مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ٢٤٢ـەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، هاووڵاتییانی خۆشەویستی سلێمانی شایستەی خزمەتی زیاتر و ئازادی و پێشکەوتن و سەقامگیری و ئارامین.
ئەمەش دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە:
ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی، لە هەموو کوردستانییەکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر پیرۆز بێت.
هاووڵاتییانی خۆشەویستی سلێمانی، شایستەی خزمەتی زیاتر و ئازادی و پێشکەوتن و سەقامگیری و ئارامین.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان