ڕۆژی شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی ۲٤۲ ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

لەیادی ۲٤۲ ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی دانیشتوانی بەڕێز و خۆشەویستی ئەو شارە مێژووییەی کوردستان دەکەم.

سلێمانی ئەو شارەیە، کە بۆتە بەشێکی گرنگی مێژوو، ناسنامە و خەباتی نەتەوەیی گەلی کوردستان. ئەم شارە هەردەم شوێنی هەڵقوڵانی بیر و هەستی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری و فەرهەنگ بووە و هەر دەمێنێ.

هیوای ئارامی و ئاسوودەییەکی بەردەوام بۆ ئەو شارە ئازیزەی کوردستان دەخوازم.