سیامند سێلكی
لێبوردەیی‮ ‬یەكێكە لەو پێوەر و بنەمانە سەرەكیانەی‮ ‬كە بەندە بەمرۆڤبوونی‮ ‬هەر تاكێكەوە‮. ‬هەر تاكێك بڕوای‮ ‬بەم چەمكە هەبێت و لەناو دڵ و دەروون و بیركردنەوەكانی‮ ‬خۆیدا جێگیری‮ ‬بكات و بەكردەوەش لەژیانی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬خۆیدا كاری‮ ‬پێ بكات‮. ‬ئەوە لە هەموو روویەكەوە دەبێتە مرۆڤێكی‮ ‬كامل و پێگەیشتوو‮. ‬بەپێچەوانەوە بەبێ تێگەیشتن لەواتای‮ ‬چەمكی‮ ‬لێبوردەیی،‮ ‬مرۆڤبوونی‮ ‬تاك دەبێتە شتێكی‮ ‬مەحاڵ‮. ‬كە دەڵێین مرۆڤبوونی‮ ‬تاك دەبێتە شتێكی‮ ‬مەحاڵ،‮ ‬لەبەر ئەوەیە بەبێ لێبوردەیی‮ ‬ناتوانین لەواتایی‮ ‬مرۆڤبوون تێبگەین،‮ ‬ناتوانین رەنگە جیاوازەكانی‮ ‬نێو كۆمەڵگە قەبوڵ بكەین‮. ‬ناتوانین پاكی‮ ‬و جوانیەكانی‮ ‬نێو ژیان ببینین،‮ ‬ناتوانین وەكو بوونەوەرێك ببینە خاوەنی‮ ‬بیركردنەوەو سۆز و خۆشەویستی‮ ‬بە دەوروبەرمان ببەخشین‮. ‬كە نەمانتوانی‮ ‬هەموو ئەوانە بكەین،‮ ‬دەبینە هەڵگری‮ ‬تۆیی‮ ‬رق و كینەو تۆڵەكردنەوەو بەردەوام پەنا بۆ وێرانكردن و لەناوبردنی‮ ‬بەها بەرزەكانی‮ ‬ژیان دەبەین‮. ‬

لەم سۆنگەیەوە بەر لە سەد ساڵ شێخانی‮ ‬بارزان لەپێناو ئاڤاكردنی‮ ‬كۆمەڵگەیەكی‮ ‬تەندروست و دەستەبەركردنی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬بەختەوەرو پڕ‮ ‬لەسەربەرزی،‮ ‬لێبوردەییان وەكو بنەمایەكی‮ ‬نەگۆڕ‮ ‬و چەسپاو لەپەیامەكەیاندا جێگیر كردو،‮ ‬لە رێگەی‮ ‬حوجرەی‮ ‬مزگەوتەكانەوەش دەستكرا بەپرۆسەیەكی‮ ‬گشتگیر و هەمەلایەنە بۆ پەروەردەكردن و ئاشناكردنی‮ ‬تاك و كۆمەڵگە،‮ ‬بەو بەها جوان و بەرزانەی‮ ‬كە لە ئەنجامی‮ ‬لێبوردەییدا بۆ مرۆڤایەتی‮ ‬دەستەبەر دەبن‮. ‬لەئەنجامی‮ ‬ئەم پەروەردە فكریەدا تۆوی‮ ‬رق و كینەو دووبەرەكی‮ ‬لەناو خەڵكی‮ ‬ناوچەكەدا بنبڕ‮ ‬كراو هەمووان بە سۆز و خۆشەویستیەوە سەرەدەریان لەگەڵ‮ ‬یەكتر دەكرد‮.

‬جیاوازیەكانی‮ ‬نێو پێكهاتەكانی‮ ‬كۆمەڵگە بەتایبەت ئایینی‮ ‬قەبوڵكران‮. ‬پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان و ئاشتی‮ ‬كومەڵایەتی‮ ‬گەیشتنە لوتكە،‮ ‬موسلمان و كریستیان و‮ ‬یەهودی‮ ‬لەئەرك و مافدا‮ ‬یەكسان كران‮. ‬لێبوردەیی‮ ‬بەشێوەیەك ئاوێتەی‮ ‬روح و هەستی‮ ‬تاكەكان بوو،‮ ‬كە نەك تەنها بەرامبەر‮ ‬یەكتر لێبوردە بوون،‮ ‬بەلكو بەهەمان هەست و سۆز و خۆشەویستیەوە بەرامبەر سروشت و جوانیەكانی‮ ‬نێو سروشتیش لێبوردە بوون و پابەند بوون پێیەوە‮. ‬بەم شێوەیە لێبوردەیی‮ ‬بووە بەشێك لە فەرهەنگ و كولتووری‮ ‬خەڵكی‮ ‬ناوچەكەو،‮ ‬وەكو بنەمایەكی‮ ‬نەگۆڕ‮ ‬و چەسپاویش لەرێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمردا جێگیركرا‮. ‬بێ گومان لەهەموو قۆناغە جیاوازەكانی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬كوردستاندا بارزانیی‮ ‬نەمر و سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬كە رابەرایەتی‮ ‬ئەو بزووتنەوە شۆڕشگێڕیەیان دەكرد،‮ ‬بە ئەمانەتەوە پارێزگاریان لەو فەرهەنگ و كولتوورە كردووەو پەرەیان پێداوە،‮ ‬تا بووەتە بەشێك لە فەرهەنگ و كولتووری‮ ‬هەموو كورد‮. ‬بەم پێیە لێبوردەیی‮ ‬بووە‮ ‬یەكێك لەو تایبەتمەندیانەی‮ ‬كە كوردی‮ ‬پێ لەخەڵكی‮ ‬دیكە جیادەكرێتەوە‮. ‬ئەمەش شانازییەكی‮ ‬گەورەیەو ئاماژەیەكی‮ ‬روونە بۆ ئەو راستیەی‮ ‬كە مرۆڤ بوون و تێگەیشتن لە واتای‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و پارێزگاریكردن لە بەها جوانەكانی‮ ‬ژیان لای‮ ‬كورد لەسەرووی‮ ‬هەموو شتێكەوەیەو دەستبەرداریان نابێت‮. ‬