خهبات: وریشە عومەر
ئاشتی مەجید ڕشید دەرچووی كولێژی ئادابم ساڵی 2002-2003 لە زانكۆی سەلاحەددین، هەروەها ساڵی 2000-2001 كۆلێژی وەرزشیم لەتاران تەواو كردووە، لەگەڵ بڕوانامە لەبواری وەرزشی، ئەمانە دەستپێكی قسەكانی ئەو ڕاهێنەرە وەرزشیە بوو كە بۆ (خەبات)ی كرد.
*لەكوردستان تاچەند ڕۆشنبیری وەرزشی هەیە؟
-ئاستی ڕۆشنبیری وەرزشی لەكوردستان لەسەرتادایە،هێشتا بەشێكی زۆری خەڵكی كوردستان لەباشی و گرنگی وەرزش نەگەیشتون.بۆئەمەش دەبێت كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ڕۆڵیان هەبێت لەبڵاو كردنەوەی هۆشیاری وەرزشی وگرنگی بۆ مرۆڤ بۆ ئەوەی هەموان بەردەوام وەرزش بكەین.
ئایا هەماهەنگیتان لەگەڵ پزیشكەكان هەیە بەمەستی پاراستنی سەلامەتی وەرزشوانان؟
-بەفەرمی نەخێیر هەماهەنگیمان لەگەڵ پزیشك نییە،بەڵام لەڕێی برادەرایەتیەوە بەڵێ هەماهەنگیمان هەیە بۆپاراستنی وەرزشوانان لەحاڵەتی نەخوازراو.
كێ وەرزش دەكات كێ دێتەلاتان بۆ وەرزش كردن؟
-هەمووجۆرە تەمەن و ئاستێك، بەڵام تەمەنی لاو زۆرترە لەتەمەنی گەورە،گەرچی وەرزش بۆ تەمەنی ناوەند و تەمەنی گەورە پێویسترە.
ئەوانەی نەخۆشیان هەیە چۆن وەرزشیان پێ دەكەن؟
-هەركەس و بەگوێرەی تەمەن و جۆری نەخۆشییەكەی بەرنامەی وەرزشی پێ دەدەین،ئەوانەی نەخۆشی گرانیان هەیە ڕێنماییان دەكەین كەوا وەرزشی قورس نەكەن.تەنها وەرزشی سوك ئەنجام بدەن.
لەكوردستان هۆكارەكانی قەڵەوی چین؟
-خەوی ناڕێك و درەنگ خەوتن ،ناڕێكی لەخواردن، زیادە ڕۆی لەخواردن ،كەمی جوڵەو ناڕۆشنبیری خۆراكی هۆكاری سەرەكین بۆقەڵەوی.
ڕێژەی ئافرەتان چۆنەلەوەرزش كردن؟
-تازە ئافرەتان هەست دەكەن وەرزشكردن سەرچاوەی ڕێكی و جوانی باڵایە.هەروەها ڕێگرە لەنەخۆشی چارەسەرە بۆتەمەڵی،وەپێیان دەڵێم وەرزش سەرچاوەی جوانی پێستە لەگەڵ هاوسەنگی لەخواردن دەبێتە هۆی ڕووخاسارێكی جوان وباڵایەكی ڕێك.بۆیە پێویستە هیچ كات لەوەرزش دانەبڕێین.
ئایە وەرزش بەهەڕەمەكی بەئارەزوومەندان دەكەن یان بەبەرنامە؟
-هەموو ئارەزوومەندان لەژێرچاودێری ڕاهێنەر وەرزش ئەنجام دەدەن.بەهەڕەمەكی وەرزش كردن كارێكی گونجاو نییە.ئێمە ڕێگای پێنادەین ،ئێمە خاوەنی بڕوانامەی ڕاهێنانین لەبواری لەش جوانی و لەش رێكی،سەرچاوەكەی زانیاری بەدەست هاتوی خۆمانە.
ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە یان پاڵەپەستۆی خوێنیان هەیە،سوود وەردەگرن لای ئێوە،بەواتایەكی دیكە قوتاریان دەبێت لەونەخۆشیانە؟
-ئەوجۆرە نەخۆشیانە درێژ خایەنن چارەسەریان نییە.بەڵام بەهۆی وەرزش كردن وجوڵەی زۆر دەبێتە هۆی كۆنترۆڵ كردنی،نەخۆشییەكە هەتائەوكاتەی لەوەرزش كردن بەردەوام دەبێت.پێویستی بەحەب و دەرمان نابێت.
ئایە وەرزش چارەسەرەی بۆ نەخۆشی داترازانی بڕبڕەی پشت؟
-نەخێر چارەسەرنی یە، بەڵام دەبێتە هۆی كەبوونەوەی ئازار و تەشەنەنەكردنی نەخۆشییەكە،وادەكەت نەخۆشەكە كەم هەست بەئازار بكات.
*تاچەند توانیوتانە سود لەوەرزشی بیانی وەربگرن؟
-بۆ وەرزش كاران بەسودە دەبێتە هاندەر بۆبەردەوامی وەكو زانستی وەرزشی ،لای ڕاهێنەران سودی خۆی هەیە.









