میدیاكانی ئیسپانی چەندین تۆماریان لەسەر گۆڵپارێزی وڵاتەكەیان داڤید دی خیا بڵاوكردەوە، كە بەهۆیەوە رەخنەی توندی ئاراستەكراو داوای ئەوەیان كرد لە پێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوور بخرێتەوە، دوای شكستیان بەرامبەر هەڵبژاردەی كرواتیا بە ئەنجامی 3-2گۆڵ لەمیانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا، كە تیایدا رامۆس هەڵەیەكی جەرگ بڕی ئەنجامداو كاتێك تۆپێكی بەدیاری دایە هێرشبەری بەلقانی ئیڤان بیریسیچ، بەر لەوەی ئەندریا كارماریچ رووبەڕ،وی خیا بێتەوەو گۆڵی دووەم لەخولەكی 56 تۆمار بكات، داب تۆماس رۆنسیرۆ نووسەری وەرزشی رۆژنامەی ئاس دەلێت: پێویستە دی خیا بە رەخنە كەلەپچە بكرێت لەدوای دەرچوونی ئیسپانیا لەمۆندیالی رابردوو بەرامبەر هەڵبژاردەی رووسیای میواندارو دەڵێت: هەموومان لەمۆندیال بینیمان چی روویداو هیچ شتێكیش نەگۆڕا؟، بەبێ هێزو توانا لەناو گۆڵ وەستا لەكاتی تۆماركردنی هەردوو گۆڵی یەكەم، باڵای دوو مەترە، بەلایەنی كەم دەیتوانی تۆپەكە بۆ گۆشە فڕێ بدات لەگۆڵی سێیەم، لەجیاتی ئەوەی بیداتە ركابەرەكەی. لەلایەكی دیكەوە نووسەر دیێگۆ تۆررێس لە رۆژنامەی ئال باییس دەڵێت: كرواتەكان ئەوەی ویستیان بەرامبەر دی خیا ئەنجامیاندا، كە لەدوای ساڵی رابردووەوە گۆڵیان هەژاندووە.









