سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس و نووسەری ناسراو فەرهاد محەممەد، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوکارانی کرد و ڕۆڵی لە ڕاگەیاندنی کوردی و بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کوردستاندا بە بەرز نرخاند.

ده‌قى پرسه‌نامه‌كه‌:

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی کوردستان و سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان و ئەندامی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی فەرهاد محەممەد، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوکار و ئاشنایانی دەکەم.

ڕۆژنامەنووس فەرهاد محەممەد، نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی نیشتمانپەروەر و بە هەڵوێشت بوو، ڕۆڵێکی دیاریشی لە ڕاگەیاندنی کوردی و بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان هەبوو.

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.