خهبات: كاروان محەمەد سینۆ
پاش پێنج مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 12ی ئایاری رابردوو و مشتومڕێكی زۆر لە نێوان پێكهاتەكانی عێراق بە كورد و عەرەب شیعە و سونە ئینجا لە 3 تشرینی یەكەمی رابردوو عادل عەبدول مەهدی وەكو سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵبژێرا و لە هەمان كاتدا ڕاسپێردرا بۆ پێك هێنانی حكوومەتی داهاتووی عێرق. ئەگەرچی پێش هەڵبژاردن و لە هەڵمەتی هەڵبژاردن چەندین دەستە و بەستە و هاوپەیمانی بەرهەڤ بوون بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و چەندین رێكەوتن و دەستەداری چێبوون بۆ ئەوەی ئەنجامێن هەڵبژاردن بەقازانجی خۆیان ئاراستە بكەن. بەڵام هەر بە ڕاسپاردنی عادل عەبدول مەهدی بە پێكئینانا حكوومەتی نوێی عێراق، دەمودەست ناكۆكی و لێكترازان و جیاگەری كەوتە نێو لایەن و پێكهاتێن سیاسیی و هەر لایەنێك بەدوای بەرژەوەندی تایبەتی خۆیداگەڕا،هەروەها ئەجندای ئەقلیمی و نێودەوڵەتیش هەژموونیان هەبووە بەسەر لێكترازانی لایەنێن سیاسیێن عێراق و میكانزمی پێكهانی حوومەتی داهاتووی عێراق. هەوڵدەدەین لەخوارە چەوانیا كاریگەری ئەم ناكۆكییەی نێوان لایەنێن سیاسی بخەینە روو و هەروەها كاریگەریی ناكۆكییەكان بەسەر بەردەوامی و لەناوچوونی حكوومەتی نوێی عێراق.
هەرلەسەرەتای هەوڵی پێكئینانا حكوومەتا عێراقێ، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووچاری كێشەی دیاریكردنی وەزیرەكانی حكوومەتەكەی بوو، ئەڤجا پاش 21رۆژ لە دانوستان و كێشمەكێشم، لە 22وەزیر كە عەبدولمەهدی پێشنیاری كرد بوو بۆ پەرلەمان، تەنێ 14وەزیر لەلایەن پەرلەمان دەست نیشان كران. ئەمش یەكەم كێشەبوو كە رووبەرووی عادل عەبدوولمەهدی بووە بەرەلەوەی حكوومەتەكەی دەست بەكاربیت. ناكوكیێن سیاسی و رەتكردنەوەی هەندێك وەزیر لە لایەن هەندێ لایەنێن سیاسی بووە ئەگەری ئەوەی كە 8وەزارەت بەبێ وەزیر بمێننەوە و لە چاوەڕوانی ئەوەدابن كە لایەنێن سیاسی رێككەڤن لەسەر وەزیرەكانیان. بەڵام ناكۆكی لایەنەكان لەسەر ناونانی وەزیری وەزارەتە سیادییەكان لەوانە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگری قەیرانەكەی قووڵ كردووە. ل گورەی میدیاكانی ڕاگەیاندن، بڕیاربوو كە ڕەزامەندی بدرێ لەسەر ناونانی فالح فەیاز بە وەزیری ناوخۆ و فەریقی فڕۆكەوان فەیسەڵ جەڕبا وەزیری بەرگری، بەڵام بەپێی گوتەی ئەندامانی پەرلەمان، ناكۆی و مشتومڕ هەیە لەسەر كەسایەتی بەربژێری وەزارەتی بەرگری فەیسەڵ جەربا گوایە ناوبراو وەكو فڕوكەوانی تایبەتی سەدام حوسێن كاری كردووە. هەروەها هەڤپەیمانیا ئەل سائیرون بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدر نەرازیبوونی خۆیان خستۆتەروو سەبارەت كەسایەتی فالح فەیاز وەكو وەزیری ناوخۆ، لەبەر ئەوەی ناوبراو سەركەفتی نەبووە لە ئیدارەدانی پۆستی راوێژكارێ ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كەلە 2014تاكو 2018 لە ئەستۆیدا بووە. ژبەر ڤێ چەندێ عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا كە ئیدارەدانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری بە وەكالەت خۆی بگرێتە ئەستۆ و وەزارەتەكانی دیكە داد،پلان،پەرەوەردە و خوێندنی باڵا، كۆچبەران بەوەكالەت بە وەزیرەكانی دیكە بسپێرێت.
شایانی باسە كە عادل عەبدولمەهدی جیاواز لە سەرۆك وەزیرانی پێشی خۆی، بێ ئەوەی بچێتە نیڤا كێشمەكێشما كاندید كردن و هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وەزیران، عەبدولمەهدی گەیشتە كورسی سەۆكایەتی وەزیران،بەڵكو دەتوانین بڵێین بە رەزامەندی زۆریینەی لایەنەسیاسییەكان، عەبدولمەهدی وەكو سەۆك وەزیرانی عێراق دەستنیشان كرا. بەڵام هەرلەگەل دەسپێكا دەستبەكاربوونا عەبدولمەهدی ، ناكۆكی و لێكترازان و نارەزایی لنیڤا لایەنێن سیاسی بەرپابوو، بەڵام ئەمجارە لە نێو ماڵی شیعەدا؟!. بەپێی هەڵوێست و لێدوانی لایەنە سیاسییەكانی ناو ماڵی شیعە، نارەزایی و ناكۆكی و لێكترازان خویا بووە دەربارەی دیاری كرنا وەزیران ژبو پوستێن ئەو وەزارەتانەی بێ وەزیر ماونەتەوە، ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بمێنێتەوە و لە میانەی ناكۆكی و ملمڵانێی شیعە ـ شیعە لە نێوان هاوپەیمانەتیا ئەل فەتح بسەروكاتیا هادی ئەل عامری و كوما ئەلسائیرون بسەروكاتیا موقتەدا ئەل سەدر بەتایبەت لگوڕ وەزارەتا ناوخۆ و مكوڕ بوونی عادل عەبدول مەهدی كە وەزیری وەزارەتەكانی ماوە بەیەك پاكێچ دیارییان بكات و كاندیدەكان پەراوێز و پەرتەوازە نەكات، بەم شێوەیە لەوانەیە عادل عەبدولمەهدی نەشێت ستافی وەزیرانی حكومەتەكەی خوی تەواو بكات.
بەپێی گوتەكانی قوسەی ئەل یاسری نوێنەری پەرلەمانی عێراق سەربە كومائەلسائیرون، گوایە رەتكردنەەی فالح فەیاز كاندیدی هاوپەیمانی ئەل فەتح لە لایەن كوماسائیرون لە ئەگەری پابەندبوونی سائیرون بووە بە رێنماییەكانی ڤەگەڕی شیعە عەلی ئەل سیستانی كە گوتبووی: “تاقی كرا و تاقی ناكرێتەوە”. هەروەها قوسەی ئەلیاسری روونی كردەوە كە “كومائەل سائیرون كاردەكات بۆئەوەی ئەو وەزارەتانەی بێ وەزیر ماونەتەوە بدرێتە دەست كەسێن بێ لایەن و پسپۆر ئەوەشی نەشاردەوە كە لایەنێن سیاسی و لایەنێن دەرەكی گوشارێ دكەن كو پوستێن ڤان وەزارەتا بدەست خوڤە بینن”.
بڤی ڕەنگی ئەم ناكۆكیانە لەوانەیە ببنە ئەگەری كە عادل عەبدول مەهدی دەست ژ پوستێ سەروكایەتی وەزیران بكێشێتەوە، ئەمەش نامۆنییە لە هەڵوێستەكانی عادل عەبدولمەهدی، چونكە پێشتر عەبدول مەهدی چەندین جار دەستی لەكار كێشاوەتەوە لە چەند پۆستێكی سیاسی، لە ساڵی 2011 عەبدولمەهدی دەستی كێشایەوە لە پۆستی جێگرایەتی سەرۆك كۆمار، هەروەها لە ساڵی 2016 عادل عەبدول مەهدی دەستی كێشایەوە لە پۆستی وەزیری نەوت لە حكوومەتی پێشووی حەیدەر عەبادی، ئینجا كشانەوە لە ئەندامێتی حزبی مەجلس ئەل ئەعلا ئەل ئیسلامی دوایین دەست لەكاركێشانەوە عادل عەبدولمەهدی بوو.
بەم شێوەیە پێدەچێ حكوومەتی عادل عەبدول مەهدی نائارام و ناجێگیر بێت!، لەبەر ئەوەی چەندین جار عادل عەبدولمەهدی لە كۆڕ و كۆبوونەوەكاندا گوتوویەتی: “نامەی دەست لە كاركێشانەوە لە گیرفانمدایە”. ئەڤجا ژبەر كو بەردەوام عەبدولمەهدی هەڕەشەی دەست لەكار كێشانەوە دەكات!، بۆیە دەتوانین بڵێن حكوومەتەكەی عەبدولمەهدی نائارام و ناجێگیرە!. شایانی باسە دەست لەكار كێشانەوەی عادل عەبدولمەهادی لە هەر كات و قۆناغێكدا دەبێتە ئەگەری قەیرانێكی گەورە و عێراق رووە و تونێلێكی تاریك ئاراستە دەكات كە دەرچەی دیار نییە؟! بەتایبەت كە عێراق لە نێو لێكترازان و قەیرانێكی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی و كۆمەڵایەتی دایە.
شاراوە نییە كە سەرۆك وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی دووچاری گوشارێكی زۆر بووە، هەڵەیەكی گەورەیە كاتێك كە دەڵێن “عێراق ولاتێكی ئارام و سەربەخۆ و خاوەن پەرلەمان و سەروەرییە؟!!”. هەموومان چاك دەزانین كە دۆخی عێراق چۆن دەگوزەرێ و تاجەند عێراق خاوەنی سەروەری خۆیەتی، ژبەر ڤێ چەندێ هەركەسێك بەزەیی بە عادل عەبدولمەهدی دێت ئاخۆ چون دەكرێ عەبدولمەهدی بتوانێ لە ژینگەی سیاسی عێراقدا حكومەت پێك بهێنێت؟!، لەكاتێكدا عەبدولمەهدی كەوتۆتە ژێر گوشارێكی نێودەوڵەتی و ئەقلیمی و ناخۆ زۆر دژوار لە ئەنجامی ناكۆكی پێكهاتە سیاسییەكانی عێراق بەتایبەت ناكۆكییەكانی ناوماڵی خودی شیعە دەبارەی كاندید كردنی وەزیرانی حكوومەت. شاراوەنییە كە ئیران شادمانە بەوەی كە حكوومەتا عادل عەبدەولمەهدی بهێتە پێكئینان ژبەركو ئیران لەوباوەڕەدایە كە حكومەتی نوێی عێراق چوارساڵی دیكەش هەماهەنگی ئیران و هاوپەیمانەكانی دەبێت؟!، بەتایبەت كە زۆرینەی ئەو 14 وەزیرەی كە پۆستیان وەرگرتووە هەڤبەندن لە گەڵ ئیران.
هەروەها ئەوەشمان لە بیرنەچێت كە پاڵپشتی ئەمریكا بۆ حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی پەیوەست دەبێت بە هەڵوێست و بڕیارەكانی حكوومەتی عەبدول مەهدی لە سێ مانگی یەكەمی حوكم ڕانییەكەی، بەتایبەت ئەو بڕیارانەی كە پەیوەندییان هەیە بە ئیفلیج كردنی چالاكییەكانی ئەومیلیشیاتانەی كە سەربە ئیرانن و پێگیربوونی حكوومەتی عێراق بە بڕیار و سزا و گەمارۆی ئەمریكا بەسەر ئیرانەوە. هەروەها هەماهەنگی عێراق لەگەل ئەمریكا دەربارەی مەلەفی سوریا و رووبەروو بوونەوەی عەبدول مەهدی بەو گوشارانەی دەكرێن بۆ وەدەرنانی سوپای ئەمركیا و هاوپەیمانان لە عێراقدا.
پێموایە كە حكوومەتی عادل عەبدول مەهدی ئەگەر پێكهێنرا؟! رووبەرووی كێشە و قەیران و گوشاری زۆر دەبێتەوە بەتایبەت دەربارەی پەیوەندییەكانی لەگەل ئیران و هەڵوێستی عێراق بەرووی سزاكانی ئەمریكا هەمبەر ئیران و داوا و خواستەكانی ئیران لە عێراق بۆ ئەوەی عێراق ببێتە كلیلی رووبەروو بوونەوە و رزگاربوونی ئیران لە سزا و گەمارۆكانی ئەمریكا. لە كاتێكدا ئەمریكا لە نزیكەوە چاڤدێرییا هەموو چالاكییە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەكانی نێوان عێراق و ئیران دەكات.









