هەردوو رێکخراوی “کوردستان فاوندەیشن” و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕیاریان دا هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر بکەن.

دوای لافاوەکەی دوێنێی شاری هەولێر (شەممە، 07ـی تشرینی دووەمی 2026)، هەردوو دەزگای “کوردستان فاوندەیشن” و دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایانگەیاند، هاوکاریی زیانلێکەوتووانی ئەو رووداوە دەکەن.

کوردستان فاوندەیشن کە لە لایەن ئارین مەسرور بارزانییەوە دامەزرێنراوە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 08ـی تشرینی دووەمی 2026، خۆبەخشەکانیان بە شێوەیەکی مەیدانی یارمەتیی  زیانلێکەوتووانیان کردووە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەیدا، دەزگاکە سوپاسی ئەو خۆبەخش و کەسانەی کرد بێ ئەوەی داوایان لێ بکرێت، بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان چوونەتە پێشەوە. هەروەها جەختی لەوە کردەوە، ئەم جۆرە رووداوانە سروشتی هاوکاری و یەکگرتوویی کۆمەڵگەی کوردی دەردەخەن.