میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە كە ئیڤان راكیتیچ یاریزانی یانەی بەرشلۆنەو هەڵبژاردەی كرواتیا بەشداری ئەمشەوی هەڵبژاردەكەیان بەرامبەر ئینگلتەرا لەمیانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا ناكات، كە لەپلەی سێیەمی گرووپی چوارەم دان، لەلایەكی دیكەوە ئەمشەو پێویستیان بەسەركەوتن هەیە بۆ ئەوەی هەلی گەیشتنیان بەقۆناغی داهاتوو دەست بكەوێت، یاریزانی بەرشلۆنە لەخولەكی 68یاری رابردوویان بەرامبەر ئیسپانیا كە بە 3-2گۆڵ سەركەتن یاریگای جێهێشت، تاكو ئێستاش ئازاری ماسولكەی قاچی چاك نەبۆتەوە. رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردەوە كە هەڵبژاردەی كرواتیا بڕیاریدا راكیتیچ بنێرێتەوە، بۆ ئەوەی پزیشكەكانی یانەی بەرشلۆنە چارەسەری پێكانەكەی بكەن، یاریزانی تەمەن 30 ساڵ چەندین پشكنینی بۆ ئەنجامدرا، تاكو ئاستی پێكان و دووركەوتنەوەی بزانرێت، كە مەترسیدار نەبوو.









