سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیار (فەرهاد محەمەد)، سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان و ئەندامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی، هەروەها سەرجەم نووسەر و ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس فەرهاد محەمەد

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان و ئەندامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی (فەرهاد محەمەد)ـم پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو فەرهاد محەمەد و هەڤاڵ و هاوکارەکانی و هەموو نووسەر و ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

13ی تشرینی دووەمی 2026