سوورە مەرگەیی
كورد تیخی‮ ‬دوژمن دەخاتە سەر گەردنی‮ ‬خۆی‮ ‬و گلەیی‮ ‬ئەوەش دەكات دوژمن دەستی‮ ‬گران بكات،‮ ‬زۆر جاران و لە زۆر بابەت و نووسیندا باسم لەوە كردووە گەمژەترین كەس ئەوانەن كە گلەیی‮ ‬لە دوژمن دەكەن،‮ ‬ئاخر گلەیی‮ ‬لە دوژمن ناكرێ و بە گلەییش دەستبەرداری‮ ‬دوژمنكاری‮ ‬نابێ،‮ ‬دوژمن دوژمنە و دەبێ بە بەرگری‮ ‬كردن وەڵام بدرێتەوە،‮ ‬نەك بە گلەیی‮ ‬و پاڕانەوە‮.‬
ئێستا و بە تایبەتیش لە دوای‮ ‬خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و فرۆشتنی‮ ‬كەركووك،‮ ‬باس باسی‮ ‬راكان جبوری‮ ‬و تەعریبی‮ ‬كەركوكە،‮ ‬ئاخر بۆچی‮ ‬گلەیی‮ ‬لە راكان جبوری‮ ‬عەرەب و عەرەبخواز بكەین،‮ ‬كاتێ كەركوك تەعریب دەكات،‮ ‬ئەو وەك عەرەبێك عەرەبایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكا و بۆ خزمەتی‮ ‬عرووبەش بە دوای‮ ‬هەل و دەرفەتی‮ ‬رەخساودا دەگەڕێ،‮ ‬گرووپێكی‮ ‬كوردیش هەل و دەرفەتەكەیان بۆ رەخساند‮.‬

ئەی‮ ‬هەر بەناو كوردی‮ ‬كەركوك فرۆش نەبوو‘ لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر لە پشتەوە خەنجەری‮ ‬دا لە لە برای‮ ‬كوردی‮ ‬و دەستی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و سوپای‮ ‬عێراقیان گرت و هێنانیەوە ناو كەركوك؟‮!‬،‮ ‬ئەی‮ ‬هەر كەركوك فرۆشەكان نەبوون موزایەدەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬كەركوكیان دەكرد لە وێرانكاری؟‮!‬،‮ ‬ئەی‮ ‬هەر كەركوك فرۆشەكان نەبوون هەلهەلەی‮ ‬ئارامیان بۆ كەركوكی‮ ‬دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر دەكێشا؟‮! ‬ئەی‮ ‬هەر كەركوك فرۆشەكان نەبوون دەیانگوت‮: “‬كەركوك شارێكی‮ ‬عێراقییە و گەڕاوەتەوە باوەشی‮ ‬نیشتیمان؟‮!”. ‬

ئەرێ لە نێوان موزایەدەی‮ ‬ئارامی‮ ‬و پاراستنی‮ ‬كەركوك لە وێرانكاری‮ ‬ئەوكات و هاتوهاواری‮ ‬تەعریبی‮ ‬ئێستای،‮ ‬كەركوك كامیان راستە؟‮!. ‬ئەگەر ئەوكات كەركوك بەڕاستی‮ ‬ئارام و لە وێرانكاری‮ ‬پارێزرابێ و گەڕابێتەوە باوەشی‮ ‬نیشتیمانیش؟‮!‬،‮ ‬ئەو هەراوزەنایەی‮ ‬تەعریبی‮ ‬ئێستا بۆچی‮ ‬و لە پێناو چیدا؟‮!. ‬ئەگەر ئێستا مەترسی‮ ‬تەعریب لەسەر كەركوك هەبێ؟‮! ‬موزایەدەی‮ ‬ئەوكاتی‮ ‬ئارامی‮ ‬و دوورخستنەوەی‮ ‬لە وێرانكاری‮ ‬و لاواندنەوەی‮ ‬لە باوەشی‮ ‬نیشتیماندا بۆ چ مەبەستێك بووە؟‮!‬

من لەوە دڵنیام تەعریبی‮ ‬ئێستا راستە،‮ ‬چونكە كەركوك پێشینەیەكی‮ ‬تەعریبی‮ ‬هەیە و عەرەب لە هەر بەرگێكدا بووبێ و هەڵگری‮ ‬هەر فكرە و ئایدیایەك بووبێ‮! ‬چاوی‮ ‬لەسەر كەركوك و بووە و تەعریبی‮ ‬ئەو شارە و هەموو كوردستان و لەناوبردنی‮ ‬كوردیشی‮ ‬بە روایان زانیوە،‮ ‬كەواتە موزایەدەی‮ ‬ئارامی‮ ‬و دوور خستنەوەی‮ ‬كەركوك لە وێرانكاری‮ ‬و گەڕانەوەی‮ ‬بۆ باوەشی‮ ‬نیشتیمان،‮ ‬شەرعیەت و رەوایی‮ ‬دان بووە بە تەعریبی‮ ‬ئێستا و رابردووی‮ ‬كەركوك و رێگا خۆش كردنیشە بۆ ئەوەی‮ ‬لەمەودواش هەرچی‮ ‬لەدەستیان بێت بەرامبەر بە كەركوك و كەركوكیەكان و كوردستان و هەموو كوردیش بیكەن‮.‬