خه‌بات – سەرهەنگ نەجمەدین
یانەی وەرزشی پەروەردە جارێکی دیکە توانی بی‌سەلمێنێت کە یەکێکە لە تیپە پێشکەوتوو و بەهێزەکانی یاریی تایکواندۆ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی لە شەشەمین پاڵەوانێتی جامی باڵیۆزی کۆریای باشووردا پلەی یەکەمی لە ئاستی کوڕاندا بەدەستهێنا.
پاڵەوانێتییەكه‌ لە شاری بەغدا، بە بەشداریی 82 یانەی وەرزشی لە سەرانسەری عێراق، لە ژێر سەرپەرشتی یەکێتی تایکواندۆی عێراق بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی پێشبڕکێکاندا، تیپی تایکواندۆی یانەی پەروەردە توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، لە کاتێکدا یانەی غازی شیمال پلەی دووەم و یانەی چەمچەماڵ پلەی سێیەمی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان بەدەستهێنا.
لە ئاستی تاکەکەسیدا، سێ یاریزانی یانەی پەروەردە توانییان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن، ئەوانیش بریتین له‌ عومەر عەلی، سەهەند شەمسەدین و محەممەد نەجات بوون.