکی واقیعبینانەی خستۆته‌ڕوو. بەم شێوەیە، نووسەر هەوڵ دەدات وێنەیەکی هاوسەنگ لە ئەزموونی کوردستان پێشکەش بکات.
یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەم كتێبه ئەوەیە کە سەرەتا به‌زمانی ئینگلیزی بۆ خوێنەری دەرەوەی کوردستان نووسراوە، بەڵام چاپه کوردییەکەشی لە قۆناغی تەواوکردندایە. ئەمەش دەرفەتێک دەڕەخسێنێت کە هەم خوێنەری بیانی و هەم خوێنەری کورد بتوانن لە دوو ژینگە و دوو ئەزموونی جیاوازەوە لە ناوەڕۆکی کتێبەکە سوود وەربگرن.
دوای ته‌واو بوونی سیمیناره‌كه، ده‌رگه‌ی گفتوگۆ و پرسیاركردن له نێوان نووسه‌رو كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی خه‌بات كرایه‌وه، تێیدا ژماره‌یه‌ك پرسیار له‌باره‌ی كتێبه‌كه و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و رۆڵی وڵاتانی زلهێز به‌رانبه‌ر مافی گه‌لی كوردستان خرانه به‌رباس.
ئەم سیمینارە دەرفەتێک بوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەزموونی زیاتر لە سی ساڵی هەرێمی کوردستان و ئەو پرسیارە بنەڕەتییانەی کە پەیوەندییان بە حوکمڕانی باش، پەروەردە، هاوڵاتیبوون، بەشداریی کۆمەڵایەتی و داهاتووی گەشەپێدانی سیاسی و دامەزراوەییەوە هەیە.